1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان

فەرموودە ئەوەی پێی خۆشە کە خوای گەورە ڕزگاری بکات لە غەم وناڕەحەتی ڕۆژی قیامەت؛ ئەوا با چاوەڕێی قەرزدار بکات یان لە لێی خۆش بێت

عَنْ أَبَي قَتَادَةَ رضي الله عنه أنَّهُ طَلَبَ غَرِيمًا لَهُ، فَتَوَارَى عَنْهُ ثُمَّ وَجَدَهُ، فَقَالَ: إِنِّي مُعْسِرٌ، فَقَالَ: آللَّهِ؟ قَالَ: آللَّهِ؟ قَالَ: فَإِنِّي سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:

«مَنْ سَرَّهُ أَنْ يُنْجِيَهُ اللهُ مِنْ كُرَبِ يَوْمِ الْقِيَامَةِ فَلْيُنَفِّسْ عَنْ مُعْسِرٍ أَوْ يَضَعْ عَنْهُ».

لە ئەبی قەتادەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: بە دوای كەسێكدا دەگەڕا كە قەرزی ئەوی لابوو، قەرزدارەکە خۆی لێ دەشاردەوە، پاشان دۆزیەوە، پیاوەكە ووتی: باری داراییم خراپە، ئەبو قەتادە ووتی: بڵێ بە الله؟ ووتی: والله؟ ئەبو قەتادە ووتی: گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى الله علیه وسلم- کە دەیفەرموو:
«ئەوەی پێی خۆشە کە خوای گەورە ڕزگاری بکات لە غەم وناڕەحەتی ڕۆژی قیامەت؛ ئەوا با چاوەڕێی قەرزدار بکات یان لە لێی خۆش بێت».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 1563

شیکردنەوە

ئەبو قەتادەی ئەنساڕی -ڕەزای خوای لێبێت- بە دوای كەسێكدا دەگەڕا كە قەرزی ئەوی لابوو؛ وقەرزارەکە خۆی لێ دەشاردەوە، دواتر دۆزیەوە، قەرزدارەكە ووتی: من باری داراییم باش نییە، وهیچ شتێكم پێ نییە كە قەرزەكەتی پێ بدەمەوە.
ئەبو قەتادە -ڕەزای خوای لێبێت- داوای لێكرد كە سوێند بخوات بەوەی هیچ پارەیەكی لەبەردەستدا نییە؟
ئەویش سوێندی خوارد بەوەی ڕاستگۆیە لە قسەكانیدا.
ئەبو قەتادە -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- كە فەرموویەتی:
هەركەسێك پێی خۆشە كە خوای گەورە ڕزگاری بكات لە ناڕەحەتی وسەختی وترسەكانی ڕۆژی قیامەت، ئەوا با دەرفەت بدات بە قەرزدار؛ بەوەی داواكردنی قەرزەكە دوا بخات، یان خۆش بێت لە هەندێك لە قەرزەكە یان هەمووی.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. سوننەتە دەرفەت بدرێت بە کەسێک باری دارایی ناڕەحەتە، هەتاوەکو باری دارایی باش دەبێت، یان چاوپۆشی لە هەموو قەرزەکە یان لە هەندێکی
  2. هەرکەسێک ناخۆشی وناڕەحەتیەک لابدات لەسەر ئیماندارێک ئەوا خواى گەورە ناڕەحەتیەک لە ناڕەحەتیەکانى قیامەتی لەسەر لادەبات؛ وپاداشت لە جۆری کردەوەیە.
  3. بنچینە: فەرزەكان لە سوننەتەكان باشترن، بەڵام هەندێك جار سوننەت لە فەرز باشترە، ولێخۆشبوون لە قەرز لەسەر كەسێك باری دارایی باش نییە؛ سوننەتە، وئارامگرتن لەسەری وچاوەڕوانی وداوا نەكردنی قەرزەكە -ئەگەر باری دارایی باش نەبێت-؛ فەرزە، بۆیە لێرەدا سوننەت لە فەرز باشترە.
  4. فەرموودەكە دەرهەق بە ئەو كەسانەیە كە باری داراییان باش نییە، بەڵام ئەوەی قەرزدانەوە دوادەخات لەكاتێكدا دەسەڵاتی هەیە، ئەوا هاتووە لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- كە فەرموویەتی: (مَطْلُ الغني ظُلْم) واتە: (دواخستنی -قەرزدانەوە- لەلایەن كەسی دەوڵەمەندەوە؛ زوڵم وستەمە).

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

52 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
UG ئۇيغۇرچە الأيغورية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TA தமிழ் التاميلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
DE Deutsch الألمانية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
SV Svenska السويدية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
NE नेपाली النيبالية
YO Yorùbá اليوروبا
LT Lietuvių الليتوانية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
TG тоҷикӣ الطاجيكية
RW Kinyarwanda الكينياروندا
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
MOS Moore الموري
MG Malagasy المالاجاشية
OM Oromoo الأورومو
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
WO Wolof الولوف
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
پۆلێن کراوەکان
  • . .