+ -

عن أبي أمامة رضي الله عنه مرفوعاً: قيل لرسول الله صلى الله عليه وسلم : أيُّ الدعاء أسمع؟ قال: «جَوْفَ الليل الآخِر، ودُبُر الصلوات المكتوبات».
[حسن] - [رواه الترمذي]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی ئومامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: بە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ووترا: چ نزایەک هیوا وڕەجا وایە کە وەڵام بدرێتەوە؟ ئەویش -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «نزاکردن لە ناوەڕاستی کۆتایی شەو، ولە پاش نوێژە فەرزەکان».
[حەسەنە] - [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پرسیاری لێکرا: کام نزا نزیکترە لەوەى وەڵام بدرێتەوە، فەرمووی: نزای کۆتایی شەو، ونزاکانى پاش نوێژە فەرزەکان (دواى سەڵاواتدانى ئیبراهیمی وپێش سەلامدانەوە) هەرچەندە ناکۆکی هەیە سەبارەت بەمەیان، بەڵام ڕای پەسەند ئەمەیە چونکە پاش سەلامدانەوە زیکر کردن هەیە وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە نێوان تەشەهود -تەحیات- وسەلامدانەوە نزای کردووە. وبەردەوام بوون لە سەر نزا کردن لە پاش نوێژە فەرزەکان سونەت نیە بەڵکو بیدعەیە وداهێنراوە لە ئاین، چونکە بەردەوام بوون لە سەریان دەیکات بە بەشێک لە سونەت وەکو زیکرەکانى پاش نوێژ ونوێژە راتیبەکان وئەمیش هیچ بەڵگەی لە سەر نیە، بەڵام نزا کردن هەندێک جار ئاساییە، ئەگەرچیش وازهێنان لێی باشترە، چونکە خواى گەورە لە پاش نوێژ تەنها زیکر کردنی لە شەریعەتدا داناوە کە دەفەرموێت: {فَإِذَا قَضَيْتُمُ الصَّلاةَ فَاذْكُرُوا اللَّهَ}[النساء: 103]، واته: {ئەمجا کاتێک نوێژەکانتان بەجێهێنا ئەوسا یادی خودا بکەن}، وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ڕێنموێنی نەکردووە بە نزا کردن لە پاش نوێژەکان، بەڵکو ڕێنموێنی کردووە بە نزا کردن پاش خوێنی تەشەهود -تەحیات- وپێش سەلامدانەوە لە نوێژ، وئەمە لە بەڵگەکاندا هاتووە وشیاوترە چونکە نوێژخوێن نزا دەکات لە کاتی نوێژدا کە هەمووی پاڕانەوەیە پێش دەرچوونی لە نوێژ.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تامیلی پەشتۆ ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی نیپاڵی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر