لیستی فەرموودەکان 4

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو بەرانی ڕەش وسپی شاخداری کرد بە قوربانی، بەدەستی خۆی سەری بڕین، ناوی خوای لەسەر هێنان (ووتی: بسم الله) وتەکبیرەی لەسەریان کرد ( ووتی: اللە أکبر)، پێی خستە سەر گەردنیان (لایەکی ملیان)
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی قوربانیدا نوێژی ئەنجامدا، پاشان وتاری دا، وپاشان قوربانیەکەى سەربڕی، وفەرمووی: هەرکەسێک (قوربانیەکەى) سەربڕی پێش ئەوەى نوێژ بکات با یەکێکی تر لە جیاتی سەرببڕێت، وئەوەى قوربانیەکەى سەر نەبڕیوە؛ با سەری ببڕێت (پاش ووتنی) (بسم الله)
ئەوەى قوربانیەکی هەبوو بۆ سەربڕین؛ ئەگەر مانگی (ذي الحجة) دەرکەوت، ئەوا با بەهیچ شێوازێک موی لاشەی لانەبات، ونینۆکی نەکات هەتاوەکو قوربانیەکە دەکات