مَا خُيِّرَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بَيْنَ أَمْرَيْنِ إِلَّا أَخَذَ أَيْسَرَهُمَا، مَا لَمْ يَكُنْ إِثْمًا، فَإِنْ كَانَ إِثْمًا كَانَ أَبْعَدَ النَّاسِ مِنْهُ، وَمَا انْتَقَمَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لِنَفْسِهِ إِلَّا أَنْ تُنْتَهَكَ حُرْمَةُ اللَّهِ، فَيَنْتَقِمَ لِلَّهِ بِهَا. المزيد
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بژاردەی پێبدرایە لە نێوان دوو شتدا ئەوا ئاسانتریانی هەڵدەبژارد، ئەگەر گوناهـ نەبوایە، ئەگەر گوناهـ بوایە؛ ئەوا دوورترین کەس بوو لە كردنى، وهەرگیز پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ نەفسی خۆی تۆڵەی نەدەسەندەوە، مەگەر سنورێک لە سنورەکانی الله پێشێل بکرایە، بۆیە لە پێناو الله تۆڵەی دەسەندەوە».