1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان

فەرموودە هەرکەسێک دە ئایەتی سەرەتای (سورەتی الکهف) لەبەر بكات؛ ئەوا پارێزراو دەبێت لە دەججال». ولە گێڕانەوەیەکدا: « -دە ئایەت- لە کۆتایی (سورەتی الکهف)

عن أبي الدرداء رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم قال:

«مَنْ حَفِظَ عَشْرَ آيَاتٍ مِنْ أَوَّلِ سُورَةِ الكَهْفِ، عُصِمَ مِنَ الدَّجَّالِ». وفي رواية: «مِنْ آخِرِ سُورَةِ الكَهْف».

لە ئەبی دەرداوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک دە ئایەتی سەرەتای (سورەتی الکهف) لەبەر بكات؛ ئەوا پارێزراو دەبێت لە دەججال». ولە گێڕانەوەیەکدا: « -دە ئایەت- لە کۆتایی (سورەتی الکهف)».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 809

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەركەسێك دە ئایەت لە سەرەتای سورەتی -الكهف- لەبەر بكات ئەوا دەپارێزرێت لە فیتنە وتاقیكردنەوەی مەسیحی دەجال؛ كە لە كۆتایی دونیادا دەردەچێت وبانگەشەی خودایەتی دەكات، وفیتنە وتاقیكردنەوەی دەجال گەورەترین فیتنەیە لەسەر زەویدا لەو كاتەوەی خودا ئادەمی خوڵقاندووە هەتاوەكو بەرپابوونی قیامەت؛ چونكە خوای گەورە -عز وجل- هەندێك توانای سەر سوڕهێنەری پێداوە كە دەبێتە هۆی فیتنە بۆ ئەو كەسەی شوێنی دەكەوێت، لەبەركردنی ئەم ئایەتانە دەبێتە هۆی پاراستن چونكە سەرەتای سورەتی -الكهف- چەندەها باس وبەڵگەی سەرسوڕهێنەری تێدایە كە گەورەترن لەو شتانەی كە دەجال بەهۆیانەوە خەڵكی تووشی فیتنە دەكات، بۆیە هەركەسێك تێڕامان بكات بۆ ئەو ئایەتانە؛ ئەوا تووشی فیتنە نابێت بەهۆی دەجالەوە. ولە گێڕانەوەیەكی تردا هاتووە: ئەوەی دە ئایەت (لەبەر بكات) لە كۆتایی سورەتەكە، (لەو ئایەتەوە) كە خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿أفحسب الذين كفروا أن يتخذوا...﴾.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونکردنەوەى فەزڵی سورەتی -الکهف-، و لەبەرکردنی دە ئایەتی سەرەتای یان کۆتایی ئەم سورەتە هۆکاری پاراستنی بەندەن لە فیتنە وتاقیکردنەوەى مەسیحی دەجال.
  2. هەواڵدان سەبارەت بە بابەتی دەجال، وڕوونكردنەوەی ئەو شتانەى دەبنە هۆی پاراستن لە فیتنەی دەجال.
  3. هاندان بۆ لەبەركردنی سورەتی -الكهف- بە كامڵی، ئەگەر نەیتوانی؛ ئەوا با دە ئایەتی سەرەتا وكۆتا لەبەر بكات.
  4. قورتوبی سەبارەت بە هۆكاری (لەبەركردنی ئایەتەكانی ئەم سورەتە بەتایبەتی بۆ پاراستن لە فیتنەی دەجال) دەڵێت: چونكە چیرۆكی هاوەڵانی ئەشكەوت ئایەت وبەڵگە وموعجیزەی تێدایە، هەركەسێك تێڕامان بكات لە باسیان؛ ئەوا بابەتی دەجالی بەلاوە سەیر نابێت وگومڕا نابێت بۆیە تووشی فیتنەیش نابێت، ووتراوە: كاتێك پەروەردگار دەفەرموێت: ﴿لِّيُنذِرَ بَأۡسٗا شَدِيدٗا مِّن لَّدُنۡهُ﴾ واتە: ﴿(کتێبێکی) ڕاست و پایەدارە بۆ ئەوەی بە سزایەکی زۆر بەتین بترسێنێت (ئەوانەی کە باوەڕی پێ ناھێنن) لە لایەن خۆیەوە﴾؛ لێرەدا جەختكراوەتەوە لەسەر ئەوەی سزاكە سەختە ولە ئاسمانەوەیە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بابەتی دەجالی بە گەورە داناوە وهۆشداری سەبارەت داوە وپەنای بە خودا گرتووە لە فیتنەكەی، سەرەنجام ئەمە مانای فەرموودەكەیە: هەركەسێك ئەم ئایەتانە بخوێنێت وتێڕامانیان بۆ بكات و لەسەر ماناكانیان بوەستێت؛ ئەوا هۆشدار و وریا دەبێت سەبارەت بە فیتنەی دەجال بۆیە پارێزراو دەبێت لێی.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

47 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
UG ئۇيغۇرچە الأيغورية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TA தமிழ் التاميلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
DE Deutsch الألمانية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
SV Svenska السويدية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
NE नेपाली النيبالية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
MOS Moore الموري
MG Malagasy المالاجاشية
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
WO Wolof الولوف
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
پۆلێن کراوەکان
  • .
  • . .