1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان

فەرموودە پارشێومان کرد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان هەستا بۆ نوێژ کردن. ئەنەس دەڵێت: ووتم بەزەید: ماوەی نێوان بانگدان وپارشێو چەندێک بوو؟ ووتی: بە گوێرەی خوێندنی پەنجا ئایەت

عَنْ زَيْدِ بْنِ ثَابِتٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ:

تَسَحَّرْنَا مَعَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، ثُمَّ قَامَ إِلَى الصَّلاةِ، قُلْتُ: كَمْ كَانَ بَيْنَ الأَذَانِ وَالسَّحُورِ؟ قَالَ: قَدْرُ خَمْسِينَ آيَةً.

لە زەیدی کوڕی سابتەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
«پارشێومان کرد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان هەستا بۆ نوێژ کردن. ئەنەس دەڵێت: ووتم بەزەید: ماوەی نێوان بانگدان وپارشێو چەندێک بوو؟ ووتی: بە گوێرەی خوێندنی پەنجا ئایەت».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 1921

شیکردنەوە

هەندێك لە هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- پارشێویان كرد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەستا بۆ ئەنجامدانی نوێژی بەیانی. ئەنەس ووتی بە زەیدی كوڕی سابت -ڕەزای خوایان لێبێت-: ماوەی نێوان بانگدان وتەواو كردنی پارشێو چەندێك بوو؟ زەید -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: هێندەی ماوەی خوێندنی پەنجا ئایەتی مامناوەند، نە ئایەتە درێژ ونە ئایەتە كورتەكان، ونە بە خوێندنەوەی خێرا ونە بە خوێندنەوەی هێواش.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. باشتر وایە پارشێو دوا بخرێت بۆ ماوەیەکی نزیک لە پێش نوێژی بەیانی؛ چونکە ئەگەر دوایبخات بۆ نزیک بانگی بەیانی -دەرکەوتنی بەیان- ئەوا سوودی زیاترە بۆ لاشە ولە ڕۆژیشدا سوودەکەى زیاتر دەبێت.
  2. بەپەرۆشی هاوەڵان بۆ کۆبوونەوە لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەى لێیەوە فێر بن.
  3. جوانی مامەڵەكردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەرامبەر هاوەڵانی، ئاماژە بۆی لێرەدا ئەوەیە لەگەڵیاندا خواردنی دەخوارد.
  4. كاتی خۆگرتنەوە لە خواردن وخواردنەوە وئەو شتانەی ڕۆژوو دەشكێنن؛ بە دەركەوتنی بەیانی ڕاستگۆیە.
  5. كاتێك دەڵێت: (ماوەی نێوان بانگدان وپارشێو چەندێک بوو؟)؛ مەبەست لێی ماوەی نێوان پارشێو وقامەت كردنە بۆ ئەنجامدانی نوێژ، چونكە لە فەرموودەیەكی تردا هاتووە كە دەڵێت: (ماوەی نێوان تەواوكردنی پارشێو وئەنجامدانی نوێژیان چەندێك بوو؟)، وفەرموودەكان یەكتر شیدەكەنەوە.
  6. موهەلەب دەڵێت: ئاماژەیە بۆ خەمڵاندنی كات بە كردەوەكانی لاشە، وعەرەب زۆرجار كاتەكانیان دەخەمڵاند بە كردەوەكان، هەروەكو دەڵێن: هێندەی كاتی دۆشینی مەڕێك، وهێندەی كاتی سەربڕینی وشترێك، زەیدی كوڕی سابت -ڕەزای خوای لێبێت- ئەم خەمڵاندنەی گۆڕی بۆ خوێندنەوە؛ كە ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەو كاتە كاتی پەرستن بووە لەڕێگەی خوێندنەوەی قورئانەوە، ئەگەر خەمڵاندنیان بكردایە بە شتێكی تر جگە لە كردەوە ئەوا دەیانووت: هێندەی ڕێكردن بەرەو دووریەكی دیاریكراو، یان سێیەك یان پێنج یەكی كاتژمێرێك.
  7. ئیبن ئەبی جەمرە دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەڵسەنگاندنی دەكرد بۆ ئەو شتەی ئاسانترە لەسەر ئومەتەكەی وئەنجامی دەدا؛ چونكە ئەگەر پارشێوی نەكردایە ئەوانیش شوێنی دەكەوتن وئەمە قورسە لەسەر هەندێكیان، ئەگەر لە ناوەڕاستی شەودا پارشێوی بكردایە بەهەمان شێوە قورس بوو لەسەر هەندێكیان؛ ئەوانەی خەو زاڵ دەبێت بەسەریاندا، ولەوەیە ببێتە هۆی ئەوەی نوێژی بەیانی نەكەن یان كۆشش بكەن ونەخەون هەتاوەكو نوێژی بەیانی.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

47 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TA தமிழ் التاميلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
DE Deutsch الألمانية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
SV Svenska السويدية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
NE नेपाली النيبالية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
MOS Moore الموري
MG Malagasy المالاجاشية
OM Oromoo الأورومو
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
WO Wolof الولوف
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
پۆلێن کراوەکان
  • . .