«الدُّعَاءُ لاَ يُرَدُّ بَيْنَ الأَذَانِ وَالإِقَامَةِ».
[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي والنسائي]
المزيــد ...
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نزا کردن لە نێوان بانگدان وقامەت کردن ڕەت ناکرێتەوە».
صەحیحە - ئیبنو حیبان گێڕاویەتیەوە
ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لە سەر فەزڵی نزا کردن لە نێوان بانگدان وقامەت کردن، ئەوەى سەرکەوتوو کرا بۆ نزا کردن لەو ماوەیەدا ئەوا خواى گەورە خێری بۆ دەوێت ودەیەوێت نزاکانى وەڵام بداتەوە. وسونەتە (موستەحەبە) نزا کردن لەم ماوەیەدا چونکە مرۆڤ چاوەڕوانى نوێژ دەکات ئەوا لە نوێژدایە، ونوێژ کردن شوێنی وەڵامدانەوەى نزاکانە، بۆیە پێویستە مسوڵمان کۆشش بکات بۆ نزا کردن لەم ماوەیەدا.