عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ يَوْمَ خَيْبَرَ:

«لَأُعْطِيَنَّ هَذِهِ الرَّايَةَ رَجُلًا يُحِبُّ اللهَ وَرَسُولَهُ، يَفْتَحُ اللهُ عَلَى يَدَيْهِ» قَالَ عُمَرُ بْنُ الْخَطَّابِ: مَا أَحْبَبْتُ الْإِمَارَةَ إِلَّا يَوْمَئِذٍ، قَالَ فَتَسَاوَرْتُ لَهَا رَجَاءَ أَنْ أُدْعَى لَهَا، قَالَ فَدَعَا رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَلِيَّ بْنَ أَبِي طَالِبٍ، فَأَعْطَاهُ إِيَّاهَا، وَقَالَ: «امْشِ، وَلَا تَلْتَفِتْ، حَتَّى يَفْتَحَ اللهُ عَلَيْكَ» قَالَ فَسَارَ عَلِيٌّ شَيْئًا ثُمَّ وَقَفَ وَلَمْ يَلْتَفِتْ، فَصَرَخَ: يَا رَسُولَ اللهِ، عَلَى مَاذَا أُقَاتِلُ النَّاسَ؟ قَالَ: «قَاتِلْهُمْ حَتَّى يَشْهَدُوا أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللهِ، فَإِذَا فَعَلُوا ذَلِكَ فَقَدْ مَنَعُوا مِنْكَ دِمَاءَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ، إِلَّا بِحَقِّهَا وَحِسَابُهُمْ عَلَى اللهِ».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سبەینێ ئاڵاکە دەدەمە دەستی پیاوێک کە خوای گەورە وپێغەمبەری خۆش دەوێت، وخوای گەورە لەسەر دەستی ئەو فەتح وڕزگارکردن بەرپا دەکات»، عومەر -ڕەزاى خواى لێبێت- ووتی: تەنها ئەو ڕۆژە حەزمکرد کە فەرمانڕەوا بم، هیوام وابوو کە بانگی من بکرێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگی عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبی کرد -ڕەزاى خواى لێبێت- وئاڵاکەی پێدا، وفەرمووی: «بڕۆ، وئاوڕ مەدەرەوە هەتا خواى گەورە لەسەر دەستی تۆ فەتح بەرپا دەکات»، ڕۆیشت وهیچ ئاوڕی نەدایەوە پاشان بە دەنگێکی بەرز ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، لەسەر چی بنەمایەک جەنگ دژی خەڵکی بەرپا بکەم؟ ئەویش فەرمووی: «جەنگ دژیان بەرپا بکە هەتا شاهێدی دەدەن بە ( لا إله إلا الله و محمدًا رسولُ اللهِ )* ئەگەر وایانکرد ئەوا خوێن وماڵیان پارێزراوە مەگەر بە مافی خۆیان نەبێت، ولێپرسینەوەیان لای خواى گەورەیە». *(واتە: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نیە جگە لە الله، وموحەمەد پێغەمبەر ونێردراوی خودایە)
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی لە هەڵمەتی ڕزگارکردنی (غەزوەی) خەیبەر: ئەمڕۆ ئاڵاکە دەدەمە دەستی پیاوێک کە خودا وپێغەمبەری خۆش دەوێت، خواى گەورە لەسەر دەستی ئەو فەتح وڕزگار کردنی هەندێک لە قەڵا وشوێنەکانى خەیبەر بەرپا دەکات، عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: تەنها ئەو ڕۆژە ئاواتەخوازی دەسەڵات بووم، بە هیوای ئەوەى ئەو شتەی تێدا بەدیبێت کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسیکرد، بۆیە خۆی پێشخت بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە هیوای ئەوەى کە بە ئەو بیدات، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبی بانگکرد -ڕەزای خوای لێبێت- وئاڵاکەی پێدا، وفەرمووی: ڕاستەوخۆ بەرەو پێش بڕۆ هەتا خودا لەسەر دەستت فەتح بەرپا دەکات؛ بۆ ئەوەى سەرقاڵ نەبیت بە هۆی زۆر ئاوڕدانەوە، تۆزێک ڕۆیشت وئاوڕی نەدایەوە بۆ ئەوەى پێچەوانەى فەرمانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کردەوە نەکات، وپاشان دەنگی بەرزکردەوە وپرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد: ئایا لەسەر چی بنەمایەک جەنگ دژ بە خەڵکی بەرپا بکەم؟ فەرمووی: جەنگ بەرپا بکە دژیان هەتاوەکو شاهێدی دەدەن بە ( لا إله إلا الله و محمدًا رسولُ اللهِ )، ئەگەر شاهێدیان دا ئەوا خوێن وماڵیان قەدەغە کردووە لەسەر تۆ مەگەر بە مافى خۆیان نەبێت، ئەو مافانەش وەکو کوشتنی نەفسێک بەهۆی کوشتنی نەفسێکی ترەوە وزەکاتدانەکان، بەڵام ئەو شتانەى کە لە نێوان ئەوان وخواى گەورەدایە ئەگەر ڕاستگۆ بن وئیمان بهێنن ئەوا ئەمە سوودی دەبێت بۆیان لە قیامەتدا وڕزگاریان دەبێت لە سزا هەروەکو چۆن سوودی دەبێت بۆیان لە دونیادا؛ ئەگەر نا ئەوا سوودی نابێت بۆیان، بەڵکو لە مونافیق و دووڕووەکان دەبن ودەچنە دۆزەخەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان

زیاتر