عَنْ أَبي مَسْعُودٍ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:

«إِنَّ مِمَّا أَدْرَكَ النَّاسُ مِنْ كَلاَمِ النُّبُوَّةِ الأُولَى: إِذَا لَمْ تَسْتَحْيِ فَاصْنَعْ مَا شِئْتَ».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی مەسعودی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بە دڵنیاییەوه، ئەوه خەڵكی لێی تێگەیشتوون وفێربوون له قسەی پێغەمبەرانی پێشوو؛ ئەوەیە كه ئەگەر شەرمت نەكرد ئەوا هەرچی ئارەزوو دەكەیت بیكه».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

یەکێک لە وتە بەنرخەکانی پێغەمبەرانی پێشوو بریتیە لە ئامۆژگاری کردن بە شەرم کردن، وشەرم کردن سیفەتێکە لە نەفسدا کە وا لە مرۆڤ دەکات ئەو کردەوانە ئەنجامبدات کە خۆی پێ جوان وڕازاوە دەکات، و واز لەو کردەوانە بهێنێت کە ناشیرینی دەکات، وشەرم کردن بەشێکە لە باوەڕ (ئیمان)، بۆیە ئەگەر ئەم شەرم کردنەی کە بەشێکە لە ئیمان وا لە مرۆڤ نەکات کە دوور بکەوێتەوە لە کردەوەی خراپ، ئایا چی دووری دەخاتەوە؟

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان

زیاتر