لیستی فەرموودەکان

1. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستپێکردنی بە لای ڕاستی پێ خۆش بوو: لە نەعل لە پێکردنی، ولە شانە کردنی، ولە دەستنوێژگرتنی، ولە هەموو کاروبارێکی تری
عربي الإنجليزية الأوردية
2. ڕێز بگرن وگرنگی بدەن بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەویش بە ڕێزگرتن وگرنگیدان بە ئەهلی بەیت [بنەماڵە وخێزانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-]
عربي الإنجليزية الأوردية
3. هەرگیز پێغەمبەرم نەبینی بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە زیادەڕەوی بکات لە پێکەنیندا بە شێوەیەک کە زووانە بچوکی بیبینم، بەڵکو تەنها زەردە خەنەی دەکرد - 2 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
4. نزا لە سەر نەفسی خۆتان مەکەن، ونزا لە سەر منداڵەکانتان مەکەن، ونزا لە سەر ماڵ وپارەتان مەکەن، چونکە لەوەیە لەو کاتە بێت کە خوای گەورە نزاکان وداواکان وەڵام دەداتەوە؛ ونزاکانی ئێوەش وەڵام دەدرێتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
5. ئەگەر یەکێک لە ئێوە خەوێکی خۆشی بینی ئەوا لە لایەن خوای گەورەوەیە؛ با حەمد وسوپاسی خودا بکات، وباسی بکات
عربي الإنجليزية الأوردية
6. هەر کەسێک دوو کچ بەخێو بکات، هەتاوەكو پێدەگەن؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا من وئەو (وەکو ئەم دووانەين)». وهەردوو پەنجەکەی بەیەکەوە لکاند، وئاماژەی بۆکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
7. ئەگەر قورس وناڕەحەت نەبوایە لە سەر ئیمانداران -یان: لەسەر ئومەتەکەم-؛ ئەوا فەرمانم پێیان دەکرد بە سیواک کردن لە پێش هەموو نوێژێکدا
عربي الإنجليزية الأوردية
8. هەر ڕۆژێک کە بەندەکان بەیانی دێت بەسەریاندا؛ دوو فریشتە دادەبەزن، یەکێکیان دەڵێت: ئەی خودایە ئەوەی دەبەخشێت؛ شوێنی ئەو بەخشینەی بۆ پڕ بکەرەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
9. لە لای سەعیدی کوڕی جوبەیر بووم، ووتی: کام لە ئێوە دوێنی ئەو ئەستێرەی بینی کە شیهابێکی لێوە کەوتە خوارەوە؟ ووتم: من، پاشان ووتم: من لە ناو نوێژدا نەبووم، بەڵام پێمەوە درا - 2 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
10. بە دوای ڕێبازە ڕاستەکە بگەڕێن ولێی نزیک بنەوە، وبزانن کە هیچ یەکێک لە ئێوە بە کردەوەی خۆی ڕزگاری نابێت
عربي الإنجليزية الأوردية
11. اللَّهُمَّ إني أَعُوذ بِرِضَاك من سَخَطِك، وبِمُعَافَاتِكَ من عُقُوبَتِكَ، وأعُوذ بِك مِنْك، لا أُحْصِي ثَناءً عليك أنت كما أَثْنَيْتَ على نفسك - 2 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
12. ئایا هەواڵتان پێبدەم سەبارەت بە خەڵكی بەهەشت؟ هەموو لاوازێکی بە لاواز دانراو، ئەگەر سوێند بخوات کە خوای گەورە کارێکی بۆ جێبەجێ بکات؛ ئەوا بۆی جێبەجێی دەکات
عربي الإنجليزية الأوردية
13. من وشەیەک دەزانم ئەگەر بیڵێت ئەوا ئەوەی بەسەری هاتووە نامێنێت، ئەگەر بڵێت: (أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ)^، ئەوەی بەسەریدا هاتووە نامێنێت
عربي الإنجليزية الأوردية
14. خەو بینینی چاک لە لایەن خوای گەورەوەیە، وخەو بینینی ناخۆش لە لایەن شەیتانەوەیە
عربي الإنجليزية الأوردية
15. ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- ئایا ڕزگار بوون لە چیدایە؟ فەرمووی: «زمانت بگرە وبیپارێزە، وبا ماڵەکەت بەس بێت بۆت، وبگری بۆ تاوانەکانت
عربي الإنجليزية الأوردية
16. لە بەهەشتدا سەد پلە هەیە، خوای گەورە دایناوە بۆ موجاهیدان (تێکۆشەران) لە پێناوی خودا، نێوان دوو پلە وەکو نێوان ئاسمان وزەوییە
عربي الإنجليزية الأوردية
17. من بە گوێرەی گومان بردنی بەندەکەمم بە من، من لەگەڵ بەندەکەمم كاتێك زیکر ویادی من دەکات - 6 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
18. پرسیارم لە عائیشە كرد -ڕەزای خوای لێبێت-، ووتم: ئەگەر پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بگەڕایەتەوە بۆ ماڵەکەى بە چی شتێک دەستی پێدەکرد؟ ووتی: «بە سیواک کردن
عربي الإنجليزية الأوردية
19. پیاوێک باسکرا لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کە شەو خەوتووە هەتاوەکو بەیانی بەسەردا هاتووە، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «ئەوە پیاوێکە شەیتان میزی کردووەتە نێو گوێیەکانی، -یان فەرمووی-: نێو گوێی
عربي الإنجليزية الأوردية
20. پێغەمبەری -صلى الله علیه وسلم- هەوڵ وکۆششی زۆرەی دەکرد (لە پەرستن) لە دەی كۆتایی (ڕەمەزاندا) لە مانگەکانی تردا بەو شێوەیە نەبوو
عربي الإنجليزية الأوردية
21. ئێمە سیواک وئاوی دەستنوێژمان ئامادە دەکرد بۆ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، بۆیە خوای گەورە بە پێی ویستی خۆی هەڵی دەساند لە شەودا ، بۆیە سیواکی دەکرد، ودەستنوێژی دەگرت ونوێژی دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
22. هەر بەندەیەک عەیب وهەڵەی بەندەیەکی تر بپۆشێت -سیتر بكات- لە دونیادا؛ ئەوا خوای گەورەیش لە رۆژی قیامەتدا ئەو بەندەیە دەپۆشێت
عربي الإنجليزية الأوردية
23. با هەریەکێک لەئێوە لەکاتی مردندا گومانی باشی بە خوای گەورە هەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
24. ئەگەر بەو شێوە بیت کە باست کرد، وەکو ئەوە وایە خۆڵەمێشی گەرمیان دەرخوارد بدەیت، وبەردەوام لە لایەن خوای گەورەوە یارمەتی وپشتیوانت بۆ هەیە لە بەرامبەر ئەوان ئەگەر تۆ هەر بەو شێوەیە بیت
عربي الإنجليزية الأوردية
25. هەربەندەیەک پێیەکانى تووشی خۆڵ وتۆز بووبێت لە پێناو خوای گەورە ئەوا ناجێتە دۆزەخ وئاگری دۆزەخ پێیەکانی ناسوتێنێت
عربي الإنجليزية الأوردية
26. هەرکەسانێک لە دانیشتنێکدا دابنیشن ولەو شوێنەدا یادی خودا نەکەن، ئەوا وەکو ئەوە وایە لەسەر سفرەی لاکی گوێدرێژی تۆپیو هەستا بن، و (لە ڕۆژی قیامەتدا) پەشیمانی وحەسرەت بۆ ئەوانە
عربي الإنجليزية الأوردية
27. نمونەی ئەو کەسەی کە زیکری پەروەردگاری دەکات وئەو کەسەی زیکری پەروەردگاری ناکات وەکو نمونەی زیندوو ومردوو وان
عربي الإنجليزية الأوردية
28. ئەوەی دەترسم لەسەر ئێوە کە تووشتان ببێت لە دوای خۆم؛ خۆشی وڕازاوەیی دونیایە کە بە زۆری ڕووتان لێبکات - 2 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
29. ئەوەی پێی خۆشە کە خوای گەورە ڕزگاری بکات لە غەم وناڕەحەتی ڕۆژی قیامەت؛ ئەوا با چاوەڕێی قەرزدار بکات یان لە لێی خۆش بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
30. کەمترین ئازاری خەڵكی دۆزەخ لەسەر كەسێكە دوو نەعل ودوو قەیتانی ئاگرینی لەپێدایە، بەهۆیانەوە مێشكی دەکوڵێت هەروەكو چۆن مەنجەڵ دەكوڵێت
عربي الإنجليزية الأوردية
31. لە رۆژی قیامەتدا ئیماندار نزیک دەکرێتەوە لە پەروەردگاری -عز وجل-، هەتا دای دەپۆشێت لە چاوی خەڵکی، ودان دەنێت بە تاوانەکانی
عربي الإنجليزية الأوردية
32. زوهدت هەبێت لە دونیادا؛ خوای گەورە خۆشی دەوێیت، وزوهدت هەبێت لەوەی لە نێو دەستی خەڵکیدایە؛ خەڵکی خۆشیان دەوێیت
عربي الإنجليزية الأوردية
33. چاكە بریتیە لە ڕەوشت جوانی، وگوناهـ ئەوەیە کە لە ناختدا دێت ودەچێت -سەبارەتی دوو دڵیت-، وحەز ناکەیت خەڵکی پێی بزانێت
عربي الإنجليزية الأوردية
34. لەو ڕۆژەدا دۆزەخ دەهێندرێت حەفتا هەزار گوریسی پێوەیە، لەگەڵ هەر گوریسێک حەفتا هەزار فریشە هەیە کە دۆزەخی پێ ڕادەکێشن - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
35. ئەم نەعلانەم ببە، ھەركەسێکت بینى لە پشت ئەم باخەوە بە دڵ ویەقینەوە شاهێدی دەدات بە (لا إله إلا الله)؛ ئەوا موژدەی چوونە بەهەشتى پێبدە
عربي الإنجليزية الأوردية
36. ئەوەى قورئان دەخوێنێت وشارەزا و بەهرەدارە تێیدا ئەوا لەگەڵ نێردراوە چاکەکارە ڕێزدارەکانە - 10 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
37. ئایا نەتبینی ئەمشەو هەندێک ئایەت بۆ سەرم دابەزی وەکو ئەمانە هەرگیز نەبینراوە؟ (قل أعوذ برب الفلق) و (وقل أعوذ برب الناس)
عربي الإنجليزية الأوردية
38. سێ کات -سێ ماوە- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێمان دەکرد کە نوێژی تێدا بکەین، یان مردووەکانمانی تێدا بنێژین
عربي الإنجليزية الأوردية
39. خواى گەورە نوێژی ئافرەتی باڵغ قبوڵ ناکات مەگەر خۆی دابپۆشێت
عربي الإنجليزية الأوردية
40. ئایا باسی کەسانێک چییە کە لە کاتی ئەنجامدانى نوێژدا سەیری ئاسمان دەکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
41. باوێشکدان لە ناو نوێژدا لە شەیتانەوەیە، ئەگەر یەکێکتان باوێشکی هات؛ ئەوا بە پێی توانا با دەمی دابخات
عربي الإنجليزية الأوردية
42. هەرپیاوێک بەشداری بەدر وحودەیبیەی کردبێت؛ ناچێتە دۆزەخەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
43. ئەگەر یەکێکتان بمرێت شوێنەکەى پێنیشاندەدرێت لە بەیانیان وئێواراندا
عربي الإنجليزية الأوردية
44. فەزڵ وپاداشتی نوێژێک کە بە کۆمەڵ (بە جەماعەت) ئەنجامبدرێت بیست وپێنج هێندەی نوێژی یەکێکتانە بە تەنها، وفریشتەکانی شەو وفریشتەکانى ڕۆژ کۆدەبنەوە لە نوێژی بەیانیدا
عربي الإنجليزية الأوردية
45. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە: لە ئەو کەسەى قژی دەستکرد (یان قژی کەسێکی تر) دەبەستێت ولە ئەو کەسەى کە داوا دەکات قژی دەستکردی (یان قژی کەسێکی تری) بۆ ببەسترێت بە قژی خۆیەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
46. پێنووسی (تاوان نوسین) لەسەر سێ کۆمەڵ ھەڵگیراوە: خەوتوو هەتا بەخەبەر دێتەوە، ومنداڵ هەتا باڵغ دەبێت، وشێت هەتا باشدەبێت وهۆشی دێتەوە - 2 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
47. هەركەسێك ڕۆژێک لە پێناو خوای گەورە بە ڕۆژوو بێت؛ ئەوا خوای گەورە ڕووی دوور دەخاتەوە لە دۆزەخ بە ئەندازەی حەفتا ساڵ
عربي الإنجليزية الأوردية
48. بەردەوام خەڵکی لەسەر خێرن؛ ئەگەر پەلە بکەن لە ڕۆژوو شکاندن
عربي الإنجليزية الأوردية
49. ئێمە زەكاتی سەرفیترەمان دەبەخشی كاتێك پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەنێوماندا بوو، لەجیاتی هەموو بچووك وگەورەیەك، وئازاد وبەندەیەك، صاعێك (چوار مشت) لە خواردن
عربي الإنجليزية الأوردية
50. پارشێومان کرد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان هەستا بۆ نوێژ کردن. ئەنەس دەڵێت: ووتم بەزەید: ماوەی نێوان بانگدان وپارشێو چەندێک بوو؟ ووتی: بە گوێرەی خوێندنی پەنجا ئایەت
عربي الإنجليزية الأوردية
51. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان ئیعتیکافی دەکرد، هەتاوەكو وەفاتی كرد، پاشان خێزانەکانی لە پاش ئەو ئیعتیکافیان دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
52. پارشێو بکەن؛ چونکە پارشێوکردن بەرەکەت وپیرۆزی تێدایە - 2 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
53. پێش ڕەمەزان بە ڕۆژێک یان دووڕۆژ بە ڕۆژوو مەبن، مەگەر کەسێک نەبێت کە ڕۆژوویەکی دیاریکراوی گرتبێت وئە ڕۆژووە بکەوێتە پێش ڕەمەزان بە ڕۆژێک یان دووڕۆژ؛ ئەوا با بە ڕۆژوو بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
54. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زەکاتی سەرفیترەی فەرز کرد، صاعێک (چوار مشت) لە خورما
عربي الإنجليزية الأوردية
55. حەڵاڵ نییە بۆ ئافرەتی مسوڵمان سەفەرێك بكات كە دووریەكەی شەوێك بێت مەگەر پیاوێكی مەحرەمی لەگەڵدا بێت - 2 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
56. هەرکەسێک بەڕۆژوو بێت وبە هۆی لە بیرچوونەوە بخوات یان بخواتەوە؛ ئەوا با ڕۆژووەکەی تەواو بکات (نەیشکێنێت)، ئەوە خوای گەورە خواردن وخواردنەوەی پێ بەخشیووە
عربي الإنجليزية الأوردية
57. ئەم دوو ڕۆژە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە ڕۆژووگرتن تێیاندا: ڕۆژی شکاندنی ڕۆژووەکانتان^، وئەوڕۆژەی: لە قوربانیەکانتان دەخۆن
عربي الإنجليزية الأوردية
58. (تەلبیە)ی^ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوەیە بوو: «لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ، لَبَّيْكَ لا شريك لك لَبَّيْكَ، إن الحمد والنعمة لك والملك، لا شريك لك
عربي الإنجليزية الأوردية
59. بە دوای شەوی قەدردا بگەڕێن لە شەوە تاکەکان؛ لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزاندا
عربي الإنجليزية الأوردية
60. دەبینم خەونەکانتان وەکو یەک بووە سەبارەت بە حەوت شەوی کۆتایی، بۆیە ئەوەی بە دوایدا گەڕا با لە حەوت شەوی کۆتاییدا بە دوایدا بگەڕێت
عربي الإنجليزية الأوردية
61. ئایا خوای گەورە هەندێک شتی دانەناوە کە بە هۆیانەوە خێر وچاکە بکەن: هەموو تەسبیح کردنێک (ووتنی: سبحان اللە) خێر وچاکەیە، هەموو تەکبیر کردنێک (ووتنی: الله أكبر) خێر وچاکەیە - 2 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
62. هەركەسێك ناڕەحەتیەکی دونیايى لابدات لەسەر ئیماندارێك؛ ئەوا بێگومان خوای گەورە ناڕەحەتیەک لە ناڕەحەتیەکانی ڕۆژی قیامەتی لەسەر لادەبات
عربي الإنجليزية الأوردية
63. ئەی خەڵکینە، تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆ لای خواى گەورە وداوای لێخۆشبوونی لێبکەن، من لە ڕۆژێکدا سەد جار تەوبە دەکەم - 2 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
64. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دووری وبەریبوونی خۆی ڕاگەیاند لە سالیقە وحالیقە وشاقە
عربي الإنجليزية الأوردية
65. پێغەمبەران کاروباری ژیانی نەوەکانى ئیسرائیلیان بەڕێوە دەبرد، ئەگەر پێغەمبەرێک بمرادیە پێغەمبەرێکی تر جێگای دەگرتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
66. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دە شەوی کۆتایی بهاتایە؛ شەوەکانى زیندوو دەکردەوە، وخێزانەکانى هەڵدەستاند، وهەوڵ وکۆششی زۆری دەکرد، وئیزارەكەی^ توند دەكرد
عربي الإنجليزية الأوردية
67. پەرستن لە كاتی فیتنەدا وەکو کۆچکردنە بۆ لای من
عربي الإنجليزية الأوردية
68. هەر مسوڵمانێک نزایەك بکات ونزاكە گوناهـ وپچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی تێدا نەبێت؛ ئەوا خواى گەورە بەهۆی نزاکەى یەكێك لەم سیانەی پێدەبەخشێت
عربي الإنجليزية الأوردية
69. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی دڵتەنگ بوونیدا دەیفەرموو: «لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ الْعَظِيمُ الْحَلِيمُ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَرَبُّ الْأَرْضِ وَرَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ
عربي الإنجليزية الأوردية
70. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاش ئەوەى ئەم ئایەتەی بۆ دابەزی: ﴿إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالفَتْحُ﴾ [النصر: 1] واتە: ﴿کاتێک کە یارمەتی وکۆمەکی خوا ھات لەگەڵ سەرکەوتن (شاری مەککە ئازاد کرا)﴾؛ هەرکاتێک نوێژی بکردایە؛ ئەوا دەیفەرموو: «سُبْحَانَكَ رَبَّنَا وَبِحَمْدِكَ اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي
عربي الإنجليزية الأوردية
71. ئەگەر یەکێکتان باوێشکی هات ئەوا با دەستی لەسەر دەمی دابنێت، چونكە شەیتان دەچێتە دەمیەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
72. مسوڵمان شەش مافی هەیە لەسەر مسوڵمان - 4 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
73. خواى گەورە سەیری کەسێک ناکات کە جلەکەی بەهۆی فیزەوە (خۆبەگەورەزانینەوە) شۆڕ كردۆتەوە بۆ خوار قولە پێکانی
عربي الإنجليزية الأوردية
74. هەرکەسێک بە سوێند مافى ڕەوای مسوڵمانێک بۆ خۆی زەوت بکات؛ ئەوا خواى گەورە سزای دۆزەخ بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەکات، وچوونە بەهەشتی لەسەر حەرام دەکات
عربي الإنجليزية الأوردية
75. دوو نیعمەت خەڵکی قەدری نازانن: لەش ساغی، و سەرقاڵ نەبوون (كاتی دەست بەتاڵی)
عربي الإنجليزية الأوردية
76. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی سوجدە بردنیدا دەیفەرموو: «اللَّهُمَّ اغْفِرْ لي ذَنْبِي كُلَّهُ: دِقَّهُ وَجِلَّهُ، وَأَوَّلَهُ وَآخِرَهُ، وَعَلاَنِيَتَهُ وَسِرَّهُ - 8 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
77. نەفرەتکارەکان نە دەبنە شەفاعەتکار، ونە دەبنە شاهێدیدەر لە ڕۆژی قیامەتدا
عربي الإنجليزية الأوردية
78. خواى گەورە بەشەرم وبەخشندەیە، وشەرم دەكات ئەگەر بەندەیەک دەستى پاڕانەوەى بۆ لا بەرز بكاتەوە؛ بە بەتاڵى دەستی بگێڕێتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
79. هەر کەسانێک لە دانیشتنێکدا دابنیشتن ویادی خودا نەکەن وسەڵاوات نەدەن لە سەر پێغەمبەرەکەیان؛ ئەوا لە قیامەتدا پەشیمانیان بۆ دەمێنێتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
80. پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نزا گشتگیرەكان وپڕواتاکانی پێ خۆشبوو، و وازى لە نزاکانى تر دەهێنا
عربي الإنجليزية الأوردية
81. سوێندخواردن دەبێتە هۆی فرۆشتنی شتومەک، بەڵام هۆکاری تیاچوونی سەرمایە وداهاتە
عربي الإنجليزية الأوردية
82. جوێن بە با مەدەن، ئەگەر شتێکتان بینی کە پێتان ناخۆش بوو، بڵێن: (االلَّهُمَّ إِنَّا نَسْأَلُكَ مِنْ خَيْرِ هَذِهِ الرِّيحِ وَخَيْرِ مَا فِيهَا وَخَيْرِ مَا أُمِرَتْ بِهِ، وَنَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ هَذِهِ الرِّيحِ وَشَرِّ مَا فِيهَا وَشَرِّ مَا أُمِرَتْ بِهِ)
عربي الإنجليزية الأوردية
83. با هیچ یەکێکتان نەڵێت: (اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي إِنْ شِئْتَ، ارْحَمْنِي إِنْ شِئْتَ، ارْزُقْنِي إِنْ شِئْتَ) واتە: (خودایە لێم خۆش بە ئەگەر ویستت، خودایە ڕەحمم پێبکە ئەگەر ویستت) - 2 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
84. لوتی کەسێک بداتە ئەرز وبچێتە خۆڵ؛ ئەگەر ناوى منی لەلا باسبکرێت و سەڵاواتم لەسەر نەدات، لوتی کەسێک بداتە ئەرز وبچێتە خۆڵ؛ كاتێك مانگی ڕەمەزان دێت وتەواو دەبێت بەبێ ئەوەی لێخۆشبوونی خودایی بەدەست هێنابێت
عربي الإنجليزية الأوردية
85. بە ڕۆژووگرتن حسێب ناكرێت بۆ ئەو كەسەی هەموو ڕۆژەكانی ساڵ بەڕۆژوو دەبێت، ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێک وەکو ڕۆژووگرتنی هەموو ساڵەکە وایە
عربي الإنجليزية الأوردية
86. من شەونوێژ دەکەم ودەخەوم، وڕۆژانێک ڕۆژوو دەگرم و ڕۆژانێکی تر ڕۆژوو دەشکێنم، وئافرەتان مارە دەکەم، هەرکەسێک پشت لە سوننەتەکەى من (ڕێبازەکەى من) بکات؛ ئەوا ئەو کەسە لە من نییە
عربي الإنجليزية الأوردية
87. هەردوو مسوڵمانێک بەیەک بگەن وتەوقە بکەن؛ ئەوا خواى گەورە لێیان خۆش دەبێت پێش ئەوەى لەیەک جیا ببنەوە - 2 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
88. هەرکەسێک دە ئایەتی سەرەتای (سورەتی الکهف) لەبەر بكات؛ ئەوا پارێزراو دەبێت لە دەججال». ولە گێڕانەوەیەکدا: « -دە ئایەت- لە کۆتایی (سورەتی الکهف)
عربي الإنجليزية الأوردية
89. هەرکەسێک سەردانی نەخۆشێک بکات کە هێشتا کاتی سەرەمەرگی نەهاتبێت، ولە لای نەخۆشەکە حەوت جار بڵێت: (أَسْأَلُ اللَّهَ الْعَظِيمَ رَبَّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ أَنْ يَشْفِيَكَ)^، ئەوا خواى گەورە شیفای دەدات لەو نەخۆشییە
عربي الإنجليزية الأوردية
90. دڵی هەموو نەوەکانى ئادەم لە نێوان دوو پەنجەن لە پەنجەکانى خوداى میهرەبان (الرحمان)، وەکو یەک دڵ، بە ویستی خۆی دڵەکان هەڵدەگێڕێتەوە بۆ هەر مەبەستێک بیەوێت - 2 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
91. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بژاردەی پێبدرایە لە نێوان دوو شتدا ئەوا ئاسانتریانی هەڵدەبژارد، ئەگەر گوناهـ نەبوایە، ئەگەر گوناهـ بوایە؛ ئەوا دوورترین کەس بوو لە كردنى
عربي الإنجليزية الأوردية
92. الله (ڕووی) کەسێک ڕووناك بكات کە شتێکی لێمان بیستووە وەکو خۆی دەیگەیەنێت (وەکو خۆی باسی دەکات)، لەوەیە ئەو کەسەی دەیبستێت باشتر لێی تێبگات لەو کەسەی کە دەیگێڕێتەوە (بیستوویەتی)
عربي الإنجليزية الأوردية
93. خودا پێشینان وپاشينانی خەڵكی لە یەک دەشتدا کۆ دەکاتەوە، بانگكارێک بانگیان بكات هەمويان گۆێ بیستی دەبن، وئەگەر سەیریان بکەیت هەموویان دەبینیت، خۆر لێیان نزيک دەبێتەوە، خەڵكی تووشی خەم وپەژارە وتەنگانەیەك دەبن نه وزەیان لەبەردا دەمێنێت ونه بەرگەی دەگرن
عربي الإنجليزية الأوردية
94. ئیماندار لە بەهەشتدا خێمەیەکی هەیە کە لە یەک مرواری ناوبۆش دروستکراوە، درێژییەکەى شەست میلە، ئیماندار چەندەها هاوسەری هەیە دەڕواتە لای هەریەکیان، ئەوانی تر نایبینن
عربي الإنجليزية الأوردية
95. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی (لەعنەتی) کردووە: لەو پیاوەى کە پۆشاکی ئافرەت لەبەر دەکات، ولەو ئافرەتەى کە پۆشاکی پیاو لەبەر دەکات
عربي الإنجليزية الأوردية
96. ئەوەى قوربانیەکی هەبوو بۆ سەربڕین؛ ئەگەر مانگی (ذي الحجة) دەرکەوت، ئەوا با بەهیچ شێوازێک موی لاشەی لانەبات، ونینۆکی نەکات هەتاوەکو قوربانیەکە دەکات
عربي الإنجليزية الأوردية
97. ئەگەر ڕەمەزان هات؛ دەرگاکانى بەهەشت دەکرێنەوە ودەرگاکانى دۆزەخ دادەخرێن، وشەیتانەکان کۆت وزنجیر دەکرێن
عربي الإنجليزية الأوردية