كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَشَدَّ حَيَاءً مِنَ العَذْرَاءِ فِي خِدْرِهَا، فَإِذَا رَأَى شَيْئًا يَكْرَهُهُ عَرَفْنَاهُ فِي وَجْهِهِ.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە ئەبی سەعیدی خودرییەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە شەرمتر بوو لە کچێکی تازە پێگەیشتوو کە لە نێو ژوورەکەی خۆیدا بێت، وئەگەر حەزی لە شتێک نەبوایە ئەوا لە دەموچاویەوە دەمانزانی».
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە شەرمتر بوو لە ئافرەتێک کە شووی نەکردبێت؛ چونکە ئەو ئافرەتەی شووی نەکردووە بە شەرمترینی ئافرەتانن چونکە هاوسەرگیریان نەکردووە وتێکەڵی پیاوان نەبوون بۆیە زۆر بە شەرمن لە ژوورەکانی خۆیان، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە ئەوان بە شەرمتر بووە، بەڵام پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر شتێکی ببینیایە کە پێی ناخۆش بێت وپێچەوانەی ڕەفتار ونەریتی ئەو بێت: ئەوا لە دەموچاویەوە ئەمە دەزانرا کە ئەو قسە یان کردەوەیەی پێناخۆشە.