+ -

عَنِ أَبِي مُوسَى رضي الله عنه، عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنَّهُ كَانَ يَدْعُو بِهَذَا الدُّعَاءِ:
«رَبِّ اغْفِرْ لِي خَطِيئَتِي وَجَهْلِي، وَإِسْرَافِي فِي أَمْرِي كُلِّهِ، وَمَا أَنْتَ أَعْلَمُ بِهِ مِنِّي، اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي خَطَايَايَ، وَعَمْدِي وَجَهْلِي وَهَزْلِي، وَكُلُّ ذَلِكَ عِنْدِي، اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي مَا قَدَّمْتُ وَمَا أَخَّرْتُ، وَمَا أَسْرَرْتُ وَمَا أَعْلَنْتُ، أَنْتَ المُقَدِّمُ وَأَنْتَ المُؤَخِّرُ، وَأَنْتَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 6398]
المزيــد ...

لە ئەبی موسای ئەشعەرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم نزایەی دەکرد:
«رَبِّ اغْفِرْ لِي خَطِيئَتِي وَجَهْلِي، وَإِسْرَافِي فِي أَمْرِي كُلِّهِ، وَمَا أَنْتَ أَعْلَمُ بِهِ مِنِّي، اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي خَطَايَايَ، وَعَمْدِي وَجَهْلِي وَهَزْلِي، وَكُلُّ ذَلِكَ عِنْدِي، اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي مَا قَدَّمْتُ وَمَا أَخَّرْتُ، وَمَا أَسْرَرْتُ وَمَا أَعْلَنْتُ، أَنْتَ المُقَدِّمُ وَأَنْتَ المُؤَخِّرُ، وَأَنْتَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ»، واتە: «خودایە لە تاوان وهەڵە ونەفامیەکانم خۆش بە، ولە زیادەڕەوی کردن لەسەر نەفسی خۆم خۆش بە، ولە هەرشتێک کە تۆ زاناتری سەبارەتی زیاتر لە من، خودایە لەو تاوانانەم خۆش بە کە بە ئەنقەست یان بە نەفامی یان بە گاڵتەوە کردوومە، ولە هەڵە وتاوانە ئەنقستەکانم خۆش بە، وهەموو ئەم تاوانانەم كردووە، خودایە لە تاوانەکانى پێشوو ودواترم خۆش بە، و لەو تاوانانەم خۆش بە کە بەنهێنی یان ئاشکرا کردوومە، یان هەر تاوانێک کە تۆ زاناتری سەبارەتی، تۆ بەندەکانت سەردەخەیت وسەرفرازیان دەکەیت، وتۆ بەندەکانت پاش دەخەیت بۆیە دۆڕاو دەبن، وتەنها تۆ دەسەڵاتت هەیە بەسەر هەموو شتێکدا».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 6398]

شیکردنەوە

یەكێك لە نزا گشتگیرەكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ ئەم نزایەیە:
(بِّ اغْفِرْ لِي خَطِيئَتِي:خودایە لە تاوان وهەڵەم خۆش بە)؛ واتا لە گوناهەكانم خۆش بە، (وَجَهْلِي: ولە نەفامیەکانم خۆش بە)؛ ئەو قسە وكردەوانەی كردوومە بە نەزانین وبێ زانست.
(وَإِسْرَافِي فِي أَمْرِي كُلِّهِ:ولە زیادەڕەوی کردن لەسەر نەفسی خۆم خۆش بە)؛ واتا لە كەمتەرخەمی وتێپەڕاندنی سنوورەكان.
(وَمَا أَنْتَ أَعْلَمُ بِهِ مِنِّي:ولە هەرشتێک کە تۆ زاناتری سەبارەتی زیاتر لە من)؛ تۆ زانیوتە ئەی الله ومن لەبیرم چووە.
(اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي خَطَايَايَ، وَعَمْدِي:خودایە لەو تاوانانەم خۆش بە کە بە ئەنقەست یان بە نەفامی کردوومە)؛ لێم خۆش بە لەو گوناهـ وتاوانانەی بە ئەنقەست وبە زانینەوە كردوومە.
(وَجدي وَهَزْلِي:بە جدی یان بە گاڵتەوە کردوومە)؛ لەو گوناهانەم خۆش بە كە بە گاڵتەوە كردوومە، لە هەموو گوناهێكم خۆش بە كە لە هەردوو حاڵەتەكەدا كردوومە.
(وَكُلُّ ذَلِكَ عِنْدِي:وهەموو ئەم تاوانانەم كردووە)؛ هەموو تاوان وكەموكورتیەكانم باسكرد.
(اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي مَا قَدَّمْتُ:خودایە لە گوناهەكانی پێشووم)؛ لە گوناهەكانی ڕابردوو، (وَمَا أَخَّرْتُ:ولە گوناهەكانی دواترم)؛ واتا لە گوناهەكانی داهاتوو.
(وَمَا أَسْرَرْتُ:و لەو تاوانانەم خۆش بە کە بەنهێنی)؛ واتا بە شاراوەیی تووشی بووم، (وَمَا أَعْلَنْتُ:یان ئاشکرا کردوومە)؛ واتا لەبەرچاو خەڵكی.
(أَنْتَ المُقَدِّمُ وَأَنْتَ المُؤَخِّرُ:تۆ بەندەکانت سەردەخەیت وسەرفرازیان دەکەیت، وتۆ بەندەکانت پاش دەخەیت بۆیە دۆڕاو دەبن)؛ هەركەسێك لە خوڵقێنراوەكانت تۆ ویستت لەسەر بێت نزیكی دەكەیتەوە لە ئەو شتەی پێی ڕازیت بە ڕەحمەتت وهیدایەت وڕێنموێنی خۆت، وئەوەی تۆ بتەوێت دوای دەخەیت بەهۆی وازهێنانت لێی، بۆیە هیچ یەكێك ناتوانێت كەسێك یان شتێك پێش بخات ئەگەر تۆ دوای بخەیت، وئەوەی تۆ دوای بخەیت هیچ یەكێك ناتوانێت پێشی بخات.
(وَأَنْتَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ:وتەنها تۆ دەسەڵاتت هەیە بەسەر هەموو شتێکدا)؛ خاوەنی توانا وخواستی تەواوی، وئەوەی بتەوێت جێبەجێی دەكەیت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی ڕۆمانی ئورومی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵ وپلە وپایەى ئەم نزایە، وهەوڵدان بۆ بەردەوامبوون لەسەر ووتنی ئەمیش وەکو شوێنکەوتنێک بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
  2. نەهی کردن لە ئیسراف وزیادەڕۆیی، وئەو کەسەی زیادەڕۆیە لەوەیە خۆی تووشی سزا بکات.
  3. خواى گەورە زاناترە بە نەفسی مرۆڤ زیاتر لە زانینی مرۆڤەکان سەبارەت بە نەفسی خۆیان، بۆیە دەبێت مرۆڤ هەموو کارێکی بە الله بسپێرێت چونکە مرۆڤ لەوەیە هەڵە بکات ونەزانێت.
  4. لەوەیە مرۆڤ لێپرسینەوەى لێبکرێت لەسەر گاڵتە كردنی هەروەکو چۆن لێپرسینەوەى لێدەکرێت لەسەر جدی بوونی، بۆیە واجبە مرۆڤ لە کاتی گاڵتەکردنیدا وریا وئاگادار بێـت.
  5. ئیبن حەجەری عەسقەلانی دەڵێت: لە هیچ یەكێك لە گێڕانەوەكان نەمبینیوە لە چ شوێنێك ئەم نزایەی خوێندووە، وبەشی زۆری كۆتایی فەرموودەكە لە گێڕانەوەی ئیبن عەباسدا هاتووە، لە شەونوێژدا ئەم نزایەی دەووت، هەروەها لە كۆتایی نوێژدا، وگێڕانەوەی جیاواز هاتووە سەبارەت بەوەی ئایا لە پێش یان لە پاش سەلامدانەوە دەیووت؟ بە هەدوو جۆرەکە هاتووە
  6. ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەڵە دەكات بۆئەوەی داوای لێخۆشبوون بكات؟ ووتراوە: بەهۆی سادەیی وخاكێتی پێغەمبەر بووە -صلى اللە علیە وسلم-، یان جێبەجێ نەكردڵی كامڵ و وازهێنان لە باشترینی بە گوناهـ داناوە، یان داوای لێخۆشبوونە لەو شتانەی بە هەڵە كراوە، یان لەو شتانەی كە كردوویەتی لە پێش بوونی بە پێغەمبەر، ووتراوە: داوای لێخۆشبوون پەرستنە دەبێت ئەنجام بدرێت، نەك بۆ داوای لێخۆشبوون بەڵكو بۆ دەربڕینی بەندایەتی، ووتراوە: ئەمە ئاگادار كردنەوە وفێركردنی ئومەتەكەیەتی بۆئەوەی هەست بە ئاسایش نەكەن و وازبهێنن لە داوای لێخۆشبوون.
زیاتر