1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان

فەرموودە ئایا باسی کەسانێک چییە کە لە کاتی ئەنجامدانى نوێژدا سەیری ئاسمان دەکەن

عَن أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:

«مَا بَالُ أَقْوَامٍ يَرْفَعُونَ أَبْصَارَهُمْ إِلَى السَّمَاءِ فِي صَلاَتِهِمْ»، فَاشْتَدَّ قَوْلُهُ فِي ذَلِكَ، حَتَّى قَالَ: «لَيَنْتَهُنَّ عَنْ ذَلِكَ أَوْ لَتُخْطَفَنَّ أَبْصَارُهُمْ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئایا باسی کەسانێک چییە کە لە کاتی ئەنجامدانى نوێژدا سەیری ئاسمان دەکەن»، بەردەوام بوو لە قسەکردن بە توندی وپێداگیر بوونە، هەتا فەرمووی: «دەبێت واز لەم کردەوەیە بهێنن، یان ئەوەتا بینینیان دەردەهێندرێت (چاویان لە دەستدەدەن -کوێر دەبن-)».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري) ڕیوایەتی كردووە صحيح البخاري - 750

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە بەو كەسانەی كە چاویان بەرز دەكەنەوە بەرەو ئاسمان لەكاتی نوێژدا كاتێك نزا دەكەن یان لە حاڵەتەكانی تردا، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لەم كارە كرد وهەڕەشەی دا لەو كەسەی ئەم كارە دەكات بەوەی ترس هەیە لەوەی چاوەكانی بەخێرایی لەدەست بدات بەشێوەیەك كە هەستیشی پێ ناكات، ولە كاتێكدا دركی پێدەكات كە نیعمەتی بینینی لەدەست داوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. جوانی بانگەوازى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وڕوونکردنەوەى هەق وڕاستی، چونکە کەسی سەرپێچیکاری ئاشکرا نەکرد لەبەرئەوەى مەبەست ڕوونکردنەوەى هەق وڕاستیە وئەمیش ڕوویدا، هەروەها داپۆشینی سەرپێچیکاری تێدایە ودەبێتە هۆی ئەوەى زیاتر ئەم ئامۆژگاریە قبوڵ بکات.
  2. جەختکردنەوە لەسەر نەهی کردن، وهەڕەشەی توند لەسەر ئەو کەسەی چاوەکانى بەرەو ئاسمان بەرز دەکاتەوە لە کاتی نوێژ کردندا.
  3. شێخ موحەمەد ئابادی لە (عون المعبود)دا دەڵێت: هۆكارەكەی ئەوەیە ئەگەر چاوی بەرز بكاتەوە بەرەو ئاسمان ئەوا دەرچووە ولایداوە لە ئاراستەی قیبلە، ودەرچوونە لە شێوازی نوێژكردنی بڕیاردراو.
  4. نكۆڵی كردن لە بەرزكردنەوەی بینین بەرەو ئاسمان؛ مەبەست لێی بۆ ئەوەیە كە خشوع ئامادە بێت لەكاتی نوێژدا.
  5. مەزنی پلە وپایەى نوێژ، ودەبێت نوێژخوێن لە ئەوپەڕی ئەدەب وڕێز بێت بەرامبەر خواى گەورە -عز وجل-.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

40 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
MOS Moore الموري
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
پۆلێن کراوەکان
  • . .