1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان

فەرموودە هەر کەسێک دوو کچ بەخێو بکات، هەتاوەكو پێدەگەن؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا من وئەو (وەکو ئەم دووانەين)». وهەردوو پەنجەکەی بەیەکەوە لکاند، وئاماژەی بۆکرد

عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:

«مَنْ عَالَ جَارِيَتَيْنِ حَتَّى تَبْلُغَا جَاءَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَنَا وَهُوَ» وَضَمَّ أَصَابِعَهُ.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«هەر کەسێک دوو کچ بەخێو بکات، هەتاوەكو پێدەگەن؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا من وئەو (وەکو ئەم دووانەين)». وهەردوو پەنجەکەی بەیەکەوە لکاند، وئاماژەی بۆکرد.

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 2631

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت ئەو كەسەی خوای گەورە دوو كچ یان دوو خوشكی پێ ببەخشێت؛ پاشان هەستێت بە بەخێوكردنیان وپەروەردە كردنیان وڕێنموێنی كردنیان بۆ خێر وچاكە وئاگاداریان بكاتەوە لە شەڕ وخراپە هەتاوەكو گەورە دەبن وپێدەگەن، ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا دێت لەگەڵ پێغەمبەری خودایە -صلى اللە علیە وسلم- هەروەكو چۆن پەنجەی شایەتمان وپەنجەی ناوەڕاست پێكەوەن.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. پاداشتی گەورە بۆ ئەوانەى سەرپەرشتیاری کچان دەکەن وپەروەردەیان دەکەن هەتاوەکو باڵغ دەبن وشوو دەکەن، و بەهەمان شێوە خوشکیش.
  2. پاداشتی پەروەردە وبەخێوكردنی كچان زیاترە لە كوڕان؛ و هاوشێوەی ئەمە دەرهەق بە كوڕان باس نەكراوە، بەخێوكردنی كچان ودابینكردنی پێویستیەكانیان گرنگترە بە بەراورد لەگەڵ كوڕان؛ چونكە كچ شەرم دەكات وداپۆشراوە وڕاستەوخۆ ناتوانێت پێویستیەكانی خۆی جێبەجێ بكات، وناتوانێت وەكو كوڕ هەڵسوكەوت بكات، هەروەها باوك خواستی خۆبەهێزكردنی پێیان نییە بەسەر دوژمنەكان، وپشتیان پێ نابەستێت بۆ زیندووێتی ناوی وبەردەوامی ڕەچەڵەكی؛ بە بەراورد لەگەڵ كوڕان وهۆكاری تر، بۆیە پێویستە ئارامگرتن ودڵسۆزی هەبێت لەو كەسەی كە خەرجیان لەسەر دەكات لەگەڵ نیەتی چاك؛ بۆئەوەی پاداشتی مەزن وەردەگرێت، ودەبێت بە هاوەڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی قیامەتدا.
  3. نیشانەكانی باڵغ بوونی ئافرەت: پانزە ساڵ تەواو بكات، یان تووشی سوڕی مانگانە بێت ئەگەرچیش نەگەیشتبێتە پانزە ساڵ، یان مووی دامێنی دەبکەوێت، یان تووشی لەشگرانی بێت بەهۆی دابەزینی مەنی لە خەوندا.
  4. قورتوبی دەڵێت: (هەتاوەكو پێدەگەن)؛ مەبەست لێی ئەوەیە كاتێك دەگەن بە حاڵەتێك سەربەخۆ دەبن، ئەمیش كاتێك لە ئافرەتدا ڕوودەدات كە مێردیان هەبێت، مەبەست لە پێگەیشتن ئەوە نییە تووشی سوڕی مانگانە بێت وئەركە شەرعیەكانی لەسەر واجب بێت؛ چونكە لەوەیە پێش ئەم حاڵەتە هاوسەرگیری بكات ومێردەكەی خەرجی لەسەر بكات وچیتر پێویستی بەوە نەبێت سەرپەرشتیارەكەی خەرجی لەسەر بكات، ولەوەیە تووشی سوڕی مانگانە بێت وسەربەخۆ نەبێت لە هەربەرژەوەندییەك وئەگەر وازی لێبهێندرێت تیادەچێت وهەموو كاروبارێكی خراپ دەبێت، بەڵكو لەم حاڵەتەدا شایستەترە بەتەواوی بپارێزرێت هەتاوەكو بە شووی دەدات، بەهۆی ئەم مانایەوە زانایانمان فەرموویانە: خەرجی باوك لەسەر كچ لاناچێت ئەگەر باڵغیش بێت هەتاوەكو دەچێتە ماڵە مێردی خۆی.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

52 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
UG ئۇيغۇرچە الأيغورية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TA தமிழ் التاميلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
DE Deutsch الألمانية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
SV Svenska السويدية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
NE नेपाली النيبالية
YO Yorùbá اليوروبا
LT Lietuvių الليتوانية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
TG тоҷикӣ الطاجيكية
RW Kinyarwanda الكينياروندا
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
MOS Moore الموري
MG Malagasy المالاجاشية
OM Oromoo الأورومو
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
WO Wolof الولوف
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
پۆلێن کراوەکان
  • .