پۆلێنکردن: . . .
+ -
عَنْ حَارِثَةَ بْنِ وَهْبٍ الخُزَاعِيِّ رضي الله عنه قَالَ: سَمِعْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:

«أَلاَ أُخْبِرُكُمْ بِأَهْلِ الجَنَّةِ؟ كُلُّ ضَعِيفٍ مُتَضَعِّفٍ، لَوْ أَقْسَمَ عَلَى اللَّهِ لَأَبَرَّهُ، أَلاَ أُخْبِرُكُمْ بِأَهْلِ النَّارِ: كُلُّ عُتُلٍّ جَوَّاظٍ مُسْتَكْبِرٍ».
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 4918]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە حاریسەی کوڕی وەهبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئایا وەسفی ئەهلی بەهەشتتان پێ بڵێم؟ هەموو لاوازێکی بە لاواز دانراو، ئەگەر سوێند بخوات کە خوای گەورە کارێکی بۆ جێبەجێ بکات؛ ئەوا خوای گەورە بۆی جێبەجێ دەکات، ئایا وەسفی ئەهلی دۆزەختان پێ بڵێم؟ هەموو وشک وڕەقێکی ناملکەچ کە هەر پارە کۆدەکاتەوە ونابەخشێت وخۆبەگەورەزانە».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

شیکردنەوە

لە سیفاتەکانی هەندێک لە ئەهلی بەهەشت: کە مرۆڤێکی لاوازە وبە لاواز دادەنرێت، واتا: گرنگی بە پلەوپایە وناوبانگ نادات، وهەوڵنادات پلە ودەستکەوتی زۆری هەبێت لە دونیادا، وخۆی لاوازە وجگە لە خۆیشی بە لاواز دایدەنێن، ئەگەر سوێند لە سەر شتێک بخوات وداوا لە خودا بکات؛ ئەوا خوای گەورە کارەکەی بۆ ئاسان دەکات، بەڵام ئەهلی دۆزەخ: هەموو کەسێکی وشک وڕەقە کە ملکەچ نابێت بۆ ڕاستی وهەق، وهەموو کەسێک کە پارە کۆدەکاتەوە وزەکاتەکەی دەرناکات، وهەق وڕاستی ڕەت دەکاتەوە بەهۆی خۆبەگەورەزانینەوە وخۆی دەسەپێنێتە سەر خەڵکیدا، وفەرموودەکە بۆ سنوودارکردن نیە بەڵکو بۆ دیاریکردنی کردنی هەندێک لە سیفەتەکانی هەردوو کۆمەڵەکەیە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی ئاسامی هۆڵەندی غوجاراتی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

معاني الكلمات

پۆلێنکردنەکان
  • . .
زیاتر