پۆلێنکردن:
عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا، قَالَتْ:

مَا رَأَيْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مُسْتَجْمِعًا قَطُّ ضَاحِكًا، حَتَّى أَرَى مِنْهُ لَهَوَاتِهِ، إِنَّمَا كَانَ يَتَبَسَّمُ.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هەرگیز پێغەمبەرم نەبینی بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە زیادەڕەوی بکات لە پێکەنیندا بە شێوەیەک کە لەهاتەکانی دەربکەوێت، بەڵکو تەنها بزەی دەکرد». (لەهەتەکان: گۆشتی سەرەوەی ناو دەمە).
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە هەندێک لایەنی ڕێبازی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەردەخات لە لایەنی ڕەوشتی ڕێزداری وهێمنی وئارامی بۆیە عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هەرگیز پێغەمبەرم نەبینی بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە زیادەڕەوی بکات لە پێکەنیندا بە شێوەیەک کە لەهاتەکانی دەربکەوێت، بەڵکو تەنها بزەی دەکرد»، واتا: پێکەنینەکانی بە دەنگی بەرزەوە نەبوو کە قاقای لێوە دەربچێت وناوەوەی دەمی دەربکەوێت، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تەنها بزەی دەکرد یان پێدەکەنی تەنها ددانەکانی دەردەکەوت، وئەمەیش لە نیشانەی ویقار وڕێزداری وشکۆداری پەیامبەرە -صلى اللە علیە وسلم-.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان

پۆلێنکردنەکان
زیاتر