عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: يُستجاب لأحدكم ما لم يَعْجَلْ: يقول: قد دعوت ربي، فلم يستجب لي». وفي رواية لمسلم: «لا يزال يُستجاب للعبد ما لم يَدْعُ بإثم، أو قطيعة رحم، ما لم يَسْتَعْجِلْ» قيل: يا رسول الله ما الاستعجال؟ قال: «يقول: قد دعوت، وقد دعوت، فلم أر يستجب لي، فَيَسْتَحْسِرُ عند ذلك ويَدَعُ الدعاء».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «وەڵامی یەکێک لە ئێوە دەدرێتەوە ئەگەر پەلە نەکات، دەڵێت: داوام لە پەروەردگارم کرد، بەڵام وەڵامم نەدرایەوە». ولە ریواتەکەی (مسلم)دا، دەفەرموێت: «وەڵامی بەندە دەرێتەوە ئەگەر نزا نەکات بە نزایەک کە تاوانی تێدا بێت، یان پچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی تێدا بێت، یان پەلە بکات لە وەڵامدانەوەدای نزاکانی». ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا پەلە کردن چییە؟ فەرمووی: «دەڵێت: نزام کرد، ونزام کرد، نەمبینی وەڵامم بدرێتەوە، بۆیە بێزار دەبێت بە هۆی ئەوەوە و واز لە نزا کردن دەهێنێت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە نزای بەندە وەڵامدەدرێتەوە ئەگەر نزا نەکات بە ئەنجامدانی تاوانێک یان پچڕینی پەیوەندی خزمایەتی، وئەگەر پەلەیش نەکات لە وەڵامدانەوەی نزاکانی، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا؛ ئەو پەلەکردنە چییە کە ڕێگرە لە وەڵامدانەوەی نزاکان، فەرمووی: دەڵێت: نزام کرد ونزام کرد، وزۆر نزاکانم دووبارە کردەوە، بەڵام وەڵامم نەدرایەوە، بۆیە لەمەدا پەلە دەکات و وازدەهێنێت لە نزا کردن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی پورتوگالی سه‌واحیلی تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر