پۆلێنکردن: . . .
+ -
عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:

«لَا يَنْظُرُ اللهُ إِلَى رَجُلٍ أَتَى رَجُلًا أَوِ امْرَأَةً فِي دُبُرٍ».
[صحيح] - [رواه الترمذي والنسائي في الكبرى] - [السنن الكبرى للنسائي: 8952]
المزيــد ...

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«خواى گەورە سەیری پیاوێک ناکات کە سەرجێیی بکات لە گەڵ پیاوێک یان ئافرەتێک لە شوێنی دەرچونی پیساییەوە ولە کۆمەوە».

[صەحیحە] - - [السنن الكبرى للنسائي - 8952]

شیکردنەوە

ئەو پیاوەی جووت دەبێت لەگەڵ پیاوێكی تر لەڕێی كۆمەوە یان جووت دەبێت لەگەڵ ئافرەتێك لەڕێی كۆمەوە؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەڕەشەی توندی لێكردووە بەوەی پەروەردگار بە ڕەحمەتەوە سەیری ناكات، وئەمیش ئاماژەیە بۆ ئەوەی تاوانێكە لە تاوانە گەورەكان.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. پیاو بچێتە لای پیاو -نێربازیە وکاری قەومی ڵوتە- وئەمیش لە تاوانە گەورەکانە.
  2. چوونە لای ئافرەت -لە كۆمیەوە- لە تاوانە گەورەكانە.
  3. (خوای گەورە سەیری ناكات)؛ واتا سەیركردنی ڕەحمەت ومیهرەبانی، مەبەست سەیركردن نییە بەشێوەیەكی گشتی؛ چونكە خوای گەورە -سبحانه وتعالی- هیچ شتێك لێی ناشاردرێتەوە وهیچ شتێك لە بەر چاوەكانی ون نابێت.
  4. ئەم كارانە لە گەورەترینی تاوانە قێزەوەنەكانن ومەترسیدارترینیانن بۆ سەر مرۆڤایەتی؛ چونكە پێچەوانەبوونەوەی فیترەتی پاكی مرۆڤە، ودەبێتە هۆی كەمبوونەوەی وەچە، وتێكچوونی ژیانی هاوسەرگیری، وچاندنی دوژمنایەتی وڕق وكینە، وتووشبوون بە كارە قێزەوەنەكان.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئەندەنوسی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی نیپاڵی مەجەری الولوف الجورجية المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
پۆلێنکردنەکان
  • . .