پۆلێنکردن: . . .
+ -
عَنِ الْبَرَاءِ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:

«إِذَا سَجَدْتَ، فَضَعْ كَفَّيْكَ وَارْفَعْ مِرْفَقَيْكَ».
[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 494]
المزيــد ...

لە بەڕائەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەگەر سوجدەت برد؛ ئەوا ناولەپەکانت (لەسەر زەوی) دابنێ، وئانیشکەکانت بەرز بکەرەوە».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 494]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سیفەت وچۆنیەتی دانانی دەستەكان ڕووندەكاتەوە لەكاتی سوجدە بردن لە نوێژدا: دەبێت پەنجەكانی دەستەكان پێكەوە بلكێنرێن ولەپی دەستەکان لەسەر زەوی بن بەرەو ئاراستەی قیبلە، ودەبێت ئانیشكەكان بەرز بکرێنەوە لەئاستی زەوی وجوت نەکرێن بە لا تەنیشتەكانی لاشەوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. واجبە لەسەر نوێژخوێن لە کاتی چوون بۆ سوجدەدا هەردوو ناولەپی دەستەکانی لەسەر زەوی دابنێت، وناولەپەکان یەکێکن لەو حەوت ئەندامەی کە سوجدەیان لەسەر دەبرێت.
  2. سوننەتە هەردوو باڵەکانى لە مەچەکەکان بەرەو سەرەوە بەرز بکاتەوە لەسەر زەوی، ومەکروهە لەسەر زەوی ڕایان بخات هەروەکو چۆن ئاژەڵ پەلەکانى لەسەر زەوی ڕادەخات.
  3. دروستێتی دەرخستنی توانا وهێز وحەزکردن بە پەرستن.
  4. ئەگەر نوێژخوێن لەسەر هەموو ئەندامەکانی سوجدە بردن؛ سوجدە ببات، ئەوا هەر ئەندامێک مافى خۆی وەردەگرێت لە پەرستندا.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی نیپاڵی مەجەری الموري ئازەری الجورجية المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
پۆلێنکردنەکان
  • . .
زیاتر