پۆلێنکردنی لاوەکی

لیستی فەرموودەکان

1. ئافرەتێک لە هەندێک لە هەڵمەتەکانی ڕزگارکردن (غەزاکان) بە کوژراوەیی دۆزرایەوە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
2. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە نەزر کردن، وفەرمووی: بە دڵنیاییەوە نەزر کردن خێر ناهێنێت، بەڵکو تەنها هەندێک شت بەهۆیەوە لە کەسی ڕەزیل دەردەهێنرێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
3. من والله بە ویستی خوای گەورە، سوێند بخۆم لە سەر شتێک، کە ببینم جگە لەوە باشترە؛ ئەوا ئەوەیان کە باشترە جێبەجێی دەکەم، وکەفارەتی سوێندەکەم دەدەم
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
4. جلی ئاوریشم (حەریر) مەپۆشن [بۆ پیاوان]؛ چونکە ئەوەی بیپۆشێت لە دونیادا ئەوا لە قیامەتدا نایپۆشێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
5. باشترین جیهاد وتێکۆشان بریتیە لە وتەیەکی دادپەروەرانە لە لای دەسەڵاتدارێکی ستەمکار
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
6. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر شەو هەڵبستایە؛ ئەوا سیواکی دەکرد
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
7. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە نوێژ کردن لە پاش نوێژی بەیانی هەتاوەکو خۆر دەردەچێت، ولە نوێژکردن لە پاش نوێژی عەسر هەتاوەکو خۆر ئاوا دەبێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
8. تۆ لەگەڵ ئەوانەیت کە خۆشیانت دەوێن
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
9. مرۆڤ لە سەر ئاینی هاوڕێکەیەتی؛ بۆیە با هەریەکێکتان سەیر بکات وبزانێت هاوڕێیەتی کێ دەکات
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
10. ئەی ئەو زاتەی کە دڵەکان هەڵدەگێڕیتەوە دڵم جێگیر بکە لە سەر ئاینەکەت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
11. ئەگەر سەگ لە پەرداخی یەکێک لە ئێوە ئاوی خواردەوە، ئەوا با حەوت جار بیشۆرێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
12. لا إله إلا الله، تیاچوون بۆ عەرەب لە شەڕێک کە نزیک بووەتەوە، ئەمڕۆ ئەوەندە لە دیوارە مەزنەکەی پێش یەئجوج ومەئجوج کرایەوە، وپاشان بازنەیەکی دروستکرد بە پەنجە گەورەکەی ودووپەنجەکەی دوای، ووتم: ئەی پێغەمبەر خودا، ئایا تیا دەچین لە کاتێکدا پیاو چاکان لە ناومانن؟ فەرمووی: بەڵێ، ئەگەر تاوان وپیسی زۆر بوو
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
13. پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە شەرمتر بوو لە کچێکی تازە پێگەیشتوو کە لە نێو ژوورەکەی خۆیدا بێت - 1 ملاحظة
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
14. ئەوەی داوای پلەی شەهید بوون لە خوای گەورە بکات؛ ئەوا خوای گەورە دەیگەیەنێتە پلەی شەهیدەکان ئەگەرچیش ئەو کەسە لە سەر جێگاکەی خۆی بمرێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
15. هێشتا بەڵا وتاقیکردنەوە لە نەفس وماڵ ومنداڵی ئیماندارە؛ هەتا دەگاتە لای خوای گەورە وهیچ تاوانێکی لە سەر نەماوە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
16. چ نزایەک هیوا وڕەجا وایە کە وەڵام بدرێتەوە؟ فەرمووی: نزاکردن لە ناوەڕاستی کۆتایی شەو، ولە پاش نوێژە فەرزەکان
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
17. ئەی فڵان، ئەوە چیتە؟ ئایا فەرمانت بە چاکە ونەهیت لە خراپە نەدەکرد؟ دەڵێت: بەڵێ، فەرمانم بە چاکە دەکرد بەڵام خۆم ئەنجامم نەدەدا، ونەهیم لە خراپە دەکرد بەڵام خۆم ئەنجامم دەدا
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
18. ئەوە بەردێک بوو فڕێ درایە نێو دۆزەخ پێش حەفتا ساڵ، لەو کاتەوە هەر دەچووە قوڵایی دۆزەخەوە هەتا گەیشتە بنی دۆزەخ بۆیە ئەو دەنگەتان بیست
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
19. هەرکەسێک ئامادەکاری بکات بۆ پشتگیری ڕزگاریکارێک (غازییەک) لە پێناو خوای گەورە؛ ئەوا ئەو کەسەش وەکو ئەوە وایە هەڵمەتی ڕزگاری کردنی (هەڵمەتی غەزای) ئەنجامدا بێت، وئەوەی پێویستی ماڵ ومنداڵی ڕزگاریکارێک جێبەجێ بکات لە سەر خێر؛ وەکو ئەوە وایە هەڵمەتی ڕزگارکردنی ئەنجامدا بێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
20. بەندە قسەیەک دەکات کە بیری لێ ناکاتەوە دەبێتە هۆی چوونە دۆزەخی بە پێی نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
21. هەر پێغەمبەرێک کە خوای گەورە ناردبێتی بۆ ئومەتەکانی پێش من؛ چەند هاوەڵێکی نزیک وهاوەڵی تریان هەبووە کە دەستیان بە سونەت وڕێبازەکەیەوە گرتووە وفەرمانەکانیان جێبەجێ کردووە، لە پاش ئەوان کەسانێک هاتن ئەوەی دەیڵێن؛ کردەوەی پێ ناکەن، وئەوەی کردەوەی پێ دەکەن؛ فەرمانیان پێ نەکراوە لە سەر ئەنجامدانی
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
22. پێنج شتم پێدراوە، هیچ پێغەمبەرێک لە پێش من پێی نەدراوە: پێم بەخشراوە چاندنی ترس لە دڵی دوژمنەکان پێش گەیشتن پێیان بە ماوەی مانگێک، وزەوی کراوە بە مزگەوت وهۆکاری پاککردنەوە بۆ من - 2 ملاحظة
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
23. ئەی موعاز، والله، من تۆم خۆش دەوێت، پاشان ئامۆژگاریت دەکەم ئەی موعاز، واز مەهێنە لەوەی کە لە دوای هەموو نوێژێک بڵێیت: ( اللهم أعني على ذكرك، وشكرك، وحسن عبادتك )
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
24. خوای گەورەی بەرز وشکۆدار فەرمووی: هەموو کردەوەکانی نەوەی ئادەم بۆ خۆیەتی؛ جگە لە ڕۆژووگرتن نەبێت، بە دڵنیاییەوە بۆ منە ومن پاداشتی لە سەر دەدەمەوە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
25. ئەگەر کەسێک لە ئێوە گەیشت بە براکەی ئەوا با سەلامی لێبکات، وئەگەر دارێک یان دیوارێک یان بەردێک هاتە نێوانیانەوە، پاشان دیسانەوە پێی گەیشتەوە، ئەوا با جارێکی تر سەلامی لێبکات
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
26. کاتێک دەخەون شەیتان سێ گرێ دەدات لە پشتی سەری هەریەکێکتان، ولە کاتى بەستنی هەر گرێیەک دەڵێت: بخەوە شەوێکی درێژت لە پێشدایە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
27. دوو چاو دۆزەخ بەریان ناکەوێت: چاوێک لە ترسی خوای گەورە بگری، وچاوێک لە پێناو خوای گەورە پاسەوانی بگرێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
28. لەو شەوەی کە شەوڕەویم پێکرا (ليلة إسراء) گەیشتم بە ئیبراهیم، پێی فەرمووم: ئەی موحەمەد لە منەوە سەلام بگەیەنە ئومەتەکەت، وپێیان بفەرمە: کە بەهەشت خۆڵ وخاکەکەی نەرم وجوانە، وئاوەکەی پاک وسازگارە، وشوێنکی پان وفراوانە، وچاندنی دارەکانی ناوی بە وتنی: (سُبْحَان الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أكبر)ە - 1 ملاحظة
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
29. ئەی پێغەمبەری خودا، کردەوەیەکم پێ بڵێ کە ببێتە هۆی چوونە بەهەشت وڕزگار بوونم لە دۆزەخ، فەرمووی: دەربارەی شتێکی مەزن پرسیارت کرد وئاسانە لەسەر ئەو کەسەی کە خوای گەورە بۆی ئاسان کردووە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
30. خوای گەورەی پاک وپیرۆز (دوورە لە کەموکورتی) وهیچ شتێک قبوڵ ناکات مەگەر پاک نەبێت، وفەرمانی کردووە بە ئیمانداران هەروەکو چۆن فەرمانی کردووە بە پێغەمبەرانیش، بۆیە خوای گەورە فەرموویەتی: { يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا }
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
31. خەلیلەکەم -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی سێ شتی پێکردم: ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێک، ودوو ڕکات نوێژی چێشتەنگاو، ونوێژی ویتر بکەم پێش خەوتن
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
32. ئەگەر بینیتان ئەوا ڕۆژوو بگرن، وئەگەر بینیتان ئەوا ڕۆژوو بشکێنن، ئەگەر نادیار بوو لێتان ئەوا خەمڵاندنی بۆ بکەن
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
33. بە دڵنیاییەوه، ئەوه خەڵكی لێی تێگەیشتوون وفێربوون له قسەی پێغەمبەرانی پێشوو؛ ئەوەیە كه ئەگەر شەرمت نەكرد ئەوا هەرچی ئارەزوو دەكەیت بیكه
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
34. واز لەو شتانە بھێنە کە گومانت لێیان ھەیە، بۆ شتانێک کە گومانت لێیان نییە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
35. لە دونیادا وەکو کەسێکی نامۆ یان ڕێبوار بە - 1 ملاحظة
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
36. ئەی پێغەمبەری خودا شەریعەتەکانی (فەرمانەکانی) ئیسلام لەسەرمان زۆر بوون، فەرمانێکمان پێ بڵێ کە دەستی پێوە بگرین کە هەموو کردەوەیەکی خێری تێدا بێت؟ فەرمووی: زمانت بەردەوام پاراو بێت بە زیکر ویادی خوای گەورەی بەرز وشکۆدار
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
37. مەیکوژە، ئەگەر بیکوژیت؛ ئەو دەچێتە پایەی تۆ پێش ئەوەى بیکوژیت، وتۆش دەچیتە پایەی ئەو؛ پێش ئەوەى مسوڵمان بێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
38. ئەوەى سیر یان پیاز بخوات؛ ئەوا با دوور بکەوێتەوە لێمان -یان با دوور بکەوێتەوە لە مزگەوتەکانمان-، وبا لە ماڵەکەى دابنیشێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
39. سبەینێ ئاڵاکە دەدەمە دەستی پیاوێک کە خوای گەورە وپێغەمبەری خۆش دەوێت، وخوای گەورە لەسەر دەستی ئەو فەتح وڕزگارکردن بەرپا دەکات
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
40. جلی خوارەوەى مسوڵمان هەتا نیوەی ساقە، وئاساییە لە نێوان نیوەى ساق وگوێزنکەکان بێت، وئەو جلەی لە خوار گوێزنگەکانەوە -قاپەڕەقەکانەوە- بێت ئەوا لە دۆزەخدایە، وئەوەى جلەکەی شۆڕ بکاتەوە بۆ خۆبەگەورەزانین بێت؛ ئەوا خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا سەیری ناکات
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
41. گوێڕایەڵ بن وفەرمانەکان جێبەجی بکەن، تاوانى کەموکوڕیەکان لەسەر خۆیانە، وتاوانى گوێڕایەڵی نەکردن لەسەر ئێوەیە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
42. جوێندان بە مسوڵمان فاسق بوونە، وکوشتار کردن دژی کافر بوونە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
43. سەرەتا بە سەلامکردن دەستپێمەکەن بەرامبەر جولەکە ونەسڕانیەکان، وئەگەر گەیشتن پێیان لە ڕێگادا؛ ئەوا وایان لێبکەن کە ڕێگاکەیان لەسەر تەنگ بێتەوە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
44. لە ئێمە نییە ئەو کەسەی: لە خۆی بدات، یان کراسەکەی بدڕێت، یان دەنگ وهاواری لێوە بەرز ببێتەوە وەکو سەردەمی جاهیلیەت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
45. ئەوەى بۆ نوێژی جومعە هات؛ ئەوا با خۆی بشوات
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
46. ڕەزیل ئەو کەسەیە کە ناوى من لە لای ئەو باسبکرێت، بەڵام سەڵاواتم لەسەر نەدات
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
47. هەرکەسێک بەیانیان یان لە پاش بەتین بوونی خۆر بچێت بۆ مزگەوت؛ ئەوا خواى گەورە میواندارییەکی ڕێزلێگیراوانەى بۆ ئامادە دەکات لە بەهەشتدا، هەرکاتێک بەیانیان یان پاش بەتین بوونی خۆر بچێت بۆ مزگەوت - 1 ملاحظة
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
48. نزا کردن لە نێوان بانگدان وقامەت کردن ڕەت ناکرێتەوە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
49. نزای: ( اللَّهُمَّ أَصْلِحْ لِي دِينِي الَّذِي هُوَ عِصْمَةُ أَمْرِي، وَأَصْلِحْ لِي دُنْيَايَ الَّتِي فِيهَا مَعَاشِي، وَأَصْلِحْ لِي آخِرَتِي الَّتِي إلَيْهَا مَعَادِي، وَاجْعَلْ الْحَيَاةَ زِيَادَةً لِي فِي كُلِّ خَيْرٍ، وَاجْعَلْ الْمَوْتَ رَاحَةً لِي مِنْ كُلِّ شَرٍّ )
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
50. نزای: ( اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي خَطِيئَتِي وَجَهْلِي، وَإِسْرَافِي فِي أَمْرِي وَمَا أَنْتَ أَعْلَمُ بِهِ مني )
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
51. نزای: ( اللَّهُمَّ إنِّي أسْأَلُكَ العافيَةَ في ديني ودُنْيَايَ وأَهْلي ومَالي، اللَّهُمَّ اسْتُر عَوْراتي وآمِنْ رَوْعاتي، واحفَظْني مِنْ بين يديَّ ومِن خَلْفِي وعن يميني وعن شِمَالي ومِنْ فَوْقِي، وأَعُوذُ بِعَظمَتِك أَنْ أُغْتَالَ مِنْ تَحتي )
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
52. نزای: ( اللَّهُمَّ إنِّي أَسْأَلُك مِنْ الْخَيْرِ كُلِّهِ عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ، مَا عَلِمْت مِنْهُ وَمَا لَمْ أَعْلَمْ، وَأَعُوذُ بِك مِنْ الشَّرِّ كُلِّهِ عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ، مَا عَلِمْت مِنْهُ وَمَا لَمْ أَعْلَمْ )
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
53. نزای: ( اللَّهُمَّ إنِّي أَعوذُ بك مِنْ زوالِ نعمتِكَ, وتحوُّلِ عافيتِكَ, وفُجَاءةِ نقْمتِكَ, وجَميعِ سَخَطِكَ )
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
54. نزای: ( اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ غَلَبَةِ الدَّيْنِ, وغَلَبَةِ العَدُوِّ, وشَمَاتَةِ الأَعْدَاءِ )
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
55. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی هاتنی بەیانیدا دەیفەرموو: ( اللَّهُمَّ بِك أَصْبَحْنَا وَبِكَ أَمْسَيْنَا، وَبِك نَحْيَا، وَبِك نَمُوتُ، وَإِلَيْك النُّشُورُ )
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
56. ئاگادار بن مەچن بۆ لای ئافرەتان، پیاویک لە ئەنساڕ ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەی ئەگەر (خزم) بێت؟ فەرمووی: خزم بێت وەکو مردن وایە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
57. گۆڕینەوەى ئاڵتون بە ئاڵتون ڕیبایە مەگەر دەست بە دەست بێت لەو شوێنەدا، گۆڕینەوەى زیو بە زیو ڕیبایە مەگەر دەست بە دەست بێت لەو شوێنەدا، گۆڕینەوەى گەنم بە گەنم ڕیبایە مەگەر دەست بە دەست بێت لەو شوێنەدا، گۆڕینەوەى جۆ بە جۆ ڕیبایە مەگەر دەست بە دەست بێت لەو شوێنەدا
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
58. بڵێ: ( اللهم اهدني وسددني )
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
59. دەستت لەسەر ئەو شوێنەى لاشەت دابنێ کە ئازاری هەیە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
60. هەربەندەیەک لە هەموو بەیانیەک وهەموو ئێوارەیەکدا بڵێت: ( بسم الله الذي لا يضر مع اسمه شيء في الأرض ولا في السماء وهو السميع العليم )، سێ جار؛ ئەوا هیچ شتێک زیانی پێناگەیەنێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
61. هەرکەسێک پێش خۆر دەرچوون وپیش خۆر ئاوا بوون نوێژ بکات؛ ئەوا ناچێتە دۆزەخەوە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
62. ھەرکەسێک سەلامم لێبکات، خوای گەورە ڕۆحم دەکاتەوە بەبەردا بۆ ئەوەی وەڵامی سەلامەکەی بدەمەوە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
63. دوو شت هەیە نیشانەى کوفرن لە هەرکەسێکدا ئەگەر ئەنجامیان بدات: تانەدان لە ڕەچەڵەک، هاوار وشیوەن کردن لەسەر مردوو
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
64. هەر خاوەنی زێڕ وزيوێك مافەکەى (زەکاتەکەی) نەدات له ڕۆژی قيامەتدا پلێتی ئاگرينى بۆ ئامادە دەكرێت كه له ئاگرى دۆزەخدا سوور کراوەتەوە، لاتەنیشت و نێوچاوان وپشتی پێ داخ دەکرێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
65. ئەگەر بەندە نەفرەت لە شتێک بکات؛ ئەوا نەفرەتەکە بەرەو ئاسمان دەڕوات، ودەرگاکانى ئاسمان دژی دەوەستن ودادەخرێن، پاشان بەرەو زەوی دەگەڕێتەوە، ودەرگاکانی زەوی دژی دادەخرێن، پاشان بەرەو لای ڕاست وچەپ دەڕوات، وئەگەر شوێنێک نەدۆزێتەوە کە بۆی بڕوات؛ ئەوا تووشی ئەو کەسە دەبێت کە نەفرەتی لێکراوە ئەگەر شایەنی ئەوە بێت، ئەگەر نا؛ ئەوا بۆ ئەو کەسە دەگەڕێتەوە کە نەفرەتەکەى کردووە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
66. کاتێک خەڵکی بەهەشت دەچنە بەهەشتەوە، بانگکارێک بانگ دەکات: هەتاهەتایە دەژێن وهەرگیز نامرن، وهەتاهەتایە لەش ساغ دەبێت وهەرگیز نەخۆش نابن، هەتاهەتایە گەنج دەبن وهەرگیز پیر نابن، هەتاهەتایە دڵخۆش دەبن وهەرگیز دڵتەنگ نابن
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
67. ئەگەر خەڵکی بەهەشت بچنە بەهەشتەوە، خواى گەورە -تبارك وتعالى- دەفەرموێت: ئایا حەز دەکەن شتی زیاترتان پێببەخشم؟ دەڵێن: ئایا ڕوومان سپی وگەش نەکرد؟ ئایا ئێمەت نەکردە بەهەشتەوە وڕزگارمانت نەکرد لە دۆزەخ؟ خواى گەورە پەردەکە لادەدات، هیچ شتێک لەوانەى پێیان بەخشراوە وەکو بینینی پەروەردگار لە لایان خۆشەویست نابێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
68. ئاوی دەریا ئاوێکی پاکە وپاککەرەوەیە، ومردارەوە بووی دەریایش حەڵاڵە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
69. ئەگەر ئاو بە ئەندازەی دوو قولە بوو؛ ئەوا پیسی هەڵناگرێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
70. هەرکەسێکتان لە خەو هەستا ودەستنوێژی گرت ئەوا با سێ جار ئاو ڕاداتە نێو لووتی ودەری بکات، چونکە شەیتان بە درێژایی شەو لەسەر لووتی دەبێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
71. ئەگەر هەرکەسێکتان دەستنوێژی گرت وخوفەکانى لەپێکرد؛ ئەوا با مەسحیان بەسەردا بکات، ونوێژیان پێوە بکات ودایان نەکەنەێت مەگەر تووشی لەشگرانی بێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
72. ئایا هیچ شتێکی ترە جگە لە بەشێک لە خۆی
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
73. ئەگەر هەرکەسێک تۆمەتی تاوان (فاسقێتی) یان کوفر بۆ هەرکەسێکی تر هەڵبواسێت، ئەگەر هاوەڵەکەى بەو شێوەیە نەبێت؛ ئەوا تۆمەتەکە بۆ دژی خۆی دەگەڕێـتەوە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
74. شەیتان هیوابڕاوە لەوەى کە نوێژخوێنان بیپەرستن لە دورگەی عەرەبیدا، بەڵام بێ هیوا نەبووە لەوەى کێشە وناکۆکی لە نێوانیان بنێتەوە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
75. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز باوەڕی بە شومیەتی نەبووە - 3 ملاحظة
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
76. بە کەسی مونافیق مەڵێن: سەید (گەورە)، ئەگەر ئەوە سەید بێت؛ ئەوا ئێوە پەروەردگارتان توڕە کرد
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
77. ئەوەی سوێند بە سپاردە بخوات؛ ئەوا لە ئێمە نییە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
78. ئەی كۆمەڵەی ئافرەتان خێر بكەن چونكە پێم نیشاندرا زۆربەتان ئەهلی دۆزەخن، ووتیان: بۆچی ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: نەفرەت زۆر دەكەن، وزۆر سپڵەن بەرامبەر مێردەكانتان، وکەم ئەقڵ ودینی وەکو ئێوەم نەبینیوە وهەروەها کەسم نەبینیووە کە دەست بەسەر ئەقڵی پیاوێكی ژیر وهۆشمەند بگرێت وەکو ئێوە - 1 ملاحظة
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
79. ئەم ئاودەستخانانە شەیتانەکانی تێدا ئامادە بن، بۆیە ئەگەر هەریەکێکتان چوو بۆ سەرئاو با بڵێت: ( أعوذ بالله من الخبث والخبائث )
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
80. هەرکەسێک کاتێک گوێی لە بانگ دەبێت وبڵێت: (اللهم رب هذه الدعوة التامة، والصلاة القائمة، آت محمدا الوسيلة والفضيلة، وابعثه مقاما محمودا الذي وعدته)؛ ئەوا شەفاعەتی من بۆ ئەو کەسە واجب دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
81. نابێـت هیچ یەکێکتان بە یەک پۆشاکەوە نوێژ بکات بە شێوەیەک کە شانەکانى دانەپۆشێـت - 1 ملاحظة
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
82. ئەگەر سوجدەت برد؛ ئەوا ناولەپەکانت لەسەر زەوی دابنێ، وئانیشکەکانت بەرز بکەرەوە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
83. لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژم کرد، سەلامی دەدایەوە بە لای ڕاستیدا ودەیفەرموو: (السلام عليكم ورحمة الله وبركاته)، سەلامی دەدایەوە بە لای چەپیدا ودەیفەرموو: (السلام عليكم ورحمة الله)
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
84. ئەم دووانە گەورە وسەرداری بەتەمەکانی ئەهلی بەهەشتن، لە یەکەم مرۆڤەوە هەتا کۆتا مرۆڤ، جگە لە پەیامبەران وپێغەمبەران (نێردراوەکان) نەبێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
85. حەسەن وحوسەین سەردار وگەورەی گەنجانی ئەهلی بەهەشتن
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
86. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز وازی نەدەهێنا لە ئەنجامدانى چوار ڕکاتی سونەت لە پێش نوێژی نیوەڕۆ ودوو ڕکاتی سونەت لە پێش نوێژی بەیانی
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
87. هەرکەسێک پارێزگاری بکات لە ئەنجامدانى چوار ڕکاتی سونەت لە پێش نوێژی نیوەڕۆ وچوار ڕکات لە پاشی؛ ئەوا خواى گەورە حەرامی دەکات لەسەر دۆزەخ
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
88. ڕەحمەتی خودا لە کەسێک چوار ڕکاتی سونەت ئەنجامبدات پێش نوێژی عەسر
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
89. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دوو ڕکاتی سونەتی پێش نوێژی بەیانیدا: ﴿قل يا أيها الكافرون -سورەتی الکافرون-﴾ و﴿قل هو الله أحد -سورەتی الإخلاص-﴾ی دەخوێند
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
90. پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بینی لە پشت ڕیزێکەوە بە تەنها نوێژ دەکات، فەرمانی پێکرد کە نوێژەکەی دووبارە بکاتەوە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
91. هەرئافرەتێک مارە بکرێت بە بێ مۆڵەتی وەلی ئەمرەکەى (سەرپەرشتیارەکەى)؛ ئەوا مارەییەکەى پوچەڵە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
92. نابێت ئافرەت سەرپەرشتیاری مارەیی کردنی ئافرەتێکی تر بێت، وئافرەت نابێتە سەرپەرشتیاری خۆی بۆ ئەوەى مارە بکرێت، ئەوە ئافرەتی زیناکەرە کە دەبێتە سەرپەرشتیاری خۆی بۆ ئەوەى مارە بکرێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
93. نەفرەتلێکراوە ئەو کەسەی کە دەچێت بۆ لای خێزانەکەى لە پاشیەوە (کۆمیەوە)
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
94. خواى گەورە سەیری پیاوێک ناکات کە بچێت بۆ لای پیاوێک یان بۆ لای ئافرەتێک لە کۆمەوە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
95. خۆراکی پێببەخشیت ئەگەر خۆت خۆراکت خوارد، وجلی پێببەخشیت ئەگەر خۆت جلت لەبەرکرد -یان پارەی پێببەخشیت ئەگەر پەیدات کرد-، وبە لێدان لە دەموچاوی نەدەیت، وجوێنی پێنەدەیت، وقسەی لەگەڵ دانەبڕیت مەگەر تەنها لە نێو ماڵدا نەبێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
96. هەرکەسێک دوو ژنی هەبێت مەیلی بۆ لای یەکێکیان زیاتر بێت؛ ئەوا ڕۆژی قیامەت دێت ولایەکی لاشەی لار بووەتەوە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
97. جیهاد وتێکۆشان بەرپا بکەن بەرامبەر موشریکەکان بە ماڵتان ونەفستان وزمانتان
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی