پۆلێنکردن: . . .
+ -
عَنْ أبي سَعيدٍ الخُدريَّ رضي الله عنه قال: قال رسولُ الله صلَّى الله عليه وسلم ِ:

«إزْرَةُ المُسْلمِ إلى نصفِ السَّاق، وَلَا حَرَجَ -أو لا جُنَاحَ- فيما بينَهُ وبينَ الكعبينِ، وما كان أسفلَ منَ الكعبين فهو في النار، مَن جرَّ إزارَهُ بطرًا لم يَنْظُرِ اللهُ إليه».
[صحيح] - [رواه أبو داود وابن ماجه وأحمد] - [سنن أبي داود: 4093]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبو سەعیدی خودرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«پۆشاکی موسوڵمان تا نیوەی قاچ-لاق- یەتی، گوناهـ نیە وهیچی لەسەر نیە ئەگەر پۆشاک لە نێوان نیوەی لاق وقولە پێیەکان بێت، ئەگەر لە خوار قولە پێیەکان بێت ئەوا لە ئاگردایە، هەركەسێك پۆشاکی شۆڕ بکاتەوە بۆ فیز وخۆبەگەورەزانین ئەوا الله سەیری ناکات».

[صەحیحە] - - [سنن أبي داود - 4093]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردەوە كە ئیزاری پیاوی مسوڵمان (ئیزار: ئەو پۆشاكەیە كە نیوەی خوارەوەی لاشە دادەپۆشێت)؛ ئەم ئیزارە سێ حاڵەتی هەیە: یەکەم: سوننەتە پۆشاکی پێی موسوڵمان تا نیوەی قاچ-لاق-ی بێت. دووەم: دروستە لە نیوەی قاچی تا قولە پێیەکان بێت، وهیچی لەسەر نیە. سێیەم: حەرامە پۆشاکی پیاوی موسوڵمان لە خوار قولە پێیەکانی بێت، وترسی بەركەوتنی ئاگری لەسەرە، وئەگەر بۆ فیز و لووتبەرزی و خۆشی و گوێنەدان بێت بە پەیامی ئیسلام ئەوا الله سەیری ناکات.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئەوەی باسکرا لە سیفەتی پۆشاک تەنها بۆ پیاوانە وئافرەتان ناگرێتەوە، وئەوان فەرمانیان پێکراوە لاشەیان بە تەواوی دابپۆشن.
  2. هەموو ئەو پۆشاکانەی بەشی خوارەوەی پیاوان دادەپۆشێت پێی دەووترێت ئیزار؛ جا بیجامە بێت یان شەڕواڵ یان شێوەی جزداشەیی وتەنورەیی، وهەموو ئەمانە حوکمە شەرعییەکە دەیانگرێتەوە کە لەم فەرموودەیەدا باسکراوە.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری مالاگاشی الجورجية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
پۆلێنکردنەکان
  • . .
زیاتر