عَنِ النَّوَّاسِ بْنِ سِمْعَانَ الْأَنْصَارِيِّ رضي الله عنه قَالَ:

سَأَلْتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنِ الْبِرِّ وَالْإِثْمِ، فَقَالَ: «الْبِرُّ حُسْنُ الْخُلُقِ، وَالْإِثْمُ مَا حَاكَ فِي صَدْرِكَ، وَكَرِهْتَ أَنْ يَطَّلِعَ عَلَيْهِ النَّاسُ».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لەنەواسی كوڕی سەمعانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كه پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کردەوەی چاک بریتیە لە ڕەوشت جوانی، وتاوان (گوناهـ) ئەوەیە کە لە ناختدا دێت ودەچێت وسەبارەتی دوو دڵیت وحەز ناکەیت خەڵکی پێی بزانێت». وله وابیسەی كوڕی مەعبەدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هاتم بۆ لاى پێغەمبەرى خودا -صلى اللە علیە وسلم- وفەرمـووى: «تۆ هاتويــت پرسيـار دەکەیت سەبــارەت به چاكه وخراپه؟» ووتم: بەڵــێ. فەرمووى: «پرسيار له دڵى خۆت بكه، چاكه بريتیە لەوەى كه ناخ ودەروونت پێى ئارام ودڵنیایە، وتاوانيش بريتييه لەوەی كه له ناو ناخ و دەروونتدا دێت ودەڕوات و له ناو سنگتدا جێگير نابێت ، ئەگەر چى خەڵكیش به پێچەوانەى ئەوەوە فەتوات بۆ بدەن».
ئیسنادەکەی ضەعیفە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

فەرموودەکە ئەوەی ڕوونکردوەتەوە کە چاکەکاری بریتیە لە ڕەوشت جوانی، وئەمیش هەموو کردەوەیەک دەگرێتەوە کە جوان بێت لە ڕەوشتەکان، جا چ لە نێوان بەندە وپەروەردگاری بێت، یان لە نێوان بەندە وبرای مسوڵمانی بێت، ولە نێوان هەموو خەڵکی بە مسوڵمان وکافریانەوە. یان چاکەکاری (البِر) ئەوەیە کە دڵ ونەفس گومانیان لێی نیە، بەڵکو دڵ دڵنیایە لێی لە وتەکان وکردەوەکان، جا چ لە ڕەوشتەکان بێت یان شتی تر. وتاوان وگوناهـ ئەوەیە کە دوو دڵی وگومان هەیە سەبارەتی لە نەفسدا بۆیە لە وەرەع ئەوەیە وازی لێبهێندرێت، ئەمەش بۆ پاراستنی نەفس لە ئەنجامدانی حەرام. وەرەع ئەوەیە کە واز لە هەموو شتێکی گوماناوی بهێنیت، وئەوانە ئەنجامبدەیت کە دڵ گومانی لێی نیە. ئەوەی لە دڵدا بێت وبچێت ومرۆڤ دوو دڵ بیت سەبارەتی ئەوا ئەمە تاوانە، وئەگەرچیش کەسێک فتوای بۆ بدات کە ئەم کارە گوناهی تێدا نیە، ئەمە کاتێک ڕوودەدات ئەگەر کەسەکە سینگی فراوان وئاسوودە بووبێت بە ڕۆشنایی ئیمان وباوەڕ، ولەوەیە ئەو کەسەی فتوای بۆ دەدات لەسەر بنەمای هەوا وئارەزوو ودوور لە بەڵگەی شەرعی فتوای بۆ بدات، ئەگەر ئەو کەسەی (موفتیەی) فەتوای بۆ داوە بەڵگەی شەرعی بهێنێتەوە ئەوا واجبە پرسیاکار فەتواکەی جێبەجێبکات ئەگەرچیش دڵی قبوڵی نەکات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان

زیاتر