«مَنْ حَافَظَ عَلَى أَرْبَعِ رَكَعَاتٍ قَبْلَ الظُّهْرِ وَأَرْبَعٍ بَعْدَهَا حَرَّمَهُ اللَّهُ عَلَى النَّارِ».
[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجه وأحمد] - [سنن الترمذي: 428]
المزيــد ...
لە ئوم حەبیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- (خێزانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو:
«هەرکەسێک بەردەوام بێت لە ئەنجامدانى چوار ڕکاتی سوننەت لە پێش نوێژی نیوەڕۆ وچوار ڕکاتی سوننەت لە دوای نوێژی نیوەڕۆ؛ ئەوا خواى گەورە حەرامی دەکات لەسەر دۆزەخ».
[صەحیحە] - - [سنن الترمذي - 428]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موژدەی داوە بە ئەو كەسەی چوار ڕكات نوێژی سوننەت دەكات لەپێش و لە دووای نوێژی نیوەڕۆ، وبەردەوام دەبێت لەسەر ئەنجامدانیان بەم شێوەیە؛ ئەوا خوای گەورە ئەم كەسە حەرام دەكات لەسەر ئاگری دۆزەخ.