عَنِ الْبَرَاءِ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:

«مَا مِنْ مُسْلِمَيْنِ يَلْتَقِيَانِ فَيَتَصَافَحَانِ إِلَّا غُفِرَ لَهُمَا قَبْلَ أَنْ يَفْتَرِقَا».
[صحيح بمجموع طرقه] - [رواه أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە بەرائی کوڕی عازیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەردوو مسوڵمانێک بەیەک بگەن وتەوقە بکەن؛ ئەوا خواى گەورە لێیان خۆش دەبێت پێش ئەوەى لەیەک جیا ببنەوە».
ئەم فەرموودەیە بە ھەموو ڕێگاکانی و شاھیدەکەیەوە ڕاستە یان لای کەمیەکەی حەسەنە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

(هەردوو مسوڵمانێک بەیەک بگەن وتەوقە بکەن): واتە کاتێک بە ڕاستەوخۆ بە یەکدەگەن، (ئەوا خواى گەورە لێیان خۆش دەبێت): ئەمیش لێخۆشبوون لەو تاوانە بچووکانە دەگرێتەوە کە مافی خواى گەورەن، بەڵام ئەو تاوانانە ناگرێتەوە کە دەرهەق بە نەوەکانى ئادەم ئەنجامدراوە، (پێش ئەوەى لەیەک جیا ببنەوە): ئەمیش دووپاتکردنەوە وئامۆژگاری کردنە لەسەر کرداری تەوقە کردن، بەڵام فەرموودەکە تەوقەکردنی حەرامکراو ناگرێتەوە وەکو تەوقە کردن لە گەڵ ئافرەتی نامەحرەم.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان

زیاتر