عَن أُمِّ سَلَمَةَ زَوْجَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ رضي الله عنها قَالت: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:

«مَنْ كَانَ لَهُ ذِبْحٌ يَذْبَحُهُ فَإِذَا أُهِلَّ هِلَالُ ذِي الْحِجَّةِ، فَلَا يَأْخُذَنَّ مِنْ شَعْرِهِ، وَلَا مِنْ أَظْفَارِهِ شَيْئًا حَتَّى يُضَحِّيَ».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە دایکی سەلەمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى قوربانیەکی هەبوو بۆ سەربڕین؛ ئەگەر مانگی (ذي الحجة) دەرکەوت، ئەوا دەبێت هیچ موویەکی لە خۆی نەکاتەوە وهیچ نینۆکێک نەبڕێت هەتاوەکو قوربانیەکە دەکات».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

دایکی سەلەمەوە (ئوم سەلەمەوە) -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە ئەو کەسەی کە دەیەوێت قوربانی بکات هیچ موویەک لە خۆی بکاتەوە یان ونینۆکی ببڕێت هەتاوەکو قوربانیەکە دەکات. ئەگەر یەکەم ڕۆژی مانگی (ذي الحج) هات و ویستت قوربانیەک بکات بەناوى خۆتەوە یان بەناوى یەکێکی ترەوە ئەوا نابێت هیچ موویەک لە لاشە بکرێتەوە ئینجا مووی بن باڵ یان بەر یان سمێڵ یان قژ بێت هەتا قوربانیەکە دەکات، وهەروەها نابێت هیچ نینۆکێک ببڕێت -نینۆکی پێ یان نینۆکی دەست- هەتاوەکو قوربانیەکە دەکات. ولە گێڕانەوەیەکی (مسلم)دا: «فلا يَمَسَّ من شعره وبَشَرِه شيئًا» واتە: «نابێت هیچ شتێک لەسەر مووەکانى یان پێستی لابدات»، واتا هیچ شتێک لە لاشەی لانەدات هەتاوەکو قوربانیەکە دەکات وئەمیش وەکو ڕێزگرتنێک بۆ ئەم مەراسیمە مەزنە کە قوربانیکردنە لە پێناو خواى گەورە ودەربڕینی بەندایەتی وملکەچی وزەلیلی حاڵە بۆ پەروەردگار، وبۆ ئەوەى ئەوانەى حەج وعومرە ناکەن ڕێز لە مووەکانیان بگرن هەروەکو ئەوانەى حەج وعومرە دەکەن چونکە ئەگەر مرۆڤ حەج وعومرە بکات ئەوا نابێت قژی بتاشێت هەتا قوربانیەکە دەکات، بۆیە خواى گەورە -عز وجل- دەیەوێت ئەو بەندانەی کە حەج وعومرەیان نەکردووە بەشدار بن لە هەندێک لە مەراسیمەکانى ئەم پەرستنە مەزنە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان

زیاتر