عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:

«لاَ يُصَلِّي أَحَدُكُمْ فِي الثَّوْبِ الوَاحِدِ لَيْسَ عَلَى عَاتِقَيْهِ شَيْءٌ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نابێـت هیچ یەکێکتان بە یەک پۆشاکەوە نوێژ بکات بە شێوەیەک کە شانەکانى دانەپۆشێـت».

الملاحظة
الحديث مكرر مع https://hadeethenc.com/ar/browse/hadith/7201?note=1
النص المقترح لا يوجد...

صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێویستە نوێژخوێن لەسەر جوانترین شێوە وڕواڵەت بێت لە کاتی ئەنجامدانى نوێژدا، خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت: {يَٰبَنِيٓ ءَادَمَ خُذُواْ زِينَتَكُمۡ عِندَ كُلِّ مَسۡجِدٖ}[الأعراف: 31] واتە: {ئەی نەوەی ئادەم، پۆشاکی جوان وڕازاوەتان بپۆشن لەکاتی ئەنجامدانى ھەموو نوێژێکدا (ولە کاتى چوون بۆ مزگەوت)}. بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى بە نوێژخوێن کردووە بەوەى کە نابێت شانی دانەپۆشراو بێت لە کاتی نوێژدا ئەگەر شتێک هەبوو دایان بپۆشێت یان ئەگەر هەبوو با بە لایەنی کەمەوە شانێکیان دابپۆشێت، ونەهی کردووە لە نوێژکردن بە شانی دانەپۆشراو بە جل یان بە پارچە قوماشێک چونکە ئەمە شوێنی وەستانە نوێژکردن وداواکردن وپاڕانەوە لە خودا. بۆیە داپۆشینی شانەکان واجبە لە کاتی هەبوونی شتێک کە دایانبپۆشێت، وشانەکانیش مەبەست پێی ئەو بۆشاییە لە نێوان مل وجومگە گەورەکەى سەرەوەى قۆڵی هەردوو دەستەکان هەیە، ولە گێڕانەوەیەکدا دەفەرموێت: (شانی) مەبەست پێی ڕەگەزی شانە، واتا: هەردوو شانەکان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان

زیاتر