1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان

فەرموودە ئەگەر ڕەمەزان هات؛ دەرگاکانى بەهەشت دەکرێنەوە ودەرگاکانى دۆزەخ دادەخرێن، وشەیتانەکان کۆت وزنجیر دەکرێن

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ:

«إِذَا جَاءَ رَمَضَانُ فُتِّحَتْ أَبْوَابُ الْجَنَّةِ، وَغُلِّقَتْ أَبْوَابُ النَّارِ، وَصُفِّدَتِ الشَّيَاطِينُ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەگەر ڕەمەزان هات؛ دەرگاکانى بەهەشت دەکرێنەوە ودەرگاکانى دۆزەخ دادەخرێن، وشەیتانەکان کۆت وزنجیر دەکرێن».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح مسلم - 1079

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵیداوە بە هاتنی مانگی ڕەمەزان سێ شت ڕوودەدات: یەکەم: دەرگاکانی بەهەشت دەکرێنەوە وهیچ دەرگایەکی داناخرێت. دووەم: دەرگاکانی دۆزەخ دادەخرێن وهیچ دەرگایەکی ناکرێتەوە. سێیەم: شەیتانەکان وجنۆکەکان کۆت وبەند دەکرێن، وناتوانن بگەن بەوەی پێش ڕەمەزان پێی دەگەشتن و ئەنجامیان دەدا. هەموو ئەمانە ڕێز وگەورەییە بۆ مانگی ڕەمەزان، و هاندانی چاكەکارانە بۆئەوەی زۆر پەرستن ئەنجام بدەن لە نوێژ وخێر وبەخشین وزیکر وخوێندنی قورئان، وە دوورکەوتنەوە لە تاوان وسەرپێچییەکان.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵی مانگی ڕەمەزان.
  2. موژدەیە بۆ ئیمانداران تێیدا کە ئەم مانگە پیرۆزە مانگی پەرستن وخێرکردنە.
  3. کۆت وبەند کردنی شەیتانەکان لە مانگی ڕەمەزان ئاماژەیە بۆ هەڵگرتنی پۆزشی كەسی پێسپێردراو هەروەکو ئەوە وایە پێی بووترێت: شەیتانەکان دوور خرانەوە وپۆزشت نەما بەوەی واز لە پەرستن بهێنیت وتاوان ئەنجام بدەیت.
  4. قورتوبی دەڵێت: ئەگەر ووترا: ئێمە تاوان وخراپەکاری زۆر دەبینین لە ڕەمەزاندا ئەگەر شەیتانەکان کۆت وزنجیر کرابن ئەمە ڕوونادات؟ لە وەڵامدا دەووترێت: تاوان دوور دەخرێتەوە لە ئەو ڕۆژووەوانەی بە جوانی بەڕۆژووە وهەموو مەرج و ئاكارەكانی ڕۆژووی هێناوەتە جێ، یان دەووترێت: هەموو شەیتانەکان کۆت وبەند ناکرێن بەڵکو ملهوڕ وسەركەشەكانیان کۆت وبەند دەکرێن هەروەکو چۆن لە هەندێك ڕیوایەتدا ئاماژەی پێکراوە، یان دەووترێت: مەبەست کەمبوونەوەی خراپەکارییە نەک بنەبڕ کردنی، وئەمیش بینراوە وهەست پێکراوە لە مانگی ڕەمەزاندا، وە کۆت وبەند کردنی شەیتانەکان واتای ئەوە نیە خراپەکاری ڕوونەدات؛ وڕوودانی خراپەکاری چەند هۆکارێکی هەیە بێجگە لە شەیتانەکان لە نەفسی پیس وخووی خراپ ومرۆڤە شەیتان ئاساکان.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

44 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TA தமிழ் التاميلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
SV Svenska السويدية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
MOS Moore الموري
MG Malagasy المالاجاشية
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
WO Wolof الولوف
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
پۆلێن کراوەکان
  • . .