عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:

«تَحَرَّوْا لَيْلَةَ القَدْرِ فِي الوِتْرِ مِنَ العَشْرِ الأَوَاخِرِ مِنْ رَمَضَانَ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشە دایکی ئیماندارانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بە دوای شەوی قەدردا بگەڕێن لە شەوە تاکەکان لە دە شەوی کۆتادا».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری دەکات بە گەڕان بە دوای شەوی قەدر وئەنجامدانی کردەوەی چاک وشەونوێژ کردن لەو شەوەدا، ئەوەی وا بکات ئەوا پاداشتی شەوی قەدری دەستدەکەوێت وئەمەیش لە شەوە تاکەکانی کۆتا دە شەوی ڕەمەزان دەبێت، بەڵام باشتر ئەوەیە هەر دە شەوەکە زیندوو بکاتەوە وپەرستنی تێدا ئەنجامبدات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان

زیاتر