عن عبد الله بن عمر- رضي الله عنهما- قال: كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: «اللَّهُمَّ إنِّي أَعوذُ بك مِنْ زوالِ نعمتِكَ، وتحوُّلِ عافيتِكَ، وفُجاءةِ نقْمتِكَ، وجَميعِ سَخَطِكَ».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «اللَّهُمَّ إنِّي أَعوذُ بك مِنْ زوالِ نعمتِكَ, وتحوُّلِ عافيتِكَ, وفُجَاءةِ نقْمتِكَ, وجَميعِ سَخَطِكَ»، واتە: «خودایە پەنات پێدەگرم: لە نەمانى نیعمەتەکانت لەسەرم، ولە نەمانی لەش ساغیم، و لەناکاوى سزاکانت، ولە هەموو توڕەییەکت».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەمە نزایەکی مەزنە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تێیدا دەفەرموێت: (خودایە پەنات پێدەگرم: لە نەمانى نیعمەتەکانت لەسەرم) واتە پەنا بە تۆ دەگرم کە نیعمەتەکانت لەسەرم لاچێت ونەمێنێت، (ولە نەمانی لەش ساغیم) واتە پەنا بە تۆ دەگرم لە نەمانى خۆشگوزەرانیم بەهۆی نەخۆشی یان هەژاری یان جگە لەمانە، بۆیە داوا لە خودا دەکات کە سەلامەتی پێببەخشێت لەم دونیایە ولە دوا ڕۆژدا، (و لەناکاوى سزاکانت، ولە هەموو توڕەییەکت) وهەروەها پەنا بە تۆ دەگرین لە سزای لەناکاو، ونزاکەى بە پەناگرتن بە خودا کۆتایی پێهێنا لە ئەنجامدانى هەر کردەوەیەک کە ببێتە هۆی توڕەبوونی خواى گەورەی بەرز وپیرۆز.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر