لیستی فەرموودەکان

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- حەزی لە شیرینی وهەنگوین بوو، ئەگەر نوێژی عەسری ئەنجامبدایە؛ سەردانى خێزانەکانى دەکرد، ولێیان نزیک دەبووەوە، جارێکیان سەردانى حەفسەی کرد، بۆ ماوەیەکی زیاتر لە ماوەى ئاسایی لە لای مایەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە کۆتا نەخۆشیدا کە تێیدا کۆچی دواییکرد؛ پرسیاری دەکرد ودەیفەرموو: من لە کوێ دەبم سبەینێ؟، من لە کوێ دەبم سبەینێ؟، مەبەستی ئەو ڕۆژە بوو کە لە لای عائیشە دەمێنێتەوە، بۆیە خێزانەکانى ڕوخسەتیان پێیدا لە هەر شوێنێک بێت کە خۆی دەیەوێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر مەبەستی سەفەرێکی بووایە؛ تیروپشکی دەکرد لە نێوان خێزانەکانى، هەرکامێکیان لە تیروپشکەکە دەربچووایە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ خۆیدا دەیبرد
عربي الإنجليزية الأوردية
خێزانى سابتی کوڕی قەیس داواى خولعی کرد لە مێردەکەى لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیکرد کە عیدەکەى یەک سووڕی مانگانە بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
سێ شت هەیە بەڕاستی بووترێت بەڕاست دادەنرێت، وبە گاڵتەیش بووترێت هەر بەڕاست دادەنرێت: مارەیی کردن، وتەڵاق، وگەڕانەوەی (ئافرەتی تەڵاقدراو: الرجعة)
عربي الإنجليزية الأوردية
نەزر لەسەر نەوەى ئادەم نییە لە شتێک کە لە ژێر موڵکی نەبێت، وناتوانێت (بەندەیەک) ئازاد بکات کە لە ژێر موڵکی نەبێت، وناتوانێت (ئافرەتێک) تەڵاق بدات کە هاوسەری نەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
بەریرە فەرمانی پێکرا عیدەکەى سێ سووڕی مانگانە بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
نابێت هیچ پیاوێک شەو لە لای ئافرەتێک بمێنێتەوە کە پێشتر مارە کرابێت؛ مەگەر مێردی بێت یان مەحرەمی بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
یەک یان دوو مژین؛ (مارەیی کردن) حەرام ناکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
لەو ئایەتانەى دەخوێندران لە قورئاندا: (عَشْرُ رَضَعَاتٍ مَعْلُومَاتٍ يُحَرِّمْنَ)، پاشان هەڵوەشێندراوە بە (پێنج -شیرپێدانی- زانراو)، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کۆچی دواییکرد، لەکاتێکدا ئەم وشانە هەر دەخوێندران لە قورئاندا
عربي الإنجليزية الأوردية
هیچ مەحرەمیەتێک دروست نابێت بەهۆی شیرپێدانەوە مەگەر ئەوە نەبێت کە دەچێتە نێو ڕیخۆڵەکانەوە لە مەمکەوە، ولە پێش لەشیرگرتنەوە بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەو دەستەی دەبەخشێت بەزرترە، سەرەتا ببەخشە بە ئەوانەى -کە خەرجیان لەسەرت واجبە-: دایکت وباوکت وخوشکت وبرات وپاشان کەسەکانى ترت بە پێی نزیکیان
عربي الإنجليزية الأوردية
هێندە تاوانێکی گەورەیە وبەسە لەسەر مرۆڤ ئەگەر خۆی بگرێتەوە (لە خەرجکردن) لەسەر ئەوانەى کە دەبێت پێداویستیەکانیان جێبەجێ بکات
عربي الإنجليزية الأوردية
باشترین خێرکردن ئەوەیە بەهۆی دەوڵەمەندییەوە دەبەخشرێت، وئەو دەستەى لە سەرەوەیە خێرترە لەو دەستەى لە خوارەوەیە، وبا یەکێکتان (خەرجکردن) لەسەر ئەو کەسانەوە دەستپێبکات کە بەرپرسیارە لە خەرجکردن لەسەریان
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر یەکێکتان خزمەتکارەکەى خواردنەکەى بۆی هێنا، ئەگەر داواى لێنەکرد بۆئەوەی لەگەڵیدا دابنیشێت، ئەوا با پاروویەک یان دووانی پێبدات، چونکە ئەو ئامادەى کردبوو
عربي الإنجليزية الأوردية
ئافرەتێک سزا درا بەهۆی پشیلەیەکەوە؛ بەستیەوە هەتاوەکو مرد، فڕێدرایە نێو دۆزەخەوە، نە خواردن ونە خواردنەوەى پێیدا کاتێک بەستیەوە، ونە وازى لێی هێنا بۆئەوەى لە مێرووەکانى سەر زەوی بخوات
عربي الإنجليزية الأوردية
خوێنی هیچ مسوڵمانێک حەڵاڵ نییە کە شاهێدی دابێت بە (ﻻ إله إﻻ الله ومحمد رسول الله)؛ مەگەر بەهۆی یەکێک لەم سیانە نەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
عەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- پرسیاری لێکرا: ئایا هیچ شتێکی ترتان لە لایە لە وەحی جگە لەوەى لە کتێبەکەى خودا هەیە؟ ووتی: نەخێر، سوێند بە ئەوەى داقڵیشێنەری تۆوەکانە ودروستکاری ڕۆحەکانە، نایزانم؛ جگە لە تێگەیشتنێک نەبێت خواى گەورە دەیبەخشێت بە کەسێک سەبارەت بە قورئان، وئەوەى لە نێو ئەم پەڕەدایە
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک ئیماندارێک بە ئەنقەست بکوژێت؛ (بڕیار لەسەردانى) دەردرێت بە دەست کەسە نزیکەکانى کوژراوەکە، ئەگەر ویستیان دەیکوژن، وئەگەر ویستیان دیە وەردەگرن، ئەمیش (دیە) بریتیە لە سی حیقە، وسی جەزعە، وسی وشتری سکپڕ، وئەوەى کەسە نزیکەکانى (کوژراوەکە) زیاد لە ئەمانە (بۆ سەر دیەکە) لەسەری ڕێککەوتوون (لەگەڵ کەسە نزیکەکانى بکوژەکە)؛ دەتوانن وەریبگرن
عربي الإنجليزية الأوردية
سەرکێشترین وملهوڕترینی خەڵکی لای خواى گەورە -عز وجل- کەسێکە (یەکێکی تر) بکوژێت لە حەرەمی پیرۆزی خواى گەورە، یان یەکێکی تری بکوژێت جگە لە بکوژە ڕاستەقینەکە، یان کەسێک بکوژێت بەهۆی دوژمنایەتی نەفامیەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک بکوژرێت بەهۆی بەرگریکردنی لە: ماڵی، یان خێزانی، یان خوێنی، یان ئاینەکەى؛ ئەوا شەهیدە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جەڵدەى لێدا ودووری خستەوە (لە خاکی خۆی)، وئەبو بەکر جەڵدەى لێدا ودووری خستەوە (لە خاکی خۆی)، وعومەر جەڵدەى لێدا ودووری خستەوە (لە خاکی خۆی)،
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە لە ژنائاسا لە پیاوەکان، ولە پیاوئاسا لە ئافرەتان، وفەرمووی: دەریانبکەن لە ماڵەکانتان
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک تۆمەت بداتە پاڵ خزمەتکارەکەى (بەندەکەى) لەکاتێکدا ئەو بێتاوان بێت، لە ڕۆژی قیامەتدا (گەورەکەى) جەڵد دەکرێت؛ مەگەر بەندەکە بەو شێوەیە بێت کە وەسفی کردووە
عربي الإنجليزية الأوردية
نەفرەتی خودا لە دز، هێلکە دەدزێت؛ دەستی دەبڕدرێتەوە، وگوریس دەدزێت؛ دەستی دەبڕدرێتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
خەوتبووم لە نێو مزگەوتدا لەسەر چارۆکەیەکم (جلێکم) نرخی سی درهەم بوو، پیاوێک هات ولێمی برد، پیاوەکە گیرا، هێنرا بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى کرد کە دەستی دەبێت ببڕدرێتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پیاوێک کە ئارەقی خواردبووەوە هێنرا بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ بە دوو لقی دارخورما نزیکەى چل جەڵدەى لێیدا
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکاتێک هەریەکێکتان شەڕی کرد دژی براکەى؛ ئەوا پێویستە خۆی لە لێدانى دەموچاوی بە دوور بگرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
خواى گەورە ئەو ئایەتەی دابەزاند کە تێیدا خودا ئارەقی (سەرخۆشکەرەکانی) حەرامکرد، ولەو کاتەدا لە مەدینەدا هەموو خواردنەوەیەکی سەرخۆشکەر بۆ خواردنەوە لە خورما دروست دەکرا
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ئارەق (ئەلکهول)، نەهی لێکرد لەوەى کە دروست وئامادەی بکات، ووتی: بۆ چارەسەر دروستی دەکەم، فەرمووی: ئەوە چارەسەر نییە بەڵکو ئەوە نەخۆشی ودەردە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی خالد لە پاش من ڕووداو وفیتنە وناکۆکی زۆر دەبێت، ئەگەر توانیت بەندەی خودای کوژراو بیت نەک بکوژ؛ ئەوا بەو شێوەیە بە
عربي الإنجليزية الأوردية
جیهادکردنی ئێوە بریتیە لە حەج کردن
عربي الإنجليزية الأوردية
بگەڕێوە بۆ لایان وداوای مۆڵەتیان لێبکە، ئەگەر مۆڵەتیان پێدایت؛ ئەوا جیهاد ئەنجامبدە، ئەگەر نا؛ ئەوا چاکەکار بە بەرامبەریان
عربي الإنجليزية الأوردية
من بەرپرسیار نیم وبەریئم لە هەرمسوڵمانێک کە لە نێو موشریکەکاندا دەژێت
عربي الإنجليزية الأوردية
کۆچکردن -هیجرەت- ناوەستێت هەتاوەکو جەنگ کردن دژی کافرەکان بەردەوام بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
من یەکەم لەسەر ئەژنۆ دەکەوم لە پێش پەروەردگاری میهرەبان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ناکۆکیەکان لە ڕۆژی قیامەتدا
عربي الإنجليزية الأوردية
هەندێک خواردنمان بەدەستهێنا لە ڕۆژی -جەنگی- خەیبەردا، پیاوێک دەهات وئەوەندەى پێویستی بوو دەیبرد وپاشان دەڕۆیشت
عربي الإنجليزية الأوردية
مسوڵمانان یەکدەستن بەرامبەر ئەوانى تر، وخوێن وماڵیان یەکسانە، وپەیمانى پاراستن درابێت لە لایەن کەمترینیان دەبێت بپارێزرێت لە لایەن هەموو مسوڵمانانەوە، ومسوڵمانان (دەستکەوتنی جەنگ) دەگەڕێننەوە بۆ دوورترین کەسیشیان
عربي الإنجليزية الأوردية
بەدڵنیاییەوە جولەکەکان ونەسڕانیەکان دەردەکەم لە دورگەی عەرەب هەتاوەکو تەنها مسوڵمانان تێیدا دەمێننەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خالیدی کوڕی وەلیدی نارد بۆ سەر ئوکەیدیری دومە، ئوکەیدیر بە (دیل) گیرا وهێنایان، خوێنی پاراست وپەیمانی ئاشتی لەگەڵدا بەست؛ ئەویش بە پێدانى جزیە (سەرانە)
عربي الإنجليزية الأوردية
ئیسلام بڵند دەبێت وسەردەکەوێت، وهیچ ئاینێکی تر بەسەر ئیسلامدا بەرز نابێت وسەرناکەوێت
عربي الإنجليزية الأوردية
بەخشینی خەڵات بەهۆی پێشبڕکێوە تەنها ڕێگەپێدراوە لە کێبڕکێی: وشتر یان ئەسپ یان تیر هاویشتن
عربي الإنجليزية الأوردية
لەڕاستیدا هێز لە هاویشتندایە، لەڕاستیدا هێز لە هاویشتندایە، لەڕاستیدا هێز لە هاویشتندایە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئایا کەمیتار ڕاوە (نێچیرە بۆ خواردنی گۆشتی)؟ جابر ووتی: بەڵێ
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- نەهی کردووە: لە سواربوون یان خواردنەوەى شیری وشترێک کە شتی بۆگەن بخوات
عربي الإنجليزية الأوردية
ئوم حوفەید پوری ئیبن عەباس کەشک وپەنیر وبزنمژۆکی وەکو دیاری بەخشی بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وپێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- کەشک وپەنیرەکەى خوارد، بەڵام وازى لە بزنمژۆکەکە هێنا؛ چونکە حەزی لێی نەبوو
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر تیرەکەت وەشاند، ولە پێش چاوت نەما؛ پاش ماوەیەکی تر (ڕاوەکەت) دۆزیەوە؛ دەتوانیت بیخۆیت، ئەگەر بۆگەن نەبووبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
خەڵکانێک ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، خەڵکانێک گۆشت بۆ ئێمە دەهێنن؛ نازانین، ئایا ناوی خودایان لەسەری هێناوە یان نا؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ناوی خودا بهێنن وبیخۆن
عربي الإنجليزية الأوردية
نەفرەتی خواى گەورە لەوەى ئەم کارەی کردووە، کێ ئەم کارەی کردووە؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە لە ئەو کەسەی شتێک کە ڕۆحی تێدا بێت بۆ نیشانشکێنی بەکاریبهێنێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئافرەتێک مەڕێکی سەربڕی بە بەردێکی تیژ، سەبارەت بە ئەمە پرسیار لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرا؛ ئەویش فەرمانى کرد کە (گۆشتەکەى) بخورێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەى ئاژەڵ ببەسترێتەوە؛ پاشان بکوژرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک تواناى هەبوو لەسەر قوربانیکردن، وقوربانی نەکرد، با نزیکی شوێنی نوێژەکانمان نەبێتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
لە ساڵی پەیمانی حودەیبیەدا، ئێمە لەگەڵ پێغەمبەری خوا -صلی اللە علیە وسلم- وشترێکمان سەربڕی بۆ حەوت کەس، ومانگایەکیش بۆ حەوت کەس
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بەرانی کردە قوربانی وەکو گوێزەبانە بۆ حەسەن وحوسەین
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى کرد بە گوێزەبانە کردن: بۆ منداڵی کوڕ دوو مەڕی لێکچوو، وبۆ منداڵی کچ یەک مەڕ
عربي الإنجليزية الأوردية
ھەموو منداڵێک بارمتەی گوێزەبانەکەیەتی، لە ڕۆژی حەوتەمی لەدایکبوونی بۆی سەردەبڕدرێت، وناوی دەنرێت، وسەری دەتاشرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەم ئایەتە دابەزی: {لَّا يُؤَاخِذُكُمُ ٱللَّهُ بِٱللَّغْوِ فِىٓ أَيْمَـٰنِكُمْ}، سەبارەت بەوەى کەسێک دەڵێـت: نەخێر والله، بەڵێ والله
عربي الإنجليزية الأوردية
بە دڵنیاییەوە خودا نەوەد ونۆ ناوی هەیە، هەرکەسێک لەبەریان بکات دەچێتە بەهەشتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئێوە بە پەرۆش دەبن بۆ بەدەستهێنانى دەسەڵات وفەرمانڕەوایی، ودەبێتە هۆی پەشیمانی لە ڕۆژی قیامەتدا، چەند بەتامە سەرەتای شیرپێدان، وچەند خراپ وناڕەحەتە شیربڕینەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر دادوەر حوکمێکی کرد وکۆششی کرد (لەو حوکمەدا)؛ پاشان (حوکمەکەی) ڕاست بوو ئەوا دوو پاداشتی بۆ هەیە، وئەگەر حوکمێکی کرد وکۆششی کرد (لەو حوکمەدا)؛ پاشان (حوکمەکەی) هەڵە بوو ئەوا یەک پاداشتی بۆ هەیە
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک خواى گەورە بیکات بە بەرپرسیار لەسەر شتێک لە کاروباری مسوڵمانان، خۆی لێیان دوور بکاتەوە؛ پێویستیەکانیان جێبەجێ نەکات، ونەداری وهەژاریان لەسەر لا نەبات، خواى گەورە لە خۆی دووری دەکاتەوە؛ پێویستیەکانى جێبەجێ ناکات، ونەداری وهەژاربوونی لەسەر لا نادات
عربي الإنجليزية الأوردية
ئایا هەواڵتان پێبدەم سەبارەت بە باشترین شاهێدیدەر؛ ئەوەى شاهێدیەکەى دەدات پێش ئەوەى پرسیاری لێبکرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
هەریەکێک سوێندێکی درۆ بخوات لەسەر ئەم مینبەرەی من، ئەگەر لەسەر سیواکێکی سەوزیش بێت؛ ئەوا بە دڵنیاییەوە شوێنێکی بۆ خۆی داناوە لە دۆزەخدا
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک مسوڵمانێک ئازاد بکات، خواى گەورە بەرامبەر هەر ئەندامێکی ئەو؛ ئەندامێکی ڕزگار دەکات لە دۆزەخ
عربي الإنجليزية الأوردية
مسوڵمان نابێتە میراتگری کافر، وکافریش نابێتە میراتگری مسوڵمان
عربي الإنجليزية الأوردية
دوو کەس لە دوو ئاینی جیاواز بن؛ نابن بە میراتگری یەکتر
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوەی بگاتەوە لای الله وبە هیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدابێت؛ ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە، وئەوەی بگاتەوە لای الله وهاوبەشی بۆ بڕیار دابێت؛ ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
خواى گەورە پیاوێک جیادەکاتەوە لە ئومەتەکەم لەپێش هەموو خەڵکی لەڕۆژی قیامەتدا
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی پێغەمبەری خودا وازم لە هیچ تاوانێکی بچووک وگەورە نەهێناوە -هەموویم کردووە-، فەرمووی: «ئایا شاهێدی دەدەیت بە ( لَا إِلَهَ إِلا اللَّهُ وَ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ)؟
عربي الإنجليزية الأوردية
چونکە ئەو ڕۆژێک لە ڕۆژان نەیووت : پەروەردگار لە گوناهەکانم خۆش بە لە ڕۆژی لێپرسینەوە (ڕۆژی قیامەت)
عربي الإنجليزية الأوردية
هەندێک شت دێت بەسەر نەفسماندا کە زۆر گەورەیە بەلامانەوە دەری ببڕین، فەرمووی: «ئایا بەڕاستی ئەوە ڕوودەدات؟»، ووتیان: بەڵێ، فەرمووی: «ئەوە بەڵگەى دڵسۆزی وپاکی ئیمانە
عربي الإنجليزية الأوردية
الحمد لله ؛ کە پیلانەکەى گەیاندووە بە وەسوەسە کردن
عربي الإنجليزية الأوردية
کردەوەکان شەش (جۆرن) وخەڵکی چوار (جۆرن)
عربي الإنجليزية الأوردية
نمونەى مونافیق ودووڕو وەکو نمونەى مەڕێکی ڕاڕا وایە دێت ودەڕوات لە نێوان دوو ڕاندا، جارێک دێت بۆ لای ئەم -کۆمەڵە پەزە-، وجارێکی تر دێت بۆ لای -ئەم کۆمەڵە پەزە-
عربي الإنجليزية الأوردية
لە نیشانەکانى قیامەت ئەوەیە کە زانستی -شەرعی- هەڵدەگیرێت -نامێنێت-، ونەزانین زۆر دەبێت، وزیناکردن زۆر دەبێت، ومەی خواردنەوە زۆر دەبێت، وپیاوان کەم دەبنەوە، وئافرەتان زۆر دەبن هەتاوەکو بە پەنجا ئافرەت یەک پیاو کاروگوزەرانیان بەڕێوە دەبات
عربي الإنجليزية الأوردية
قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو کوشتار دەکەن دژی جولەکە، هەتاوەکو بەرد کە جولەکەیەک لە پشتیدا خۆی حەشارداوە دەڵێت: ئەی مسوڵمان، ئەمە جولەکەیەکە لە پشتمەوە بیکوژە
عربي الإنجليزية الأوردية
قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو خۆر لە ڕۆژئاواوە دەردەکەوێت، ئەگەر هەڵبێت خەڵکی دەیبینن هەموویان ئیمان دەهێنن
عربي الإنجليزية الأوردية
من لە لای کانیاوەکەم -حەوزەکەم- بۆ ئەوەی ببینم کێ لە ئێوە دێت بۆ لام، خەڵکانێک ڕێگریان لێدەکرێت بگەنە لای من، دەڵێم: ئەی پەروەردگار شوێنکەوتووی منن ولە ئومەتەکەى منن
عربي الإنجليزية الأوردية
سوێند بە ئەوەى نەفسی موحەمەدی بەدەستە دۆلکەکانى هێندەى ئەستێرە وهەسارەکانى ئاسمانن کە دەدرەوشێنەوە لە شەوێکی تاریکی ساماڵدا
عربي الإنجليزية الأوردية
هەموو شتێک بەقەدەرە، بێ توانایی وتواناداری، یان تواناداری وبێ توانایی
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر خواى گەورە بڕیاریدا بۆ هەربەندەیەک لەهەر پارچە زەویەکدا بمرێت ؛ ئەوا وایلێدەکات بۆ پێویستیەک بچێت بۆ ئەو شوێنە
عربي الإنجليزية الأوردية
پرسیارت لێدەکەم بە پەروەردگارت وپەروەردگاری ئەوانەى پێش تۆ، ئایا خواى گەورە تۆی ناردووە بۆ هەموو خەڵکی؟
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی شتێکی کرد، وفەرمووی: «ئەوە لەکاتێکدایە کە زانست^ نامێنێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەهلی کتێب نە بەڕاستگۆ و نە بەدرۆزنیان بزانن، وبڵێن: {آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْنَا} واتە: {ئیمانمان هێنا بە الله وئەوەى دابەزێندراوە بۆمان -قورئان-}
عربي الإنجليزية الأوردية
خواى گەورە نمونەیەکی بۆ چواندوین کە ڕێگایەکی ڕاستە
عربي الإنجليزية الأوردية
وەحی دابەزێنرا بۆ سەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا ئەو تەمەنی چل ساڵ بوو
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جیاکاری نەدەکرد لە نێوان سورەتەکان هەتاوەکو {بسم الله الرحمن الرحيم}ی بۆ سەر دادەبەزی
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەو کەسەی بەئاشکرا قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسە وایە کە بە ئاشکرا خێر دەکات، وئەو کەسەی بەنهێنی قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسە وایە کە بەنهێنی خێر دەکات
عربي الإنجليزية الأوردية
بەپێی ئەندازەى خیانەت وسەرپێچی ودرۆیان بەرامبەرت حسێب دەکرێت بە بەراورد بە سزاکەت لەسەریان
عربي الإنجليزية الأوردية
ئایا ئەوەى کە لە دونیا وایلێکردووە لەسەر پێیەکان ڕێ بکات تواناى نییە کە وایلێبکات لەسەر ڕووی ڕێ بکات لە ڕۆژی قیامەتدا؟
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوەی زیان بە مسوڵمانێک بگەیەنێت؛ ئەوا خوای گەورە زیان بە ئەو کەسە دەگەیەنێت
عربي الإنجليزية الأوردية
خوای گەورە بەندەی تەقواکار ونەفس دەوڵەمەند وشاراوەى -خۆدەرنەخەری- خۆشدەوێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز بۆنی خۆشی ڕەت نەدەکردەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک زانست وەربگرێت لە ئەستێرەکانەوە ئەوا بەشێک لە سیحری وەرگرتووە، هەرچەندێک زیاتر (فێر بێت) ئەوا (سیحری) زیاتر وەردەگرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
نابێت هیچ ملوانکەیەکی بەپەت بەستراو یان هەرملوانکەیەکی تر لە ملی وشترەکان بمێنێتەوە ؛ دەبێت هەمووی بچڕێندرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوە وشەیەکی هەقە کە جنۆکەکان بە نهێنی گوێی لێدەگرن ودەیخەنە گوێی دۆستەکانیانەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (وتاری پێویست:خطبة الحاجة)ی فێرکردین
عربي الإنجليزية الأوردية
پەیمانماندا بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر گوێگرتن وگوێڕایەڵی کردنی کار بەدەستی موسوڵمان لە کاتی سەختی وئاسانیدا، ولە کاتی خۆشی وناخۆشیدا
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر کەسێک هات و ویستی یەکڕیزی ئێوە پەرتەوازە بکات وناکۆکی بخاتە نێوانتان ؛ لەكاتێكدا ئێوە ڕێككەوتوون لەسەر یەك پیاو (کە خەلیفەتانە -ئەمیرتانە-)، ئەوا ئەو کەسە بکوژن
عربي الإنجليزية الأوردية
بڕۆ بۆ لای، پێی بڵێ: تۆ لە ئەهلی دۆزەخ نیت، بەڵکو لە ئەهلی بەهەشتیت
عربي الإنجليزية الأوردية
سوێند بە خوا لەو ڕۆژەدا (لەسەر ھەموو ناز ونیعمەتێکی دونیا) لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
لە کۆتایی ئومەتەکەمدا خەڵکانێک دەبن شتانێک بۆ ئێوە دەگێڕێنەوە کە ئێوە وباوباپیرانتان نەتان بیستووە ؛ بۆیە ئاگاداریان بن
عربي الإنجليزية الأوردية
بنووسە، سوێند بە ئەوەى نەفسی منی بەدەستە، تەنها هەق وڕاستی لێوە دەردەچێت
عربي الإنجليزية الأوردية
هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەمویست مسوڵمان بم، فەرمانى پێمکرد کە خۆم بشۆم بە ئاو وگەڵای کەنار
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی خەڵکینە، من ئەمەم کرد تەنها بۆئەوەی شوێنم بکەون لە (کردەوەکانى) ناو نوێژدا وفێربن چۆن نوێژ ئەنجامدەدەم
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر گوێتان لە بانگ بوو، بانگدەر چی دەڵێت ؛ ئێوەش ھەمان شت بڵێنەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
خراپترینی خەڵکی ئەوانەن کە زیندوون کاتێک قیامەت ڕوودەدات، وئەوانەیش کە گۆڕەکان دەکەن بە مزگەوت -شوێنی پەرستن-
عربي الإنجليزية الأوردية
خوای گەورە ئەم کەسە دەخاتە بەهەشتەوە ئەگەر هەر کردەوەیەکی ئەنجام دابێت
عربي الإنجليزية الأوردية
خوای گەورە نەهیتان لێدەکات کە سوێند بخۆن بە باوباپیرانتان
عربي الإنجليزية الأوردية
قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو پیاوێک بەلای گۆڕی پیاوێکی تردا تێپەڕ دەبێت، دەڵێت: خۆزگایە لە شوێنی ئەو بوومایە
عربي الإنجليزية الأوردية
قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو کات بەخێرایی دەڕوات (كات كورت دەبێتەوە)
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک درۆ بەناوی منەوە بکات ؛ ئەوا با شوێنێک بۆ خۆی دابنێت لە دۆزەخدا
عربي الإنجليزية الأوردية
ووتمان: تۆ سەیدی (گەورەی) ئێمەیت، ئەویش فەرمووی: «سەید (گەورە) الله یە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی مامە، بڵێ: (لا إله إلا اللە)، وشەیەکە کە لای خوای گەورە شاهێدیت بۆ دەدەم لە سەری
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- سەبارەت بە ئەنساڕ (پشتیوانان) فەرمووی: «هیچ کەسێک خۆشیانی ناوێت مەگەر ئیماندار نەبێت، وهیچ کەسێک ڕقی لێیان نییە مەگەر دووڕوو (مونافیق) نەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
دەستنوێژی گرت بەو شێوەیەی کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەستنوێژی دەگرت
عربي الإنجليزية الأوردية
من وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە یەک تەشتدا خۆمان دەشۆرد، هەردووكمان لەشگران بووین، فەرمانی پێدەکردم ئیزار^ بپۆشم، ودەهاتە لام لە کاتێکدا من لە سووڕی مانگانەدا بووم
عربي الإنجليزية الأوردية
بەیعەتم دا بە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- لەسەر شاهێدی دان بە (لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَمُحَمَّد رَسُولُ اللَّهِ)^، ونوێژ ئەنجامدان، وزەکاتدان، وگوێڕایەڵی وفەرمانبەردار بوون، وئامۆژگاری کردن بۆ هەموو مسوڵمانێک
عربي الإنجليزية الأوردية
تەقوای خوای گەورە بکەن، وپێنج نوێژەکانتان ئەنجام بدەن، ولە مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژوو بگرن، وزەکاتی ماڵەکانتان (سامانەكانتان) دەربکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
خوای گەورە دەپەرستیت وهیچ هاوبەشێکی بۆ بڕیار نادەیت، ونوێژەکانت ئەنجام دەدەیت، وفەریزەی زەکات دەدەیت، وڕۆژوی ڕەمەزان دەگریت
عربي الإنجليزية الأوردية
لەسەر چی بەیعەتت پێ بدەین؟ فەرمووی: «لەسەر ئەوەی کە الله بپەرستن و بە هیچ شێوەیەك شەریك وهاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن، وپێنج نوێژەکە (ئەنجام بدەن)، وگوێڕایەڵ بن، -چەند وشەیەکی بە دەنگێکی نزمەوە فەرموو- وداوای هیچ شتێک لە خەڵکی نەکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
نوێژکردنی پیاوێک لەگەڵ کۆمەڵ (بە جەماعەت) پاداشتەکەی زیاترە لە نوێژکردنی لە ماڵەكەی ولە دوکانەکەی بە بیست وچەند پلەیەک
عربي الإنجليزية الأوردية
هیچ شتێک وەکو ڕەوشت جوانی لە تەرازوودا قورس نییە لە ڕۆژی قیامەتدا، وخواى گەورە ڕقی لە کەسی جوێندەر ودەمشڕە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ لامان، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، زانیمان چۆن سەلام لەسەر تۆ بدەین، ئایا چۆن سەڵاوات لەسەر تۆ بدەین؟
عربي الإنجليزية الأوردية
سوێند بە ئەوەی نەفسی منی بەدەستە ؛ شوێنی ڕێبازی ئەوانەى پێش خۆتان دەکەون
عربي الإنجليزية الأوردية
ووتی: (الله ویستی لەسەر بێت وتۆ ویستت لەسەر بێت)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا منت کردە هاوتا وهاوبەشی خواى گەورە؟ بڵێ: (تەنها ویستی الله ی لەسەر بێت)
عربي الإنجليزية الأوردية
بڵێ: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، اللهُ أَكْبَرُ كَبِيرًا، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ كَثِيرًا، سُبْحَانَ اللهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ، لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ)
عربي الإنجليزية الأوردية
نمونەی ئەو ئیماندارەی کە قورئان دەخوێنێت وەکو نمونەی (ترنج-جۆرێکی میوەیە-) وایە بۆن وتامی خۆشە، ونمونەی ئەو ئیماندارەی کە قورئان ناخوێنێت وەکو نمونەی خورما وایە بۆنی نییە بەڵام تامی خۆشە
عربي الإنجليزية الأوردية
هەندێک زیکر هەیە هەرکەسێک بیانخوێنێت لە پاش هەموو نوێژێک؛ ئەوا بێبەش ودۆڕاو نابێت: (سبحان الله) سی وسێ جار، و(الحمد لله) سی وسێ جار، و(الله أکبر) سی وچوار جار
عربي الإنجليزية الأوردية
نەوەى ئادەم منی بە درۆ دەزانی، وجوێنی پێدام لەكاتێكدا مافى ئەوەی نیە
عربي الإنجليزية الأوردية
دوو کۆمەڵ لە ئەهلی دۆزەخن و نەم بینیون : کۆمەڵێک قامچیان پێیە وەکو کلکی مانگا وایە و لە خەڵکی دەدەن، وئافرەتانێک پۆشتەن بەڵام ڕووتن وخۆیان خراپەكارن وبانگخوازیشن بۆ شەڕ وخراپەكاری
عربي الإنجليزية الأوردية
دەستوورمان وابوو لە پاش پاکبوونەوە لە بێنوێژی: لێڵاو وزەرداومان بە هیچ دانەدەنا (گوێمان پێی نەدەدا)
عربي الإنجليزية الأوردية
-نوێژ مەکە و- چاوەڕێ بکە هەتا ماوەى ئاسایی سووڕی مانگانەکەت تەواو دەبێت، پاشان خۆت بشۆ
عربي الإنجليزية الأوردية
خۆشۆردنی ڕۆژی جومعە واجبە لەسەر هەموو باڵغێکی نێر، وسیواک بکات، وبۆن لە خۆی بدات ئەگەر هەبوو
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر ڕەمەزان هات عومرە ئەنجام بدە، چونكە عومرەیەك تێیدا وەك حەج كردنە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی پێغەمبەری خودا، پێمان وایە جیهاد باشترین کردەوەیە، ئایا جیهاد بکەین؟ فەرمووی: «نەخێر، بەڵام باشترین جیهاد: حەجێکی مەبرورە [حەجێکی تەواو وبێ تاوان وڕیای بازی]
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوەی بجەنگێت بۆ ئەوەی وشەی خوای گەورە بەرز بێت، ئەمە لە پێناو خوای گەورەیە
عربي الإنجليزية الأوردية
من ئێوەم سوێند نەدا بۆ ڕەواندنەوەی تۆمەتێک لەسەرتان، بەڵام جبریل پێمی ڕاگەیاند کە خودای گەورە شانازی بە ئێوەوە دەکات لە لای فریشتەکان
عربي الإنجليزية الأوردية
ڕیزەکانتان ڕێک بخەن، چونکە ڕێکخستنی ڕیزەکان بەشێكە لە کامڵی نوێژکردن
عربي الإنجليزية الأوردية
با هیچ پیاوێکی ئیماندار ڕقی لە ئافرەتێکی ئیماندار نەبێتەوە، ئەگەر ڕقی لە ڕەوشتێکی بێت؛ ئەوا ڕەوشتێکی تری لا پەسەندە
عربي الإنجليزية الأوردية
لەگەڵ پێغەمبەر بووم-صلى اللە علیە وسلم- گەیشتە لای شوێنی فڕێدانی خەش وخاڵی قەومێک ؛ بە پێوە میزی كرد،
عربي الإنجليزية الأوردية
ئایا باسێکتان بۆ بکەم سەبارەت بە دەجال کە هیچ پێغەمبەرێک باسی نەکردووە بۆ گەلەكەی؟ ئەو چاوێکی کوێرە، ودێت بەهەشت ودۆزەخی لەگەڵدایە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کاتێک نوێژی بکردایە نێوان هەردوو دەستی بڵاو دەکردەوە؛ هەتاوەکو سپێتی بن باڵی دەردەکەوت
عربي الإنجليزية الأوردية
باشترین پارە کە کەسێک خەرجی بکات ؛ پارەیەکە بۆ منداڵەکانی خەرجی بکات، وپارەیەک لە سەر ئاژەڵەکەی خەرجی بکات لە پێناو الله (لە جیهاددا)
عربي الإنجليزية الأوردية
سیفەت وچۆنیەتی خۆشۆردن لە لەشگرانی
عربي الإنجليزية الأوردية
شوێنی ڕێبازی ئەوانەی پێش خۆتان دەکەون، بست بە بست، وباڵ بە باڵ،
عربي الإنجليزية الأوردية
نەخۆشی بە ویستی خۆی ناگوێزرێتەوە، وشومیەتی لە باڵندەدا نییە، وشومییەتی لە کونە پەپودا نییە، وشومییەتی لە مانگی سەفەردا نییە، ڕا بكە (دوور بە) لە نەخۆشی گولی هەروەكو چۆن ڕا دەكەیت لە شێر
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر خەڵکی ستەمکار ببینن ودەستی نەگرن، ئەوا نزیکە لەوەی کە خوای گەورە سزایەکی گشتی تووشی هەموویان بکات
عربي الإنجليزية الأوردية
سەرفراز وسەرکەوتووە ئەگەر ڕاست بکات
عربي الإنجليزية الأوردية
لوتی بچێتە خۆڵا، لوتی بچێتە خۆڵا، لوتی بچێتە خۆڵا»، ووترا: كێ ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ئەو كەسەی بگات بە دایك وباوكی یەکێکیان یان هەردووکیان لە کاتی بەتەمەن بوونیاندا ؛ (و بەهۆی خزمەتکردنیان) نەچێتە بەهەشتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
موفەریدەکان پێش کەوتن
عربي الإنجليزية الأوردية
مسوڵمان ئەگەر لە گۆڕدا پرسیاری لێکرا شاهێدی دەدات بە (لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ) و (مُحَمَّد رَسُولُ اللهِ)
عربي الإنجليزية الأوردية
ئافرەتێک لە یەكێك لە غەزاكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە کوژراوی دۆزرایەوە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نكۆڵی ونەهی کرد لە کوشتنی ئافرەتان ومنداڵان
عربي الإنجليزية الأوردية
بە دڵنیاییەوە نەزر کردن خێر ناهێنێت، بەڵکو تەنها هەندێک شت بەهۆیەوە لە کەسی ڕەزیل دەردەهێنرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوەی ئاوریشم (حەریر) بپۆشێت لە دونیادا ئەوا لە قیامەتدا نایپۆشێت
عربي الإنجليزية الأوردية
باشترین جیهاد وتێکۆشان بریتیە لە وتەیەکی دادپەروەرانە لە لای دەسەڵاتدارێکی ستەمکار
عربي الإنجليزية الأوردية
پیاوێك پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد سەبارەت بە قیامەت، ووتی: كەی قیامەت ڕوودەدات؟ فەرمووی: «ئایا تۆ چیت بۆ ئامادە كردووە
عربي الإنجليزية الأوردية
لا إله إلا الله، تیاچوون بۆ عەرەب لە شەڕێک کە نزیک بووەتەوە، ئەمڕۆ ئەوەندە لە دیوارە مەزنەکەی پێش یەئجوج ومەئجوج کرایەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە شەرمتر بوو لە کچێکی تازە پێگەیشتوو کە لە نێو ژوورەکەی خۆیدا بێت، وئەگەر حەزی لە شتێک نەبوایە ئەوا لە دەموچاویەوە دەمانزانی
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوەی بەڕاستگۆیی داوای شەهید بوون لە خوای گەورە بکات؛ ئەوا خوای گەورە دەیگەیەنێتە پلەی شەهیدەکان، ئەگەرچیش ئەو کەسە لە سەر جێگاکەی خۆی بمرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پیاوێک دەهێنرێت لە ڕۆژی قیامەتدا وفڕێ دەدرێتە ناو دۆزەخەوە، ڕیخۆڵەکانی دەردەچێت و بە دەوریەوە سووڕ دەخوات هەروەکو چۆن گوێدرێژ سووڕ دەخوات بە دەوری بەردی ئاشەواندا
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوە بەردێک بوو فڕێ درایە نێو دۆزەخ پێش حەفتا ساڵ، لەو کاتەوە هەر دەچووە قوڵایی دۆزەخەوە هەتا گەیشتە بنی دۆزەخ
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک پێویستی موجاهیدێك جێبەجێ بكات لە پێناو خوای گەورە؛ ئەوا ئەو کەسەیش جیهادی ئەنجامداوە
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک بێبەش کرا بێت لە نەرم ونیانی؛ ئەوا لە خێر بێبەش کراوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوەى بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، وپاشان بێت بۆ نوێژی جومعە وبە بێدەنگی گوێبگرێت لە وتارەکە؛ ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە گوناهەكانی نێوان ئەو جومعەیە وئەوەی داهاتوو وزیادەی سێ ڕۆژ
عربي الإنجليزية الأوردية
ئایا ڕێنیشاندەرتان بم بۆ شتێك كە خێرترە لەوەی داواتان كرد؟ کاتێک دەچنە سەر جێگاکەتان، سی وسێ جار بڵێن: (سبحان الله) ، وسی وسێ جار بڵێن: (الحمد لله)، وسی وسێ جار بڵێن: (الله أكبر)؛ ئەمە خێرترە بۆتان لە خزمەتكارێك
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلی اللە علیە وسلم- بەخشندەترین وسەخیترین کەس بوو لە نێو خەڵکیدا، ولە مانگی ڕەمەزانیشدا بەخشندەتر بوو زیاتر لە ھەموو کاتەکانی تر، کاتێک جبریل -علیه السلام- دەھات بۆ لای
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوەی سوێند بخوات ولە سوێندەکەیدا بڵێت: سوێند بە لات وعوزا؛ ئەوا با لە پاش ئەوە بڵێت: ( لا إله إلا اللە )، وئەوەى بە هاوڕێکەى بڵێت: وەرە با قومار بکەین؛ ئەوا دەبێت خێرێک بکات
عربي الإنجليزية الأوردية
ئایا دەزانن کەسی مایەپووچ (موفلیس) کێیە؟
عربي الإنجليزية الأوردية
هەریەکێک لە ئێوە پەروەردگاری قسەی لەگەڵدا دەکات (بە ڕاستەوخۆ) وهیچ کەسێک لە نێوان ئەو وپەروەردگاری نابێت
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک فەرموودەیەک لە منەوە بگێڕێتەوە وپێی وا بێت کە ئەم فەرموودەیە درۆیە (هەڵبەستراوە)؛ ئەوا خۆی یەکێکە لە دوو درۆزنەکە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر بڕۆشتایەتە ناو مزگەوتەوە، دەیفەرموو: «(أعوذ بالله العظيم، وبوجهه الكريم، وسلطانه القديم، من الشيطان الرجيم)
عربي الإنجليزية الأوردية
خواى گەورە بە ئەو کەسە دەفەرموێت کە كەمترین سزای هەیە لە دۆزەخدا: «ئەگەر هەموو شتێکی سەر زەوی موڵکی تۆ بوایە، ئایا دەتبەخشی تەنها بۆ ئەوەى خۆت ڕزگار بکەیت؟» دەڵێت: بەڵێ
عربي الإنجليزية الأوردية
خواى گەورە -عزوجل- بە خەڵکی بەهەشت دەفەرموێت: «ئەی خەڵکی بەهەشت»، دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان؛ وەڵامی تۆمان دایەوە لەپاش وەڵامدانەوە، وبەختەوەریمان پێ ببەخشە لەپاش بەختەوەری
عربي الإنجليزية الأوردية
هەر مسوڵمانێک بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، وپاشان هەڵسێت ودوو ڕکات نوێژ بکات، بە شێوەیەک سەرنجی دڵ وڕووی لە لای نوێژەکە بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر کراوە
عربي الإنجليزية الأوردية
سوێند بە بتەکان (تاغوتەکان) وبە باوباپیرانتان مەخۆن
عربي الإنجليزية الأوردية
خێرترین ڕیزەکانی پیاوان؛ ڕیزەکانى یەکەمن، وشەڕترین ڕیزەکانى پیاوان؛ ڕیزەکانی کۆتان، وخێرترین ڕیزەکانی ئافرەتان؛ ڕیزەکانی کۆتان، وشەڕترین ڕیزەکانی ئافرەتان؛ ڕیزەکانی یەکەمن
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەم دوو نوێژە (نوێژی بەیانی وعیشا) قورسترین نوێژن لەسەر مونافیقەکان (دوو ڕووەکان)، ئەگەر دەتانزانی چی تێدایە (لە فەزڵ وپاداشت)؛ ئەوا بۆی دەهاتن ئەگەر لەسەر چۆکەکانیش بووایە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی پێغەمبەری خودا، دایكی سەعد وەفاتی كرد، چی خێركردنێك باشترینە؟ فەرمووی: «ئاو-ئاو بەخشین-»، دەڵێت: بیرێكی هەڵكەند، ووتی: ئەمە بۆ دایكی سەعد
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی عەباس، ئەی مامی پێغەمبەری خودا، داوای سەلامەت بوون بکە لە خواى گەورە لەم ژیانە ولە ڕۆژی دواییدا
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەم دووانە (پۆشینیان) حەرامکراوە لەسەر پیاوانى ئومەتەکەم، وبۆ ئافرەتان حەڵاڵکراون
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە (لە خواردنی گۆشتی): هەموو ئاژەڵێکی كەڵبەدار لە دڕندەکان (گۆشتخۆرەکان)، ولە هەموو ئاژەڵێكی چڕنوكدار لە باڵندەکان
عربي الإنجليزية الأوردية
خوای گەورە هیچ كردەوەیەك قبوڵ ناكات مەگەر ئەوە نەبێت كە بە دڵسۆزیەوە بۆ ئەو ئەنجامدراوە، ومەبەستی لێی ڕووی خودا بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
هەر پێغەمبەرێک کە خوای گەورە ناردبێتی بۆ ئومەتەکانی پێش من؛ چەند هاوەڵێکی نزیکیان هەبووە کە دەستیان بە سوننەت وڕێبازەکەیەوە گرتووە وفەرمانەکانیان جێبەجێ کردووە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێنج شتم پێدراوە، بە هیچ یەكێك لە پێش من نەدراوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر کەسێک لە ئێوە گەیشت بە براکەی ئەوا با سەلامی لێبکات، وئەگەر دارێک یان دیوارێک یان بەردێک هاتە نێوانیانەوە، پاشان دیسانەوە پێی گەیشت؛ ئەوا با جارێکی تر سەلامی لێبکات
عربي الإنجليزية الأوردية
کاتێک خەوتوون شەیتان سێ گرێ دەدات لە پشتی سەری هەریەکێکتان، ولە کاتى بەستنی هەر گرێیەک دەڵێت: بخەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
لەو شەوەی کە شەو ڕەویم پێکرا گەیشتم بە ئیبراهیم -علیه السلام-، پێی فەرمووم: ئەی موحەمەد لە منەوە سەلام بگەیەنە ئومەتەکەت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر بینیتان (مانگی ڕەمەزان) ئەوا ڕۆژوو بگرن، وئەگەر بینیتان (مانگی شەوال) ئەوا ڕۆژوو بشکێنن، ئەگەر نادیار بوو لێتان ئەوا خەمڵاندنی بۆ بکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
مەیکوژە، ئەگەر بیکوژیت؛ ئەو دەچێتە شوێنی تۆ پێش ئەوەى بیکوژیت، وتۆش دەچیتە شوێنی ئەو؛ پێش ئەوەى ئەو وشانە بڵێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئاڵاکە دەدەمە دەستی پیاوێک کە خوای گەورە وپێغەمبەری خۆش دەوێت، وخوای گەورە لەسەر دەستی ئەو فەتح وڕزگارکردن بەرپا دەکات
عربي الإنجليزية الأوردية
گوێڕایەڵ بن وفەرمانەکان جێبەجی بکەن، ئەوان تەنها بەرپرسیارن لەسەر ئەركەكانیان، وئێوەیش تەنها بەرپرسیارن لەسەر ئەركەكانتان
عربي الإنجليزية الأوردية
جوێندان بە مسوڵمان فاسقێتیە، وکوشتار کردن دژی کوفرە
عربي الإنجليزية الأوردية
دەست پێش خەری مەکەن بە سەلام کردن بەرامبەر جولەکە ونەسڕانیەکان، وئەگەر گەیشتن پێیان لە ڕێگادا؛ ئەوا ناچاریان بكەن لە تەنگترین بەشیدا ڕێ بكەن
عربي الإنجليزية الأوردية
لە ئێمە نییە ئەو کەسەی: لە ڕوومەتی بدات، وکراسەکەی بدڕێت، ودەنگ وهاواری جاهیلیەتی -نەفامی- لێوە دەربچێت
عربي الإنجليزية الأوردية
هەركەسێكتان هات بۆ نوێژی جومعە؛ ئەوا با خۆی بشوات
عربي الإنجليزية الأوردية
ڕەزیل ئەو کەسەیە کە ناوى من لە لای ئەو باسبکرێت، بەڵام سەڵاتم لەسەر نەدات
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک بەیانیان یان ئێواران بچێت بۆ مزگەوت، ئەوا خواى گەورە میواندارییەکی ڕێزلێگیراوانەى بۆ ئامادە دەکات لە بەهەشتدا
عربي الإنجليزية الأوردية
رَبِّ اغْفِرْ لِي خَطِيئَتِي وَجَهْلِي، وَإِسْرَافِي فِي أَمْرِي كُلِّهِ، وَمَا أَنْتَ أَعْلَمُ بِهِ مِنِّي، اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي خَطَايَايَ، وَعَمْدِي وَجَهْلِي وَهَزْلِي، وَكُلُّ ذَلِكَ عِنْدِي
عربي الإنجليزية الأوردية
اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ زَوَالِ نِعْمَتِكَ، وَتَحَوُّلِ عَافِيَتِكَ، وَفُجَاءَةِ نِقْمَتِكَ، وَجَمِيعِ سَخَطِكَ
عربي الإنجليزية الأوردية