عن بريدة رضي الله عنه قال: سمع النبي صلى الله عليه وسلم رجلاً يقول: اللهم إني أسألك بأني أشهد أنك أنت الله لا إله إلا أنت، الأحد الصمد، الذي لم يلد، ولم يولد، ولم يكن له كفوًا أحد. فقال: «لقد سأل الله باسمه الذي إذا سُئِلَ به أعطى، وإذا دُعِيَ به أجاب»
[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە بورەیدەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گوێی لە پیاوێک بوو دەیووت: «(اللهم إني أسألك بأني أشهد أنك أنت الله لا إله إلا أنت، الأحد الصمد، الذي لم يلد، ولم يولد، ولم يكن له كفوًا أحد)*»، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «داوای لە خودا کرد بەو ناوەى (خودا) ئەگەر داواى لێبکرێت (بەو ناوە) دەبەخشێت، وئەگەر لێی بپاڕێنەوە (بەو ناوە) وەڵام دەداتەوە». *(خودایە من داوات لێدەکەم بەوەى کە من شاهێدی دەدەم کە هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە تۆ نەبێت، تۆ تاکیت وهەموو بوونەوەرەکان بەردەوام پێویستیان بە بەخشینەکانی تۆیە، نە منداڵت بووە ونە باوک ودایک، وهیچ کەسێک هاوتا وهاوبەشی ئەو نییە)
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم نزا مەزنە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گوێی لە ئەم ئەعرابیە بووە ووتویەتی لەکاتی پاڕانەوەدا وبەهۆیەوە داوا لە خودا دەکات وناوە مەزنەکەى خودای تێدایە، وهەروەها بە تاکدانانی -تەوحیدی- خودای تێدایە -لە پەروەردگارێتی وپەرستنیدا ولە ناو و سیفاتەکانیدا- کە ئەو زاتە تاکە وهەموو بوونەوەرەکان بەردەام پێوستیان بە ئەوە (الأحد والصمد)ە، ونە منداڵی بووە ونە باوک ودایک، وهیچ کەسێک وەکو ئەو نییە وهیچ کەسێک هاوتا وهاوبەشی ئەو نییە، هیچ کەسێک لە ئەو ناچێت نە لە زاتی مەزنیدا ونە لە سیفەتەکانیدا ونە لە کردەوەکانیدا. ئەم واتا مەزنانە بنچینەی تەوحیدە (بنچینەى یەک خودا پەرستیە)؛ ئەمیش هۆکاری ئەوەیە کە ئەم نزایە لە مەزنترینی نزاکان بێت، هەرکەسێک بەم نزایە داوا لە خواى گەورە بکات؛ ئەوا خواى گەورە پێی دەبەخشێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر