پۆلێنکردن:
+ -
عن أنس رضي الله عنه، قال:

قال رسول الله صلى الله عليه وسلم لأبي بكر وعمر: «هذان سَيِّدا كُهُول أهل الجنة من الأوَّلِين والآخِرين إلا النبيِّين والمرسلين».
[صحيح] - [رواه الترمذي] - [سنن الترمذي: 3664]
المزيــد ...

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە ئەبو بەکر وعومەری فەرموو: «ئەم دووانە گەورە وسەرداری بەتەمەکانی خەڵكی بەهەشتن، لە یەکەم هەتا کۆتا مرۆڤ، جگە لە پێغەمبەران نەبێت».

[صەحیحە] - [تورموذی گێڕاویەتیەوە] - [سنن الترمذي - 3664]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵدەدات كە ئەبوبەكری سدیق وعومەری فاروق -ڕەزای خوایان لێبێت- باشترینی نێو مرۆڤەكانن لە پاش پێغەمبەران، وباشترینی نێو ئەو خەڵكەن كە دەچنە بەهەشتەوە لە پاش پێغەمبەران.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئەبوبەکر وعومەر -ڕەزای خوایان لێبێت- باشترینی نێو خەڵكین لەپاش پێغەمبەران.
  2. لە بەهەشتدا كەسی بەتەمەنی تێدا نییە، بەڵكو ئەوانەی دەچنە نێویەوە تەمەنیان سی وسێ ساڵە، مەبەست ئەوەیە گەورەی ئەوانەن كە بە پیری مردن لە دونیادا، یان ئەم باسە بەپێی حاڵیانە لە دونیادا لەكاتی ووتنی ئەم فەرموودەیە.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئەندەنوسی ئیگۆری فەڕەنسی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی نیپاڵی مەجەری الجورجية المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
پۆلێنکردنەکان
زیاتر