وَجِعَ أَبُو مُوسَى وَجَعًا شَدِيدًا، فَغُشِيَ عَلَيْهِ وَرَأْسُهُ فِي حَجْرِ امْرَأَةٍ مِنْ أَهْلِهِ، فَلَمْ يَسْتَطِعْ أَنْ يَرُدَّ عَلَيْهَا شَيْئًا، فَلَمَّا أَفَاقَ، قَالَ: أَنَا بَرِيءٌ مِمَّنْ بَرِئَ مِنْهُ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بَرِئَ مِنَ الصَّالِقَةِ وَالحَالِقَةِ وَالشَّاقَّةِ. المزيد
لە ئەبی بوردەوە كوڕی ئەبی موسا -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
ئەبی موسا تووشی ئازارێكی سەخت بوو، ولە هۆش خۆی چوو وسەری لە باوەشی یەكێك لە خێزانەكانی بوو، بەهیچ شێوەیەك نەیدەتوانی وەڵامی خێزانەكەی بداتەوە، كاتێك خەبەری بوویەوە، ووتی: من خۆم دادەبڕێنم وبەریم لەو كەسەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- خۆی لێدابڕاندووە وبەریە لێی، «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دووری وبەریبوونی خۆی ڕاگەیاند لە سالیقە وحالیقە وشاقە». (سالیقە: ئەو کەسەیە لە کاتی کارەسات وناخۆشیدا دەنگی بەرزدەکاتەوە بە گریان وهاوار، حالیقە: ئەو کەسەیە کە سەری خۆی دەتاشێت بە هۆی موسیبەت وناخۆشیەوە، شاقە: ئەو کەسەیە کە ئێخە وجلەکەى بەری دەدڕێت بەهۆی کارەسات ومردنی کەسێکیەوە، ئەمانە هەمووی نیشانەى ناڕەزایی دەربڕینن بەرامبەر قەزا وقەدەری خواى گەورە بۆیە حەرامن ونەهییان لێکراوە)