پۆلێنکردن: . . .
+ -
عن عائشةَ أُمِّ المُؤْمِنينَ رضي الله عنها:

أن النبي صلى الله عليه وسلم كان لا يَدع أربعا قَبل الظهر وركعتين قبل الغَدَاة.
[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 1182]
المزيــد ...

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز وازی نەدەهێنا لە ئەنجامدانى چوار ڕکاتی سوننەت لە پێش نوێژی نیوەڕۆ ودوو ڕکاتی سوننەت لە پێش نوێژی بەیانی».

[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 1182]

شیکردنەوە

عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەردەوام بوو لەسەر ئەنجامدانی نوێژە سوننەتەكان لە ماڵەوە وهەرگیز وازی نەدەهێنا لە ئەنجامدانیان؛ هەندێك لەو نوێژە سوننەتانە كە بەم شێوەیە بەردەوامبوو لە ئەنجامدانیان لە ماڵەوە: چوار ڕكات بە دوو سەلامدانەوە پێش نوێژی نیوەڕۆ، ودوو ڕكات لەپێش نوێژی بەیانی.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. سوننەتە بەردەوامبوون لەئەنجامدانى چوار ڕکات لە پێش نوێژی نیوەڕۆ، ودوو ڕکات لە پێش نوێژی بەیانی.
  2. نوێژە سوننەتە ڕاتیبەکان باشتر وایە لە ماڵەوە ئەنجامبدرێن، بۆیە عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- بەم شێوەیە باسی كردووە.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی نیپاڵی مەجەری الجورجية المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
پۆلێنکردنەکان
  • . .
زیاتر