عن ثوبان رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «من تَكَفَّلَ لي أن لا يسأل الناس شيئًا، وأَتَكَفَّلُ له بالجنة؟» فقلت: أنا، فكان لا يَسأل أحدًا شيئًا.
[صحيح] - [رواه أبو داود وأحمد والنسائي وابن ماجه وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە سەوبانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک زامنى ئەوەم بۆ بکات کە داواى هیچ شتێک لە خەڵکی نەکات؛ ئەوا منیش زامنى چوونە بەهەشتی پێدەدەم؟». (سەوبان) دەڵێت: ووتم: من. بۆیە داواى هیچ شتێکی لە خەڵکی نەدەکرد.
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

واتاى فەرموودەکە: هەرکەسێک پابەند بێت وپەیمان بدات بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەوەى پرسیار لە خەڵکی نەکات ئینجا هەر جۆرێک لە داواکردن بێت وەکو داواى پارە وهەر جۆرە یارمەتیەکی کەم وزۆر، ئەوا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زامنی چوونە بەهەشتی بۆ ئەو کەسە کردووە؛ چونکە وازی لە داواکردن لە خەڵکی هێناوە، وپشتی بە خواى گەورە بەستووە وتەوەکولی لەسەر ئەو زاتە مەزنەیە ئەمیش نیشانەى بەهێزی متمانە وهیوایەتی بە خواى گەورە، بۆیە پاداشتی ئەم کەسە ئەوە دەبێت خواى گەورە بیکاتە بەهەشتەوە، پاش ئەوەى سەوبان -ڕەزای خوای لێبێت- ئەم فەرموودەیەی بیست، پەیمانى دا بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە داواى هیچ شتێک لە خەڵکی نەکات، هەتاوەکو لە گێڕانەیەکدا هاتووە: (ئەگەر لەسەر پشتی ئاژەڵەکەى بووایە وقامچیەکەى دەستی بکەوتایەتە سەر زەوی ئەوا داواى لە هیچ یەکێک نەدەکرد کە قامچیەکەى پێبدات بەڵکو خۆی دادەبەزی وهەڵیدەگرت) [رواه ابن ماجه]، ئەمیش بۆ جێبەجێکردنی ئەو پەیمانەى لەسەر خۆی و بە پێغەمبەری دا بوو -صلى اللە علیە وسلم-.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر