1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان

فەرموودە ئەوەى قورئان دەخوێنێت وشارەزا و بەهرەدارە تێیدا ئەوا لەگەڵ نێردراوە چاکەکارە ڕێزدارەکانە

عَنْ عَائِشَةَ رضي الله عنها قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:

«الْمَاهِرُ بِالْقُرْآنِ مَعَ السَّفَرَةِ الْكِرَامِ الْبَرَرَةِ، وَالَّذِي يَقْرَأُ الْقُرْآنَ وَيَتَتَعْتَعُ فِيهِ، وَهُوَ عَلَيْهِ شَاقٌّ، لَهُ أَجْرَانِ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەوەى قورئان دەخوێنێت وشارەزا و بەهرەدارە تێیدا ئەوا لەگەڵ نێردراوە چاکەکارە ڕێزدارەکانە (لەگەڵ فریشتەکانە)، وئەوەى قورئان دەخوێنێت بەڵام زمانی دەگیرێت وقورسە لەسەری؛ ئەوا ئەم کەسە دوو هێندە پاداشتی بۆ هەیە».

الملاحظة
نصاخصخص هص
النص المقترح نصتصنخ2
الملاحظة
نصاخصخص هص
النص المقترح نصتصنخ2
الملاحظة
نصاخصخص هص
النص المقترح نصتصنخ2
الملاحظة
نصاخصخص هص
النص المقترح نصتصنخ2
الملاحظة
.توعا
النص المقترح لا يوجد...

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح مسلم - 798

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە ئەو كەسەی قورئان دەخوێنێتەوە، وبە چاكی و وردی لەبەریەتی، وشارەزا ولێهاتووە لە خوێندنەوەیدا، ئەوا لە قیامەتدا پاداشت دەدرێتەوە بەوەی پلەی لەگەڵ پلەی فریشتە نێردراوە ڕێزدارە چاكەكارەكان دەبێت، وئەوەی قورئان دەخوێنێت وقورسە لەسەری وزمانی دەگیرێت لەكاتی خوێندنەوەیدا؛ بەهۆی لاوازی لەبەركردنی لەگەڵ ئەمەیشدا هەوڵی چاك دەدات، بەڵام هەر قورسە لەسەری ئەم كەسە دوو پاداشتی بۆ هەیە؛ پاداشتی خوێندنەوە وپاداشتی هەوڵدان وماندووبوونی لە خوێندنەوەیدا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاندان بۆ لەبەركردنی قورئان وشارەزا بوون تێیدا وزۆر خوێندنەوەی؛ بۆ بەدەستهێنانی پاداشت، وڕوونكردنەوەی بەرزی پلەی ئەنجامدەرانی ئەم كارە.
  2. قازی دەڵێت: ئەم فەرموودەیە مانای ئەوە نییە ئەو كەسەی كە زمانی دەگیرێت وقورئان خوێندنی لەسەر قورسە پاداشتی زیاترە لە كەسی شارەزا لە قورئاندا، بەڵكو كەسی شارەزا باشترە وپاداشتی زۆرترە؛ چونكە لەگەڵ فریشتە نێردراوەكانە وپاداشتی مەزن وزۆری پێدەبەخشرێت، وئەم پلەیە بۆ كەسی تر وا باسنەكراوە، ئیتر كەسێك چۆن دەگات بە پلەی شارەزا وبەهرەدار لە قورئاندا؛ لەكاتێكدا گرنگی نادات بە كتێبی الله -سبحانه وتعالی- و لەبەركردنی وخوێندنەوەی وزانست وشارەزایی تێیدا، كەسی شارەزا لە قورئان هەموو ئەمانەی جێبەجێكرد ئینجا گەیشت بە پلەی بەهرەداری وشارەزایی لە قورئاندا.
  3. ئیبن باز دەڵێت: ئەوەی قورئان دەخوێنێت وشارەزایە تێیدا، وتەجوید دەزانێت، وبە باشی لەبەریەتی لەگەڵ فریشتە چاكەكارە نێردراوەكانە، واتا: ئەگەر بە جوانی بیخوێنێتەوە بە قسە وبە كردەوە، نەك تەنها بە جوانی بیخوێنێتەوە، بەڵكو دەبێت بە جوانی بیخوێنێتەوە، وكردەوەی پێبكات، كە بەم شێوەیە بوو ئەوا لە بێژە ومانادا جێبەجێی كردووە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

40 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
MOS Moore الموري
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
پۆلێن کراوەکان