عَنِ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:

«لاَ يَنْظُرُ اللَّهُ إِلَى مَنْ جَرَّ ثَوْبَهُ خُيَلاَءَ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە سەیری کەسێک ناکات کە جلەکەی بە هۆی فیز زلیەوە (خۆبەگەورەزانینەو)ە شۆڕ بکاتەوە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

فەرموودەکە هەڕەشەیەکی ترسناکی تێدایە سەبارەت بە ئەوانەى کە جلەکانیان شۆڕ دەکەنەوە بە هۆی فیز زلیەوە (خۆبەگەورەزانینەوە) کە ئەمیش نیشانەى خۆ بەرزکردنەوەیە بە سەر خەڵکیدا، وخواى گەورە سەیری ئەم کەسە ناکات، وڕەحمی پێناکات، وئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە خواى گەورە سەیری هەموو بوونەوەرەکان دەکات، وئاشکرایە کە جل درێژکردنەوە بۆ ژێر قاپەڕەقەکان -گوێزنگەکان (قولەپێکان)- حەرام کراوە بە شێوەیەکی گشتی، وحەرامکردنەکە توندترە وهەڕەشەی لەسەر زیاترە ئەگەر شۆڕ کردنەوەکە بۆ خۆبەگەورەزانین بێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان

زیاتر