+ -

عن عائشة رضي الله عنها أن رسول الله صلى الله عليه وسلم علمها هذا الدعاء: اللَّهُمَّ إني أسألك من الخير كله عَاجِلِهِ وآجِلِهِ، ما علمتُ منه وما لم أعلم، وأعوذ بك من الشر كله عَاجِلِهِ وآجِلِهِ، ما علمتُ منه وما لم أعلم، اللَّهُمَّ إني أسألك من خير ما سألك عبدُك ونبيُّك، وأعوذ بك من شر ما عَاذَ منه عبدُك ونبيُّك اللَّهُمَّ إني أسألك الجنة، وما قرب إليها من قول أو عمل، وأعوذ بك من النار، وما قرَّبَ إليها من قول أو عمل، وأسألك أن تجعل كل قضاء قَضَيْتَه لي خيرًا.
[صحيح] - [رواه ابن ماجه وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فێری ئەم نزایەی کرد: « اللَّهُمَّ إني أسألك من الخير كله عَاجِلِهِ وآجِلِهِ، ما علمتُ منه وما لم أعلم، وأعوذ بك من الشر كله عَاجِلِهِ وآجِلِهِ، ما علمتُ منه وما لم أعلم، اللَّهُمَّ إني أسألك من خير ما سألك عبدُك ونبيُّك، وأعوذ بك من شر ما عَاذَ منه عبدُك ونبيُّك اللَّهُمَّ إني أسألك الجنة، وما قرب إليها من قول أو عمل، وأعوذ بك من النار، وما قرَّبَ إليها من قول أو عمل، وأسألك أن تجعل كل قضاء قَضَيْتَه لي خيرًا.»، واته: «خودایە من داواى هەموو خێرێکت لێدەکەم نزیک ودووری، ئەوەى دەیزانم وئەوەى نایزانم، وپەنا بە تۆ دەگرم لە هەموو شەڕێک، نزیک ودووری، ئەوەى دەیزانم وئەوەى نایزانم، خودایە داواى هەموو خێرێکت لێدەکەم کە بەندە وپەیامبەرەکەت داواى لێکردوویت، خودایە پەنا بە تۆ دەگرم لە هەموو شەڕێک کە بەندە وپەیامبەرەکەت پەنای بە تۆ گرتووە لێیان، خودایە داواى چوونە بەهەشت لێدەکەم وهەر کردەوە وقسەیەک ببێتە هۆی چوونە بەهەشت، وداواى ڕزگاربوون لە دۆزەخت لێدەکەم وهەر وتە وکردەوەیەک ببێتە هۆی دووربوون وڕزگار بوون لە دۆزەخ، خودایە داوات لێدەکەم هەموو قەزا وبڕیارێک لەسەر منت داوە خێر بێت».
[صەحیحە] - [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- عائیشەی فێری ئەم نزایە کرد -ڕەزای خوای لێبێت-، ئەم نزایە کۆی وشە بەسوود وخێرەکانى دونیا و دواڕۆژی (ئاخیرەتی) تێدایە، وپەنا گرتنی تێدایە لە هەموو شەڕێکی دونیا و دواڕۆژ، وداواکردنی چوونە بەهەشت وئەنجامدانى ئەو قسە وکردەوانەى تێدایە کە دەبنە هۆی چوونە بەهەشت، وپەناگرتنی تێدایە بە خودا لە چوونە دۆزەخ و دووربوون لە ئەنجامدانی ئەو قسە وکردەوانەى تێدایە کە دەبنە هۆی چوونە دۆزەخ، داواکردنی لە خوداى تێدایە بەوەى هەموو قەزا وبڕیارێک لەسەر ئەو دراوە خێر بێت، وداواکردنی هەموو خێرێکی تێدایە لە خودا؛ لەو خێرانەى کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى کردووە، ، وپەناگرتنی بە خودای تێدایە لە هەموو شەڕێک؛ لەو شەڕانەى کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەنای بە خودا گرتووە لێیان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی نیپاڵی ڕۆمانی ئورومی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر