«مَنْ غَدَا إِلَى الْمَسْجِدِ أَوْ رَاحَ أَعَدَّ اللهُ لَهُ فِي الْجَنَّةِ نُزُلًا، كُلَّمَا غَدَا أَوْ رَاحَ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بەیانیان (بۆ نوێژی بەیانی) یان لە پاش بەتین بوونی خۆر بچێت بۆ مزگەوت (بۆ نوێژی نیوەڕۆ یان نوێژی عەسر)؛ ئەوا خواى گەورە میواندارییەکی ڕێزلێگیراوانەى بۆ ئامادە دەکات لە بەهەشتدا، هەرکاتێک بەیانیان یان پاش بەتین بوونی خۆر بچێت بۆ مزگەوت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
ئەوەی بچێت بۆ مزگەوت لە سەرەتای رۆژدا بۆ نوێژی بەیانی، یان بچێت بۆ مزگەوت پاش بەتین بوونی خۆر بۆ نوێژی نیوەڕۆ یان نوێژی عەسر، جا بۆ نوێژ کردن بێت یان بۆ فێربوون وفێرکردنی زانستی شەرعی، یان بۆ جگە لەمانە لە هۆکارەکانى تری خێرکردن، ئەوا خواى گەورە پاداشتی دەداتەوە لە سەر ئەم کارەی ئەویش بە ئامادەکردنی شوێنێکی ڕێزلێگراوانە بۆی لە بەهەشتدا هەرکاتێک بچێت بۆ مزگەوت.
راح: الرواح يطلق على ما بعد الزوال، مثل الذهاب إلى صلاة الظهر أو العصر.الرَّوَاحُ :اسمٌ للوقْتِ من زوال الشمس إلى الليل ويقابله