عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال:

«إنَّ في الجنَّة مائةَ دَرَجَة أعَدَّهَا الله للمُجاهِدين في سَبِيل الله ما بَيْنَ الدَّرَجَتَيْنِ كما بين السماء والأرض».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «لە بەهەشتدا سەد پلە هەیە، خوای گەورە دایناوە بۆ موجاهیدان (تێکۆشەران) لە پێناوی خودا، نێوان دوو پلە وەکو نێوان ئاسمان وزەوییە».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لەم فەرموودەیەدا باسی فەزڵی موجاهیدەکان دەکات کە لە پێناو خوای گەورە تێدەکۆشن وجیهاد دەکەن، وخوای گەورە بۆ ئەو موجاهیدانە سەد پلەی داناوە لە بەهەشتدا، ولە نێوان هەر پلەیەک لە پلەکان وەکو دووری نێوان ئاسمان وزەوییە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان

زیاتر