«إِنَّ مِنْ أَعْظَمِ الجِهَادِ كَلِمَةَ عَدْلٍ عِنْدَ سُلْطَانٍ جَائِرٍ».
[حسن لغيره] - [رواه أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد]
المزيــد ...
لە ئەبی سەعیدی خودرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «باشترین جیهاد وتێکۆشان بریتیە لە وتەیەکی دادپەروەرانە لە لای دەسەڵاتدارێکی ستەمکار».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە گەورەترین جیهاد بریتیە لە وتەیەکی هەق لە لای دەسەڵاتدارێکی ستەمکار؛ چونکە لەوەیە ئەو ستەمکارە تۆڵەی لێبسێنێت یان ئازاری بدات یان بیکوژێت، بۆیە جیهاد چەند جۆرێکی هەیە: بە دەست وەکو جیهاد کردن دژی کافرەکان، وبە زمان وەکو ئینکار کردن لە ستەمکارەکان، وبە دڵ وەکو جیهاد کردنی نەفس.