عن أبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:

«لَا يَحِلُّ لِامْرَأَةٍ مُسْلِمَةٍ تُسَافِرُ مَسِيرَةَ لَيْلَةٍ إِلَّا وَمَعَهَا رَجُلٌ ذُو حُرْمَةٍ مِنْهَا».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «حەڵاڵ نیە بۆ ئافرەتێک کە باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەبێت کە سەفەری شەو وڕۆژێک بکات وکەسێکی مەحرەمی لەگەڵدا نەبێت».ولە ریوایەتێکدا: «نابێت ئافرەت سەفەرێک بکات کە دووریەکەی ڕۆژێک بخایەنێت؛ مەگەر مەحرەمێکی لەگەڵ بێت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئافرەت داوا دەکرێت بۆ شەهوەت، وناتوانێت خۆی بپارێزێت بە هۆی لاوازی جەستەیی ودرک کردنی، وبۆیە پێویستە هاوسەرەکەی یان یەکێک لە مەحرەمەکانی لەگەڵی دەربچن، بۆ ئەوەی بیپارێزن لە دەستدرێژی کردن، بۆیە مەرج دانراوە کە مەحرەمەکە دەبێت کەسێکی باڵغ وئاقڵ بێت؛ بۆ ئەوەی ئامانجی پاراستن بهێندرێتە دی. وشەریعەت بانگی کردووە بە باوەڕ بوونی بە خودا وڕۆژی دوایی، ئەگەر ڕاست دەکات کە ئەم ئیمان وباوەڕی دەپارێزێت ئەوا پێویستە کردەوە بکات بە داوا کردنەکانی پاش ئەم ئیمان هێنانە، یەکێک لەم داواکارییانە ئەوەیە کە دەرنەچێت بۆ سەفەر کردن مەگەر لەگەڵ مەحرەمێک نەبێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان

زیاتر