1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان

فەرموودە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاش ئەوەى ئەم ئایەتەی بۆ دابەزی: ﴿إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالفَتْحُ﴾ [النصر: 1] واتە: ﴿کاتێک کە یارمەتی وکۆمەکی خوا ھات لەگەڵ سەرکەوتن (شاری مەککە ئازاد کرا)﴾؛ هەرکاتێک نوێژی بکردایە؛ ئەوا دەیفەرموو: «سُبْحَانَكَ رَبَّنَا وَبِحَمْدِكَ اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي

عَنْ عَائِشَةَ أُمِّ المُؤْمِنينَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ:

مَا صَلَّى النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ صَلاَةً بَعْدَ أَنْ نَزَلَتْ عَلَيْهِ: {إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالفَتْحُ} [النصر: 1] إِلَّا يَقُولُ فِيهَا: «سُبْحَانَكَ رَبَّنَا وَبِحَمْدِكَ اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي». وعَنْها قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُكْثِرُ أَنْ يَقُولَ فِي رُكُوعِهِ وَسُجُودِهِ: «سُبْحَانَكَ اللهُمَّ رَبَّنَا وَبِحَمْدِكَ، اللهُمَّ اغْفِرْ لِي» يَتَأَوَّلُ الْقُرْآنَ.

لە عائيشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاش ئەوەى ئەم ئایەتەی بۆ دابەزی: ﴿إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالفَتْحُ﴾ [النصر: 1] واتە: ﴿کاتێک کە یارمەتی وکۆمەکی خوا ھات لەگەڵ سەرکەوتن (شاری مەککە ئازاد کرا)﴾؛ هەرکاتێک نوێژی بکردایە؛ ئەوا دەیفەرموو: «سُبْحَانَكَ رَبَّنَا وَبِحَمْدِكَ اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي» واتە: «پاك وبێگەردی وحەمد وسوپاس بۆ تۆ پەروەردگارمان، خودایە لێم خۆش بە»، ولە گێڕانەوەیەکی تردا دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- زۆر جار لەکاتی ڕکوع وسوجدە بردنیدا دەیفەرموو: «سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ ربنا وبحمدك، اللَّهُمَّ اغْفِرْ لي»^ ئەو فەرمانەی لە قورئاندا هاتووە جێبەجێی دەكرد». ^(واته: پاک وبێگەردی وحەمد وسوپاس بۆ تۆ ئەی پەروەردگارمان، خودایە لێم خۆش ببە).

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 4967

شیکردنەوە

دایكی ئیمانداران (عائیشە) -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك ئەم ئایەتەی بۆ دابەزی: ﴿إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالفَتْحُ﴾ [النصر: 1] واتە: ﴿کاتێک کە یارمەتی وکۆمەکی خوا ھات لەگەڵ سەرکەوتن (شاری مەککە ئازاد کرا)﴾؛ قورئانی جێبەجێكرد ودەستبەجێ گوێڕایەڵی فەرمانی الله بوو كاتێك فەرمووی: ﴿فَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ وَٱسۡتَغۡفِرۡهُ﴾ واتە: ﴿ئەوسا بە سوپاس وستایشی پەروەردگارت تەسبیحاتی ئەو بکە وداوای لێخۆشبوونی لێ بکە﴾، بۆیە لەپاش دابەزینی ئەم ئایەتانە؛ زۆرجار لەكاتی ڕكوع وسوجدە بردنی لە نوێژدا دەیفەرموو: (سُبْحَانَكَ: پاك وبێگەردی بۆ تۆ خودایە)؛ بە پاك وبە پیرۆزدانانی الله یە لە هەموو كەموكورتیەك كە شیاوی ئەو نین، (اللَّهُمَّ ربنا وبحمدك: حەمد وسوپاس بۆ تۆ ئەی پەروەردگارمان)؛ ستایشكردنێك كە شیاوی تۆیە بەهۆی كامڵی زات وسیفەت وكردەوەكانت، (اللَّهُمَّ اغْفِرْ لي: خودایە لێم خۆش بە)؛ گوناهەكانم بسڕەوە وچاوپۆشیان لێبكە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. سوننەتە زۆر ئەم نزایە بکرێت لە کاتى ڕکوع وسوجدە بردندا.
  2. ئیستیغفار کردن -داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە- لە کۆتایی تەمەندا؛ ئاماژەیە بۆئەوەى دەبێت پەرستنەکانیش بە ئیستیغفار کردن کۆتایی بێت -بەتایبەتی نوێژکردن-، بۆئەوەى شوێنی ئەو کەموکورتیە بگرێتەوە کە تێیدا ڕوویداوە.
  3. باشترین تەوەسول وهۆکار بۆئەوەى خواى گەورە نزاکانى بەندە قبوڵ بکات و وەڵامی بداتەوە؛ بریتیە لە پاڕانەوە لە خواى گەورە بە حەمد وسوپاس وستایشکردنی، هەروەها تەسبیح کردن -دانپێدانان بە پاک وبێگەردی پەروەردگار لە هەموو کەموکورتیەک-.
  4. فەزڵ وپلە وپایەى داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە لە هەموو حاڵەتێکدا.
  5. ئاماژەیە بۆ کامڵێتی بەندایەتى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ خواى گەورە، وگوێڕایەڵبوونی بۆ فەرمانەكانی پەروەردگاری.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

47 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
UG ئۇيغۇرچە الأيغورية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TA தமிழ் التاميلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
DE Deutsch الألمانية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
SV Svenska السويدية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
NE नेपाली النيبالية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
MOS Moore الموري
MG Malagasy المالاجاشية
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
WO Wolof الولوف
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
پۆلێن کراوەکان
  • . .