عَنِ أَبِي مُوسَى رضي الله عنه عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنَّهُ كَانَ يَدْعُو بِهَذَا الدُّعَاءِ:

«رَبِّ اغْفِرْ لِي خَطِيئَتِي وَجَهْلِي، وَإِسْرَافِي فِي أَمْرِي كُلِّهِ، وَمَا أَنْتَ أَعْلَمُ بِهِ مِنِّي، اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي خَطَايَايَ، وَعَمْدِي وَجَهْلِي وَهَزْلِي، وَكُلُّ ذَلِكَ عِنْدِي، اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي مَا قَدَّمْتُ وَمَا أَخَّرْتُ، وَمَا أَسْرَرْتُ وَمَا أَعْلَنْتُ، أَنْتَ المُقَدِّمُ وَأَنْتَ المُؤَخِّرُ، وَأَنْتَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی موسای ئەشعەرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم نزایەی دەکرد: «اللهم اغفر لي خطيئتي وجهلي، وإسرافي في أمري، وما أنت أعلم به مني، اللهم اغفر لي جِدِّي وَهَزْلِي، وَخَطَئِي وَعَمْدِي ،وكل ذلك عندي، اللهم اغفر لي ما قدمت وما أخرت، وما أسررت وما أعلنت، وما أنت أعلم به مني، أنت الْمُقَدِّمُ وأنت الْمُؤَخِّرُ، وأنت على كل شيء قدير»، واتە: «خودایە لە تاوان وهەڵە ونەفامیەکانم خۆش بە، ولە زیادەڕەوی کردن لەسەر نەفسی خۆم خۆش بە، ولە هەرشتێک کە تۆ زاناتری سەبارەت بە من، خودایە لەو تاوانانەم خۆش بە کە بە ئاگاییەوە یان بەهۆی گاڵتە وبێ ئاگابوونمەوە کردوومە، ولە هەڵە وتاوانە ئەنقستەکانم خۆش بە، ولە هەموو تاوانەکانم خۆش بە، خودایە لە تاوانەکانى پێشوو وداهاتووم خۆش بە، و لەو تاوانانەم خۆش بە کە بەنهێنی یان ئاشکرا کردوومە، یان هەر تاوانێک کە تۆ زاناتری سەبارەتی، تۆ بەندەکانت سەردەخەیت وسەرفرازیان دەکەیت، وتۆ بەندەکانت پاش دەخەیت بۆیە دۆڕاو دەبن، وتەنها تۆ دەسەڵاتت هەیە بەسەر هەموو شتێکدا».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزاى دەکرد بەم وشە مەزنانە کە داوا کردنی لێخۆشبوونی تێدایە بۆ هەموو تاوانێک لە خوای گەورە، ئەم نزایە کراوە بە دەربڕینی ئەوپەڕی ملکەچی وخۆشکاندنەوە لە پێش پەروەردگار، بۆیە داواکراوە مسوڵمان بەم نزایە داوا لە پەروەردگاری بکات ئەمیش وەکو شوێنکەوتنێک بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان

زیاتر