عن سهل بن سعد الساعدي رضي الله عنه قال: جاء رجل إلى النبي -صلى الله عليه وسلم- فقال: يا رسول الله، دُلَّنِي على عمل إذا عملته أحبني الله وأحبني الناس، فقال:

«ازهد في الدنيا يحبك الله، وازهد فيما عند الناس يحبك الناس».
[ضعيف] - [رواه ابن ماجه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە سەهلی کوڕی سەعدی ساعیدیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ڕێنیشاندەرم بە بۆ کردەوەیەک کە ئەگەر ئەنجامی بدەم ئەوا خوای گەورە خۆشی دەوێم وخەڵکی خۆشیان دەوێم؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «زوهدت هەبێت لە دونیادا؛ خوای گەورە خۆشی دەوێیت، وزوهدت هەبێت لەوەی کە لە نێو دەستی خەڵکیدایە؛ خەڵکی خۆشیان دەوێیت».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ ئەوەی پرسیاری لێبکات سەبارەت بە ئەنجامدانی کردەوەیەک کە ئەگەر ئەو کردەوەیە بکات ئەوا خوای گەورە خۆشی دەوێت وخەڵکیش خۆشیان دەوێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنمایی کرد بۆ کردەوەیەکی گشتگیر وکۆکەرەوە کە هۆکارە بۆ خۆشەویستی خوای گەورە وخۆشەویستی خەڵکی. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: (زوهدت هەبێت لە دونیادا)، واتا: تەنها ئەوەندەت بەس بێت کە پێویستە و واز لە شتی زیادە وشتێک کە سوودی نەبێت بۆ قیامەت بهێنێت، ودوور بیت لەو شتانەی کە زیانیان هەیە بۆ سەر ئاینەکەت (دینداریەکەت)، زوهدت هەبێ لە دونیادا سەبارەت بەو شتانەی کە خوای گەورە بە خەڵکی بەخشیوە، ئەگەر لە نێوان تۆ ویەکێک لە ئەوان مافێک یان گرێبەستێک هەبوو؛ ئەوا لێبوردە وئاسان بە، هەروەکو چۆن لە فەرموودەکەدا هاتووە: (خوای گەورە ڕەحم دەکات لە کەسێک کە لێبوردە وئاسان بێت ئەگەر بفرۆشێت وبکڕێت وقەرز بدات)، وئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی لای خەڵکی خۆشەویست بیت وخوای گەورە ڕەحمت پێبکات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان

زیاتر