«كُنْ فِي الدُّنْيَا كَأَنَّكَ غَرِيبٌ أَوْ عَابِرُ سَبِيلٍ»، وَكَانَ ابْنُ عُمَرَ، يَقُولُ: إِذَا أَمْسَيْتَ فَلاَ تَنْتَظِرِ الصَّبَاحَ، وَإِذَا أَصْبَحْتَ فَلاَ تَنْتَظِرِ المَسَاءَ، وَخُذْ مِنْ صِحَّتِكَ لِمَرَضِكَ، وَمِنْ حَيَاتِكَ لِمَوْتِكَ.
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- شانەکانمی گرت وفەرمووی: «لە دونیادا وەکو کەسێکی نامۆ یان ڕێبوار بە». وئیبن عومەر -ڕەزای خوایان لێبێت- دەیووت: «ئەگەر ئێوارەت بەسەردا هات ئەوا چاوەڕێی بەیانی مەکە، وئەگەر بەیانیت بەسەردا هات ئەوا چاوەڕێی ئێوارە مەکە، وئەوەندە کردەوەی چاک بکە لە کاتی لەش ساغیتدا بۆ ئەوەی سوودی هەبێت بۆت بۆ کاتی نەخۆش بوونت، وئەوەندە کردەوەی چاک بکە لە کاتی ژیانتدا بۆ ئەوەی سوودی هەبێت بۆت بۆ کاتی مردنت».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە
فەرموودەکە ئامۆژگاری دەکات بە کەم گرنگیدان بە شتومەکی دونیا وبە کورتکردنەوەى هیوا سەبارەت بەم دونیایە وبە ئەنجامدانی کردەوە چاکەکان، وئاگاداری دەدات سەبارەت بە گرنگی نەدان بە کردەوەکانی قیامەت ودواخستنی تەوبەکردن، وهەروەها ئامۆژگاری دەکات بە بەهەلزانینی کاتی لەش ساغی پێش ئەوەی نەخۆشی بێت و بەهەلزانینی کاتی دەستبەتاڵی پێش ئەوەی کاتی سەرقاڵی بێت.