عن أنس رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم قال:

«جَاهِدُوا المشركين بأموالكم وأنفسكم وألسنتكم».
[صحيح] - [رواه أبوداود والنسائي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جیهاد وتێکۆشان بەرپا بکەن بەرامبەر موشریکەکان بە ماڵتان ونەفستان وزمانتان».
صەحیحە - نەسائی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى بە ئیمانداران کرد بەوەى کە جیهاد ئەنجامبدەن لە ژێر دەسەڵاتی پێشەوا (ئیمام یان دەسەڵاتدار)، ولە ژێر یەک ئاڵا کە ئاڵای هەموو ئیماندارانە، ومەبەست لە جیهاد کردن بۆ بەرزکردنەوەى وشەی خودا بێت (بۆ سەرخستنی ئیسلام بێت) نەک بۆ مەبەستی دونیایی، وجیهاد بەم شێوەیە دەبێت: 1/ بە ماڵ: واتا بەخشینی پارە وسامان بۆ کڕینی چەک، وئامادەکاری بۆ موجاهیدەکان، وبەو شێوەیە. 2/ بە نەفس: دەستپێکردنی جەنگ وجیهاد بۆ کەسێک کە لە توانایدا هەبێت، وگونجاو وشایستە بێت بۆ ئەم ئەرکە مەزنە، وجیهادکردن بە بەخشینی نەفس بنچینەی سەرەکیە لە جیهادکردندا، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَجَاهِدُواْ بِأَمۡوَٰلِكُمۡ وَأَنفُسِكُمۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۚ﴾ [التوبة: 41]، واتە: ﴿جیهاد بکەن وتێبکۆشن بە ماڵ وگیانتان لە پێناو خودا (لە ڕێگەی خوادا)﴾. 3/ بە زمان: ئەمیش بە بانگخوازی بۆ ئاینی خودا -سبحانه وتعالى- وبڵاوکردنەوەى، وبەرگری کردن لە ئیسلام، و وەڵامدانەوەى گومانەکان سەبارەت بە ئاینی ئیسلام، و وەڵامدانەوەى گفتوگۆی مولحید وبێباوەڕ وموشریکەکان، وبڵاوکردنەوەى بانگەوازى ئیسلام بەهەموو کەرەستە وئامرازێکی لە ئامرازەکانی ڕاگەیاندنی سەردەم، ئەمیش بۆ سەلماندنی بەڵگە بە سەر ئەوانەی سمنجن (عینادن)، وبە دەنگ لە کاتی گەیشتندا ونەهی لێکردن وهەڕەشە کردن وبەو شێوەیە وبە هەرشێوەیەک کە پیلاندانانى تێدا بێت بۆ دوژمنان، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَلَا يَنَالُونَ مِنۡ عَدُوّٖ نَّيۡلًا إِلَّا كُتِبَ لَهُم بِهِۦ عَمَلٞ صَٰلِحٌ﴾ [التوبة: 120], واتە: ﴿وهەر زیانێک لە دوژمن بدەن (لە دیل کردنیان وکوشتنیان یان گرتنی ماڵ وسامانیان) بەهۆی ئەمانەوە کردەوەى چاکیان بۆ دەنوسرێت﴾، وبەو وتارانەی کە هاندەدەن بۆ جیهادکردن، وبە وتنەى شیعر وهۆنراوەکان هەروەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (اهجوا قريشا فإنه أشد عليهم من رشق النبل) [رواه مسلم]، واتە: (هۆنراوە بڵێ دژی قوڕەیش؛ چونکە ئەمە توندتر وناڕەحەتترە لەسەریان زیاتر لە وەشاندنی تیرەکان).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان