1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان

فەرموودە لە رۆژی قیامەتدا ئیماندار نزیک دەکرێتەوە لە پەروەردگاری -عز وجل-، هەتا دای دەپۆشێت لە چاوی خەڵکی، ودان دەنێت بە تاوانەکانی

عَنْ صَفْوَانَ بْنِ مُحْرِزٍ قَالَ: قَالَ رَجُلٌ لِابْنِ عُمَرَ رضي الله عنهما كَيْفَ سَمِعْتَ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، يَقُولُ: فِي النَّجْوَى؟ قَالَ: سَمِعْتُهُ يَقُولُ:

«يُدْنَى الْمُؤْمِنُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مِنْ رَبِّهِ عَزَّ وَجَلَّ، حَتَّى يَضَعَ عَلَيْهِ كَنَفَهُ، فَيُقَرِّرُهُ بِذُنُوبِهِ، فَيَقُولُ: هَلْ تَعْرِفُ؟ فَيَقُولُ: أَيْ رَبِّ أَعْرِفُ، قَالَ: فَإِنِّي قَدْ سَتَرْتُهَا عَلَيْكَ فِي الدُّنْيَا، وَإِنِّي أَغْفِرُهَا لَكَ الْيَوْمَ، فَيُعْطَى صَحِيفَةَ حَسَنَاتِهِ، وَأَمَّا الْكُفَّارُ وَالْمُنَافِقُونَ، فَيُنَادَى بِهِمْ عَلَى رؤُوسِ الْخَلَائِقِ هَؤُلَاءِ الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَى اللهِ».

لە سەفوانی كوڕی موحریزەوە دەڵێت: پیاوێك ووتی بە ئیبن عومەر -ڕەزای خوایان لێبێت-: چیت بیستووە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە (نەجوا:قسەی نهێنی)؟ ووتی: بیستوومە فەرموویەتی:
«لە رۆژی قیامەتدا ئیماندار نزیک دەکرێتەوە لە پەروەردگاری -عز وجل-، هەتا دای دەپۆشێت لە چاوی خەڵکی، ودان دەنێت بە تاوانەکانی، پەروەردگار دەفەرموێت: «ئایا دەزانیت؟»، دەڵێت: بەڵێ، پەروەردگار دەزانم، پەروەردگار دەفەرموێت: «من لە دونیادا تۆم پۆشی وسیترم کردی، وئەمڕۆ لە تۆ خۆش دەبم»، بۆیە کتێبی کردەوە چاکەکانی پێدەدرێت، بەڵام كافر ومونافیقەكان؛ لەپێش هەموو خوڵقێنراوەكان بانگ دەكرێن (دەووترێت): ئەمانە درۆیان كرد بەناوی خوای گەورەوە».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح مسلم - 2768

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی گفتوگۆی نێوان الله وبەندەی ئیماندارمان بۆ دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا، دەفەرموێت:
ئیماندار لە ڕۆژی قیامەتدا نزیك دەكرێتەوە لە پەروەردگار؛ هەتا پەروەردگار دایدەپۆشێت وسیتری دەكات لە خەڵكی بۆئەوەی نهێنیەكانی نەزانن، وپێی دەفەرموێت:
ئایا ئەو گوناهە وئەوی تر دەزانیت... دانی پێدا دەنێت لەسەر ئەو گوناهانەی لە نێوان خۆی وپەروەردگاری كردوویەتی.
دەڵێت: بەڵێ ئەی پەروەردگار.
هەتا دەگاتە ئەوەی بەندەی ئیماندار دەترسێت ودادەچڵەكێت، الله -سبحانه وتعالی- پێی دەفەرموێت: من لە دونیادا تۆم داپۆشی وسیترم كردیت، وئەمڕۆ لەو گوناهانەت خۆش دەبم، بۆیە تۆماری كردەوە چاكەكانی پێدەدرێت.
بەڵام كافر ومونافیق لە پێش هەموو خەڵكی بانگ دەكرێن: ئەوانە درۆیان كرد بەناوی پەروەردگاریانەوە، نەفرەتی الله لەسەر ستەمكاران.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵ وڕەحمەتی خواى گەورە لەسەر ئیمانداران بەوەی لە دونیا وقیامەتدا دایان دەپۆشێت وسیتریان دەکات.
  2. هاندان بۆ سیتر کردن وداپۆشینی هەڵە وتاوانى ئیماندار ئەوەندەى لە توانادا هەبوو.
  3. هەموو کردەوەکانى بەندەکان خواى گەورە سەرژمێری دەکات، هەرکەسێک خێری بینیەوە ئەوا با سوپاسی خواى گەورە بکات، وهەرکەسێک جگە لە ئەوەى بینی ئەوا با تەنها لۆمەی نەفسی خۆی بکات، وئەو کەسە لە ژێر ویستی خواى گەورەدایە.
  4. ئیبن حەجەر دەڵێت: كۆی فەرموودەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە تاوانبارە ئیماندارەكان لە ڕۆژی قیامەتدا، دوو جۆرن: یەكەم: ئەوەی تاوانەكەی لەنێوان خۆی وپەروەردگارێتی، فەرموودەكەی ئیبن عومەر ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ئەم جۆرە بۆ دوو لق دابەش دەبێت: 1- ئەوەی تاوانەكەی داپۆشراوە لە دونیادا، ئەم كەسە خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتیشدا تاوانەكەی دەپۆشێت؛ هەروەكو بەڕوونی ئاماژەی بۆ كراوە. 2- ئەوەی بە ئاشكرا تاوانی كردووە، بە تێگەیشتن لە فەرموودەكە دەردەكەوێت ئەمەیان پێچەوانەی ئەوەی پێشووە. دووەم: ئەوەی تاوانەكانی لەنێوان خۆی وبەندەكانە، ئەم جۆرەیش بەسەر دوو لق دابەش دەبێت: 1- بەشێكیان خراپەكانیان لە چاكەكانیان زیاترە، ئەمانە دەكەونە نێو دۆزەخەوە پاشان بە شەفاعەت دەردەچن. 2- ئەوانەی خراپەكان وچاكەكانیان یەكسانە، ئەمانە ناچنە نێو بەهەشتەوە هەتاوەكو تۆڵەسەندنەوە وماف وەرگرتنەوە لەنێوانیان بەرپا دەكرێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

50 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TA தமிழ் التاميلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
DE Deutsch الألمانية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
SV Svenska السويدية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
NE नेपाली النيبالية
LT Lietuvių الليتوانية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
TG тоҷикӣ الطاجيكية
RW Kinyarwanda الكينياروندا
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
MOS Moore الموري
MG Malagasy المالاجاشية
OM Oromoo الأورومو
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
WO Wolof الولوف
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
پۆلێن کراوەکان
  • .