عَنْ أَبي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:

«مَا مِنْ صَاحِبِ ذَهَبٍ وَلَا فِضَّةٍ، لَا يُؤَدِّي مِنْهَا حَقَّهَا، إِلَّا إِذَا كَانَ يَوْمُ الْقِيَامَةِ، صُفِّحَتْ لَهُ صَفَائِحُ مِنْ نَارٍ، فَأُحْمِيَ عَلَيْهَا فِي نَارِ جَهَنَّمَ، فَيُكْوَى بِهَا جَنْبُهُ وَجَبِينُهُ وَظَهْرُهُ، كُلَّمَا بَرَدَتْ أُعِيدَتْ لَهُ، فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ خَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ، حَتَّى يُقْضَى بَيْنَ الْعِبَادِ، فَيَرَى سَبِيلَهُ، إِمَّا إِلَى الْجَنَّةِ، وَإِمَّا إِلَى النَّارِ» قِيلَ: يَا رَسُولَ اللهِ، فَالْإِبِلُ؟ قَالَ: «وَلَا صَاحِبُ إِبِلٍ لَا يُؤَدِّي مِنْهَا حَقَّهَا، وَمِنْ حَقِّهَا حَلَبُهَا يَوْمَ وِرْدِهَا، إِلَّا إِذَا كَانَ يَوْمُ الْقِيَامَةِ، بُطِحَ لَهَا بِقَاعٍ قَرْقَرٍ، أَوْفَرَ مَا كَانَتْ، لَا يَفْقِدُ مِنْهَا فَصِيلًا وَاحِدًا، تَطَؤُهُ بِأَخْفَافِهَا وَتَعَضُّهُ بِأَفْوَاهِهَا، كُلَّمَا مَرَّ عَلَيْهِ أُولَاهَا رُدَّ عَلَيْهِ أُخْرَاهَا، فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ خَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ، حَتَّى يُقْضَى بَيْنَ الْعِبَادِ، فَيَرَى سَبِيلَهُ إِمَّا إِلَى الْجَنَّةِ، وَإِمَّا إِلَى النَّارِ» قِيلَ: يَا رَسُولَ اللهِ، فَالْبَقَرُ وَالْغَنَمُ؟ قَالَ: «وَلَا صَاحِبُ بَقَرٍ، وَلَا غَنَمٍ، لَا يُؤَدِّي مِنْهَا حَقَّهَا، إِلَّا إِذَا كَانَ يَوْمُ الْقِيَامَةِ بُطِحَ لَهَا بِقَاعٍ قَرْقَرٍ، لَا يَفْقِدُ مِنْهَا شَيْئًا، لَيْسَ فِيهَا عَقْصَاءُ، وَلَا جَلْحَاءُ، وَلَا عَضْبَاءُ تَنْطَحُهُ بِقُرُونِهَا وَتَطَؤُهُ بِأَظْلَافِهَا، كُلَّمَا مَرَّ عَلَيْهِ أُولَاهَا رُدَّ عَلَيْهِ أُخْرَاهَا، فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ خَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ، حَتَّى يُقْضَى بَيْنَ الْعِبَادِ، فَيَرَى سَبِيلَهُ إِمَّا إِلَى الْجَنَّةِ، وَإِمَّا إِلَى النَّارِ» قِيلَ: يَا رَسُولَ اللهِ، فَالْخَيْلُ؟ قَالَ: " الْخَيْلُ ثَلَاثَةٌ: هِيَ لِرَجُلٍ وِزْرٌ، وَهِيَ لِرَجُلٍ سِتْرٌ، وَهِيَ لِرَجُلٍ أَجْرٌ، فَأَمَّا الَّتِي هِيَ لَهُ وِزْرٌ، فَرَجُلٌ رَبَطَهَا رِيَاءً وَفَخْرًا وَنِوَاءً عَلَى أَهْلِ الْإِسْلَامِ، فَهِيَ لَهُ وِزْرٌ، وَأَمَّا الَّتِي هِيَ لَهُ سِتْرٌ، فَرَجُلٌ رَبَطَهَا فِي سَبِيلِ اللهِ، ثُمَّ لَمْ يَنْسَ حَقَّ اللهِ فِي ظُهُورِهَا وَلَا رِقَابِهَا، فَهِيَ لَهُ سِتْرٌ وَأَمَّا الَّتِي هِيَ لَهُ أَجْرٌ، فَرَجُلٌ رَبَطَهَا فِي سَبِيلِ اللهِ لِأَهْلِ الْإِسْلَامِ، فِي مَرْجٍ وَرَوْضَةٍ، فَمَا أَكَلَتْ مِنْ ذَلِكَ الْمَرْجِ، أَوِ الرَّوْضَةِ مِنْ شَيْءٍ، إِلَّا كُتِبَ لَهُ، عَدَدَ مَا أَكَلَتْ حَسَنَاتٌ، وَكُتِبَ لَهُ، عَدَدَ أَرْوَاثِهَا وَأَبْوَالِهَا، حَسَنَاتٌ، وَلَا تَقْطَعُ طِوَلَهَا فَاسْتَنَّتْ شَرَفًا، أَوْ شَرَفَيْنِ، إِلَّا كَتَبَ اللهُ لَهُ عَدَدَ آثَارِهَا وَأَرْوَاثِهَا حَسَنَاتٍ، وَلَا مَرَّ بِهَا صَاحِبُهَا عَلَى نَهْرٍ، فَشَرِبَتْ مِنْهُ وَلَا يُرِيدُ أَنْ يَسْقِيَهَا، إِلَّا كَتَبَ اللهُ لَهُ، عَدَدَ مَا شَرِبَتْ، حَسَنَاتٍ " قِيلَ: يَا رَسُولَ اللهِ، فَالْحُمُرُ؟ قَالَ: «مَا أُنْزِلَ عَلَيَّ فِي الْحُمُرِ شَيْءٌ، إِلَّا هَذِهِ الْآيَةَ الْفَاذَّةُ الْجَامِعَةُ»: {فَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ، وَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ} [الزلزلة: 8].
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەر خاوەنی زێڕ وزيوێك مافەکەى (زەکاتەکەی) نەدات له ڕۆژی قيامەتدا پلێتی ئاگرينى بۆ ئامادە دەكرێت كه له ئاگرى دۆزەخدا سوور کراوەتەوە، لاتەنیشت و نێوچاوان وپشتی پێ داخ دەکرێت، ھەر کاتێک (پلێتەکان) سارد بوونەوە دووبارە گەرم دەکرێنەوە، له ڕۆژێکدا کە ماوەکەی پەنجا هەزار ساڵە، هەتا دادوەرى لەنێوان هەموو بەندەكاندا تەواو دەکرێت، پاشان ڕێگەی پێنیشان دەدرێت یان بۆ بەهەشت یان بۆ دۆزەخ»، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەی چی سەبارەت بە وشتر؟ فەرمووى: «خاوەنی وشتریش هەندێ لە مافەکەی ئەوەیە لە ڕۆژی هێنانیدا بۆ سەر ئاو بۆ دۆشین دەبێت بەشی نەدارانى لێبدرێت؛ ئەگەر نا له ڕۆژی قیامەتدا ئەو کەسەی (کە زەکاتى لە وشترەکان نەداوە) لەسەر ڕووی فڕێدەدەرێتە سەر بیابانێکی تەختی ساف، وشترەکان دێن قەڵەوتر وگەورەترە دەبن تەنانەت بێچووەکانیشیان لەگەڵدایە، پێی پێدەنێن وگازی لێدەگرن، کاتێک ئەوانەى سەرەتا تەواو دەبن ودێنه كۆتايى سەر لە نوێ دەستپێدەکەنەوە بە درێژایی ڕۆژێک کە ماوەکەی پەنجا هەزار ساڵه هەتا دادوەرى لە نێوان هەموو بەندەكاندا تەواو دەبێت، پاشان (ئەو کەسەی ئەمەی بەسەردا هات بەهۆی زەکات نەدات لە وشتردا) ڕێگەی خۆی پێنیشان دەدرێت، یان بۆ بەهەشت یان بۆ دۆزەخ»، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەی چی سەبارەت بە گاگەل (گا ومانگا) وپەز (مەڕو بزن)؟ فەرمووی: «هەر خاوەنێکی ئەمانە ئەوەی كه لەسەرى پێويسته نەیبەخشێت، كاتێک ڕۆژی قيامەت دێت، لە سەر ڕووی فڕێدەدرێتە سەر بیابانێکی تەختی ساف، هیچیان قۆچ كەوانەيى يان كۆل یان شاخ شكاو نين، بە قۆچ لە خاوەنەكانيان دەدەن، کاتێک ئەوانەى سەرەتا تەواو دەبن ودێنه كۆتايى سەر لە نوێ دەستپێدەکەنەوە بۆ ماوەى درێژایی ڕۆژێک کە ماوەکەی پەنجا هەزار ساڵه هەتا دادوەرى لە نێوان هەموو بەندەكاندا تەواو دەکرێت، پاشان (ئەو کەسەی ئەمەی بەسەردا هات بەهۆی زەکات نەدات لە گاگەل وپەزدا) ڕێگەی خۆی پێنیشان دەدرێت، یان بۆ بەهەشت یان بۆ دۆزەخ»، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەی چی سەبارەت بە ئەسپ؟ فەرمووى: «ئەسپ سێ جۆرە: بۆ هەندێک كەس هۆی توشبوونە بە تاوان، بۆ هەندێکیش هۆی پاراستن وپۆشینە، بۆ هەندێکی تریش هۆی دەستكەوت وپاداشتە، جا ئەوەی كە تاوانە بۆی: پیاوێکه بۆ خۆدەرخستن وشانازى ودژایەتى موسڵمانان ڕایگرتووە، ئەوە بۆ ئەو تاوانه. ئەوەش بۆی دەبێتە قەڵغان وهۆی پاراستنی لە ئاگر: کەسێکە لە پێناو خودا ڕایگرتبێت، مافى خودا فەرامۆش ناكات لە بەكارهێنانیدا بۆ سواری وبەخشينى بۆ جیهاد، ئەمە بۆی دەبێتە قەڵغان، بەڵام ئەوەی كه بووه هۆی پاداشت بۆی: ئەوە کەسێکه لە پێناو خودا ڕایگرتبێت بۆ بەرژەوەندى موسڵمانان، لە دەشتێکی فراوانى سەوزاییدا، هەموو ئەو گژوگیایانەی لەو دەشتە فراوانه سەوزەدا دەیخوات بۆی دەنووسرێن به چاکە بە ئەندازەی ئەوەی خواردوویەتی، تەنانەت هەموو پاشەڕۆ ومیزەکەیشی به چاکە بۆی دەنووسرێت، ئەگەر پەتەکەی بپچڕێت تەپۆڵکەیەك یان دوو تەپۆڵکە سەركەوت خودا بە قەدەر جێی پێکانى وپاشەڕۆكانى چاكەی بۆ تۆمار دەكات، کاتێک خاوەنەکەی دەیباتە سەر ھەر چەم وڕووبارێك بۆ ئەوەی ئاوى بدات، خودا بە ئەندازەی ئەو ئاوەی دەیخواتەوە چاکەی بۆ دەنوسێت»، ئینجاو وترا: ئەی چی سەبارەت بە گوێدرێژ؟ فەرمووى: «دەربارەی گوێدرێژ هیچم بۆ دانەبەزیوه بەڵام ئەم ئایەتە هەیە کە ناوازەیە و گشتگيرە، {فَمَن يَعۡمَلۡ مِثۡقَالَ ذَرَّةٍ خَيۡرٗا يَرَهُۥ (7) وَمَن يَعۡمَلۡ مِثۡقَالَ ذَرَّةٖ شَرّٗا يَرَهُۥ (8)}[الزلزلة]، واتە:{ئەمجا ھەرکەسێك بە ئەندازەی گەردیلەیەکی هەرە ورد چاکە وخێری کردبێت دەیبینێتەوە (7) ئەمجا ھەرکەسێك بە ئەندازەی گەردیلەیەکی هەرە ورد خراپە وشەڕی کردبێت دەیبینێتەوە (8)}.
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

هەر خاوەنێکی ئاڵتون وزیو کە زەکاتەکەیان دەرنەکات ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا پلێتی ئاگرین دەکرێتە سەر لاشەی لە دۆزەخدا، بۆیە بەم پلێتانە تەنیشتەکانى ولاکانى وناوچەوانى وپشتی داخ دەکرێت، هەرکاتێک ئەم پلێتانە سارد ببنەوە دیسانەوە گەرم دەکرێنەوە لە ڕۆژێکدا کە ماوەکەى هێندەی پەنجا هەزار ساڵە هەتا خواى گەورە دادوەری جێبەجی دەکات (تەواو دەکات) لە نێوان بەندەکاندا، پاشان ڕێگای پێنیشاندەرێت بەرەو بەهەشت یان دۆزەخ، ئاڵتون وزیو واجبە زەکاتیان لێدەربکرێت لە هەموو حاڵەتێکدا بەو شێوەیەی لە شەریعەتدا باسکراوە، هەرکەسێک زەکاتەکەیان دەرنەکات ئەوا ئەو سزایەی بۆ هەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا باسی دەکات. وهەروەها -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (لە ڕۆژی قیامەتدا ئەو کەسەی -کە زەکاتى لە وشترەکان نەداوە-): مەبەست ئەوەیە ئەگەر خاوەنی وشتر زەکات نەدات بەو شێوەیەی خواى گەورە لەسەری واجبی کردووە لە وشترەکان یان لە ڕۆژی دۆشینیان وبردنیان بۆ ئاودان بەشی نەداران وڕێبوارانی لێنەدات. (لە سەر ڕووی فڕێدەدەرێتە سەر بیابانێکی تەختی ساف، وشترەکان دێن قەڵەوتر وگەورەترە دەبن تەنانەت بێچووەکانیشیان لەگەڵدایە، پێی پێدەنێن وگازی لێدەگرن): لە گێڕانەوەى -مسلم- دا: ((وشترەکان گەورەتر دەبنەوە))، ئەمیش بە گەورەتر بوونیان وزۆرتر بوونیان وبەهێزتربوونی لاشەیان وەکو زیادکردنی سزا بۆ ئەو کەسەی زەکاتی لێیان نەداوە وبەشی نەدارانی نەداوە، وئەم بەهێزی وگەورەبوونە وا دەکەن پێ خستنە سەر خاوەنەکەیان بەئازارتر بێت هەرکاتێک پێ بخەنە سەری وبەسەریدا تێپەڕ ببن هەروەکو لە فەرموودەکەدا هاتووە. (کاتێک ئەوانەى سەرەتا تەواو دەبن ودێنه كۆتايى سەر لە نوێ دەستپێدەکەنەوە بۆ ماوەى درێژایی ڕۆژێک کە ماوەکەی پەنجا هەزار ساڵه هەتا دادوەرى لە نێوان هەموو بەندەكاندا تەواو دەکرێت، پاشان -ئەو کەسەی ئەمە بەسەردا هات بەهۆی زەکات نەدان لە وشتردا- ڕێگەی خۆی پێنیشان دەدرێت، یان بۆ بەهەشت یان بۆ دۆزەخ): واتا سزای بۆ سەر ئەم کەسە بەردەوام دەبێت هەر کە کۆتا وشتر تەواو بوو لە پێ خستنە سەر خاوەنەکانیان کە زەکاتی نەداوە لە دونیادا لە مافی ئەو وشترانە دیسانەوە وشتری یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ پێ خستنە سەر لاشەی ئەمیش بۆ ڕۆژێک بەردەوام دەبێت کە ماوەکەى پەنجا هەزار ساڵە. (ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەی چی سەبارەت بە گاگەل -گا ومانگا- وپەز -مەڕو بزن-؟ فەرمووی: «هەر خاوەنێکی ئەمانە ئەوەی كه لەسەرى پێويسته نەیبەخشێت، كاتێک ڕۆژی قيامەت دێت، لە سەر ڕووی فڕێدەدرێتە سەر بیابانێکی تەختی ساف،، هەتا کۆتایی بەم بەشە): ئەوانەى زەکاتی گاگەل وپەز دەرناکەن هەمان سزای ئەوانەیان هەیە کە زەکاتى وشتر دەرناکەن، ئەو ئاژەڵانەى قۆچیان هەیە بە قۆچ لە خاوەنەکەیان دەدەن بۆ ئەوەى ئازار ولێدانەکە بەئێشتر بێت. (ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەی چی سەبارەت بە ئەسپ؟ فەرمووى: «ئەسپ سێ جۆرە: بۆ هەندێک كەس هۆی توشبوونە بە تاوان، بۆ هەندێکیش هۆی پاراستن وپۆشینە، بۆ هەندێکی تریش هۆی دەستكەوت وپاداشتە): واتا سەبارەت بە ئەسپ سێ جۆرە: جۆری یەکەم/ (جا ئەوەی كە تاوانە بۆی: پیاوێکه بۆ خۆدەرخستن وشانازى ودژایەتى موسڵمانان ڕایگرتووە، ئەوە بۆ ئەو تاوانه): ئەم پیاوە ئەسپی ڕاگرتووە بۆ ڕیا وشانازی کردن وخۆبەرزکردنەوە بەسەر خەڵکی ودژایەتیکردنی ئیسلام، بۆ ئەم کەسە تاوان دەنووسرێت وسزاکەی وەردەگرێت لە قیامەتدا. جۆری دووەم/ (ئەوەش بۆی دەبێتە قەڵغان وهۆی پاراستنی لە ئاگر: کەسێکە لە پێناو خودا ڕایگرتبێت، مافى خودا فەرامۆش ناكات لە بەكارهێنانیدا بۆ سواری وبەخشينى بۆ جیهاد، ئەمە بۆی دەبێتە قەڵغان): واتا ئەو ئەسپەی خاوەنەکەى بەکاریدەهێنێت بۆ پێداویستی خۆی بەهۆی بەرهەمەکانى وشیری وشتومەک هەڵگرتن لەسەری؛ بۆ ئەوەى خۆی بپارێزێت لە پرسیارکردن لە خەڵکی، ئەگەر ئەم کردەوەیەی لە پێناو بەدەستهێنانى ڕەزامەندی خودا بێت ئەوا لێرەدا ئەم بەکارهێنانە دەبێتە هۆی پۆشین وپاراستن بۆی چونکە پرسیارکردن لە خەڵکی لە کاتی هەبوونی داراییدا حەرامە، وهەروەها -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (مافى خودا فەرامۆش ناكات لە بەكارهێنانیدا بۆ سواری وبەخشينى بۆ جیهاد): واتا لە کاتی پێویستیدا سواری ئەسپەکە بێت لە پێناو خودا -بۆ جیهادکردن- یان شتومەکێک نەخاتە سەر پشتی ئەسپەکە کە لە ئەسپەکە لە توانایدا نەبێت، وگرنگی پێبدات وزیانی لێ دووربخاتەوە ئەگەر بەم شێوەیە بێت ئەوا ئەسپەکە دەبێتە هۆکارێک بۆ دوورخستنەوەى هەژاری لەسەر خاوەنەکەى. جۆری سێیەم/ (بەڵام ئەوەی كه بووه هۆی پاداشت بۆی: ئەوە کەسێکه لە پێناو خودا ڕایگرتبێت بۆ بەرژەوەندى موسڵمانان، لە دەشتێکی فراوانى سەوزاییدا، هەموو ئەو گژوگیایانەی لەو دەشتە فراوانه سەوزەدا دەیخوات بۆی دەنووسرێن به چاکە بە ئەندازەی ئەوەی خواردوویەتی، تەنانەت هەموو پاشەڕۆ ومیزەکەەشى به چاکە بۆی دەنووسرێت): واتا بۆ جیهاد کردن ئامادەى کرد لە پێناو خواى گەورە جا خۆی بۆ جیهاد بەکاریبهێنێت یان بیبەخشێت بە مسوڵمانان بۆ ئەوەى بۆ جیهاد کردن بەکاریبهێنن لە پێناو خواى گەورە بۆ بەرزکردنەوەى وشەی خواى گەورە -بۆ سەرخستنی ئیسلام-، ئەگەر بەم شێوەیە بیبەخشێت ئەوا هەرشتێک ئەسپەکە دەیخوات لە گژوگیا لە زەویدا و میزەکەى وپاشەڕۆکەى هەموو ئەمانە بە پاداشت بۆ خاوەنی ئەسپەکە دەنووسرێـت، {وَلَا يَظۡلِمُ رَبُّكَ أَحَدٗا} واتە: {وپەروەردگارت ستەم لە هیچ کەسێک ناکات}. (ئەگەر پەتەکەی بپچڕێت تەپۆڵکەیەك یان دوو تەپۆڵکە سەركەوت خودا بە قەدەر جێی پێکانى وپاشەڕۆكانى چاكەی بۆ تۆمار دەكات): واتا ئەگەر پەتی ملی ئەسپەکە بچڕێت کە پێوەى دەبەسترێت لە شوێنی لەوەڕگاکەى وبچێت بۆ شوێنێکی تر گژوگیا بخوات، ئەوا خاوەنەکەى پاداشتی بۆ دەنووسرێت بە پێی هەنگاوەکانى بۆ شوێنەکەى تر وبەهەمان شێوە میز وپاشەڕۆکانى. (کاتێک خاوەنەکەی دەیباتە سەر ھەر چەم وڕووبارێك بۆ ئەوەی ئاوى بدات، خودا بە ئەندازەی ئەو ئاوەی دەیخواتەوە چاکەی بۆ دەنوسێت): واتا خاوەنی ئەسپەکە پاداشتی بۆ دەنووسرێت بەهۆی خواردنەوەى ئەسپەکە لە ڕووبار ئەگەرچیش مەبەستی ئاو پێدانی نەبێت، وبە هەموو خواردنەوەیەک چاکە بۆ خاوەنەکەی بۆ دەنووسرێت، هەرچەندە خاوەنەکەیشی نەیدەویست ئاوی پێبدات، ئەمیش بەهۆی بوونی نیەتی یەکەمەوە، نیەتی ڕاگرتنی لە پێناو خواى گەورە، واتا مەرج نییە نیەت هەبێت لە هەموو کردەوەکەدا لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی، مەگەر نیەتەکە هەڵبوەشێتەوە ئەویش نیاز ومەبەستی دەرچوون لە ئەنجامدانى ئەو کردەوەیە. (ئینجاو وترا: ئەی چی سەبارەت بە گوێدرێژ؟): واتا حوکمی چییە، ئایا هەمان حوکمی گاگەل وپەزی هەیە لە زەکاتدا یان حوکمی ئەسپی هەیە؟. (فەرمووى: «دەربارەی گوێدرێژ هیچم بۆ دانەبەزیوه»): واتا سەبارەت بە زەکاتدان لە گوێدرێژ هیچ دەقێک دانەبەزیوە. (بەڵام ئەم ئایەتە هەیە کە ناوازەیە و گشتگيرە، {فَمَن يَعۡمَلۡ مِثۡقَالَ ذَرَّةٍ خَيۡرٗا يَرَهُۥ (7) وَمَن يَعۡمَلۡ مِثۡقَالَ ذَرَّةٖ شَرّٗا يَرَهُۥ (8)}[الزلزلة]، واتە:{ئەمجا ھەرکەسێك بە ئەندازەی گەردیلەیەکی هەر ورد چاکە وخێری کردبێت دەیبینێتەوە (7) ئەمجا ھەرکەسێك بە ئەندازەی گەردیلەیەکی هەر ورد خراپە وشەڕی کردبێت دەیبینێتەوە (8)} ): واتا ئەم ئایەتە گشتگیرە بۆ هەموو خێر وچاکەیەک وهەروەها بۆ هەموو شەڕ وخراپەیەک؛ چونکە مرۆڤ ئەگەر بە ئەندازەى کێشی گەردیلەک چاکە بکات لە قیامەتدا دەیبینێتەوە وپاداشتی دەدرێتەوە بۆیە ئەگەر چاکە لە سەرەوەى ئەم کێشی گەردیلەیە بێت بێ هیچ دوو دڵی وگومانێک دەیبینێتەوە وزیاتر پاداشتی دەدرێتەوە، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت: {يَوۡمَ تَجِدُ كُلُّ نَفۡسٖ مَّا عَمِلَتۡ مِنۡ خَيۡرٖ مُّحۡضَرٗا وَمَا عَمِلَتۡ مِن سُوٓءٖ تَوَدُّ لَوۡ أَنَّ بَيۡنَهَا وَبَيۡنَهُۥٓ أَمَدَۢا بَعِيدٗا} واته: {(بترسن) لەو ڕۆژەی ھەموو کەسێک ھەرکارێکی باشی کردبێت دەیبینێت وئامادەیە، و ھەرکارێکی خراپی کردبێت ئاوات دەخوازێت کە لە نێوان ئەو و کارە خراپەکەیدا ماوەیەکی زۆر دوور ببووایە وخودا دەتان ترسینێت لە سزای خۆی وخودا میھرەبانە بە بەندەکانی خۆی}.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان

زیاتر