3. هەردووکیان ئازار دەدرێن، و لەسەر تاوانی گەورە ئازار نادرێن؛ یەکێکیان: خۆی نەدەپاراست (لەپرشی میز) لە کاتی میز کردن، وئەوی تریان: کاری دوو زمانی کردن (نەمیمە کردن) بوو - 4 ملاحظة
6. واز لە نوێژكردن بهێنە بەپێی -ماوەی- ئەو ڕۆژانەی تووشی سوڕی مانگانە دەبوویت تێیاندا، پاشان خۆت بشۆ ونوێژ بکە
7. ئەگەر یەکێک لە ئێوە دەستنوێژی گرت؛ ئەوا با ئاو بكاتە (هەڵبمژێتە) نێو لوتیەوە وپاشان دەری بکات، وئەگەر بەردی بەکارهێنا بۆ خۆ پاککردنەوە؛ ئەوا با (ژمارەی بەردەكان) تاک بێت
8. ئەگەر پیاو بچێتە ماڵەوە، وناوی خودا بهێنێت لە کاتی چوونە ژوورەوەی ولەکاتی خواردنی، ئەوا شەیتان دەڵێت (بە هاوڕێکانی): ئیمڕۆ هیچ شوێنێکی خەوتن وهیچ خواردنێکتان بۆ نییە - 2 ملاحظة
9. دونیا خۆش وبەچێژە، وخوای گەورە ئێوەی کردووە بە جێنشینی یەکتر لەسەری بۆئەوەی بزانێت کە چۆن کردەوە دەکەن، بۆیە خۆتان بپارێزن لە دونیا وخۆتان بپارێزن لە ئافرەتان - 2 ملاحظة
11. پیاوێک سکاڵای هێنایە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە هەندێک شت دێتە خەیاڵیدا لە کاتی نوێژدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: با نوێژەکە جێنەهێڵێت هەتاوەکو دەنگێک دەبیستێت، یان بۆنێک دەکات - 1 ملاحظة
12. ئایا ئەوەی لەپێش ئیمام سەری بەرز دەکاتەوە ؛ ناترسێت لەوەی کە خوای گەورە سەری وەکو سەری گوێ درێژ لێبكات، یان شێوەی وەکو شێوەی گوێدرێژ لێبکات
13. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێری تەشەهود (تەحیات)ی کردم هەروەکو چۆن فێری سورەتێکی قورئانی دەکردم
14. اللَّهُمَّ إني أعوذ بك من عذاب القبر، وعذاب النار، ومن فتنة الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ، ومن فتنة الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ - 2 ملاحظة
15. پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کاتێک بچوایە بۆ دەست بە ئاو گەیاندن دەیووت: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الخُبُثِ وَالخَبَائِثِ
16. تەنها خودا بپەرستن وهیچ هاوبەشێکی بۆ بڕیار مەدەن، واز لە قسەی باوباپیرانتان بهێنن، وفەرمانی پێمان دەکرد بە نوێژ کردن، وڕاستگۆیی، وداوێن پاکی، وگەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی - 3 ملاحظة
17. لە دووای وەفاتم کۆمەڵێک ڕوداو دێتە پێش و وناڕەحەتی وستەم بڵاو دەبێتەوە وشتانێک ڕوودەدات کە لاتان خراپە وپەسەند کراو نیە، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمانی چیمان پێدەکەیت (واتە: ئەگەر گەیشتینە ئەو سەردەمە چی بکەین لەو حاڵەتەدا؟)، فەرمووی: «ئەو مافەی کە لە سەر ئێوەیە جێبەجێی دەکەن، وئەو مافەیشی کە دەبێت بۆ ئێوە جێبەجێ بکرێت لە خوای گەورە داوا بکەن
18. پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر خۆی بشۆردایە بەهۆی لەشگران بوونیەوە، سەرەتا دەستەكانی دەشۆرد پاشان دەستنوێژی دەگرت وەکو شێوازی دەستنوێژگرتن بۆ نوێژ، دواتر خۆی دەشۆرد
19. ئایا شتێکتان پێ نەڵێم کە دەترسم لە ئەوەی تووشتان بێت زیاتر لە مەسحیی دەجال؟ ووتیان: بەڵێ ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمووی: شیرکی شاراوە (الشرك الخفي)، کەسێک هەڵدەستێت ونوێژەکەی دەڕازێنێتەوە کاتێک دەزانێت کەسێک سەیری دەکات - 1 ملاحظة
20. نمونەی ئەو کەسەی کە سنوورەکانی خوای گەورە تێپەڕ ناکات (خۆی لە تاوانەکان بەدوور دەگرێت)، وئەو کەسەی کە تاوانەکان دەكات، وەکو کەسانێک وان کە تيروپشک دەکەن لە سەر کەشتیەک - 8 ملاحظة
21. گۆڕەکەم مەکەن بە شوێنی سەردانی کردن وکۆبوونەوە، وماڵەکانتان مەکەن بە گۆڕستان، وسەلام کردنی ئێوە بە من دەگات ئەگەر لە هەر شوێنێک بن
25. چی کردەوەیەک خۆشەویستترینە لای الله؟ فەرمووی: «نوێژ کردن لەکاتی خۆی»، ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک» ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «جیهاد وتێکۆشان لە پێناو الله - 2 ملاحظة
26. پیاوێک لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بەدەستی چەپی خواردنی دەخوارد، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێی فەرموو: «بە دەستی ڕاستت بخۆ
27. ئەوەی بانگەشە بکات بۆ هیدایەت وچاکەکاریەک، ئەوا پاداشتی وەکو پاداشتی ئەوانە وایە کە شوێنی دەكەون -کردەوەی پێ دەکەن-، وئەمەیش هیچ لە پاداشتی ئەوان کەم ناکاتەوە
30. ئەی خەڵكینە، وریا وئاگاداری زیادەڕەوی وسنوور تێپەڕاندن بن لە ئایندا، هۆكاری تیاچوونی ئەوانەی پێش ئێوە ؛ زیادەڕەوی کردن بوو لە ئایندا
32. نەخۆشی بە ویستی خۆی ناگوازرێتەوە، وشومیەتی نییە، وفەئلم پێ خۆشە؟»، ووتیان: فەئل چییە؟ فەرمووی:«وشەی جوان وشیرین
33. پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- سەبارەت بە ئەنساڕ (پشتیوانان) فەرمووی: «هیچ کەسێک خۆشیانی ناوێت مەگەر ئیماندار نەبێت، وهیچ کەسێک ڕقی لێیان نییە مەگەر دووڕوو (مونافیق) نەبێت
35. بەس بوو بۆت کە بە دەستەکانت تەنها ئەمە ئەنجام بدەیت»، پاشان: یەک جار دەستەكانی (ناو لەپەکانی) دا بە سەر زەویدا، دواتر ناو لەپی چەپی مەسحكرد بەسەر پشتی دەستی ڕاستی، هەروەها دیوی سەرەوەی هەردوو دەستەکانی وڕووی پێ مەسح کرد
36. من وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە یەک تەشتدا خۆمان دەشۆرد، هەردووكمان لەشگران بووین، فەرمانی پێدەکردم ئیزار^ بپۆشم، ودەهاتە لام لە کاتێکدا من لە سووڕی مانگانەدا بووم
37. هەرکەسێک کاتێک کە دەردەچێت لە ماڵ بڵێت: (بسم الله توكلت على الله، ولا حول ولا قوة إلا بالله)، پێی دەووترێت: هیدایەت درایت بۆ سەر ڕێبازی ڕاست وهەموو پێویستی وهەمێکی دونیایی وقیامەتیت بۆ جێبەجێ بوو وپارێزراویت، وشەیتان لە ڕێگاکەی دوور دەکەوێتەوە
38. بەیعەتم دا بە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- لەسەر شاهێدی دان بە (لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَمُحَمَّد رَسُولُ اللَّهِ)^، ونوێژ ئەنجامدان، وزەکاتدان، وگوێڕایەڵی وفەرمانبەردار بوون، وئامۆژگاری کردن بۆ هەموو مسوڵمانێک
39. تەقوای خوای گەورە بکەن، وپێنج نوێژەکانتان ئەنجام بدەن، ولە مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژوو بگرن، وزەکاتی ماڵەکانتان (سامانەكانتان) دەربکەن
41. خوای گەورە دەپەرستیت وهیچ هاوبەشێکی بۆ بڕیار نادەیت، ونوێژەکانت ئەنجام دەدەیت، وفەریزەی زەکات دەدەیت، وڕۆژوی ڕەمەزان دەگریت - 2 ملاحظة
42. دە شت لە فیترەتەوەن: کورتکردنەوەی سمێڵ، وڕیش هێشتنەوە، وسیواک کردن، وئاو ڕادانە ناو لووت، وبڕینی نینۆکەکان، وشۆردنی بورجومەکان، لابردنی مووی بن باڵ، ومووی بەر تاشین ،وتارات کردن - 5 ملاحظة
44. لەسەر چی بەیعەتت پێ بدەین؟ فەرمووی: «لەسەر ئەوەی کە الله بپەرستن و بە هیچ شێوەیەك شەریك وهاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن، وپێنج نوێژەکە (ئەنجام بدەن)، وگوێڕایەڵ بن، -چەند وشەیەکی بە دەنگێکی نزمەوە فەرموو- وداوای هیچ شتێک لە خەڵکی نەکەن
45. فەرمانم پێکراوە کە بەرامبەر خەڵکی بجەنگم تا ئەو کاتەی شاهێدی دەدەن بە (لا إله إلا الله ومحمد رسول اللە)^، ونوێژ ئەنجامدەدەن، وزەکات دەدەن
46. ئەو کەسەی بە سواری دەڕوات سەلام لە پیادە دەکات، وئەوەی پیادەیە سەلام لە دانیشتوو دەكات، وکەم سەلام لە زۆر دەکات
47. نوێژکردنی پیاوێک لەگەڵ کۆمەڵ (بە جەماعەت) پاداشتەکەی زیاترە لە نوێژکردنی لە ماڵەكەی ولە دوکانەکەی بە بیست وچەند پلەیەک
49. ئەگەر ڕووبارێک لە پێش دەرگای یەکێک لە ئێوە بێت، وڕۆژانە پێنج جار خۆی تێدا بشوات، ئایا هیچ پیسیەک لەسەر لاشەی دەمێنێت - 2 ملاحظة
50. نمونەی ئیمانداران لە پەیوەندی وبەزەیی وسۆزیان بەرامبەر یەکتر ؛ وەکو نمونەی لاشەیەک وان - 8 ملاحظة
51. فەرمان بە منداڵەکانتان بکەن بە نوێژکردن لە تەمەنی حەوت ساڵیدا، ولێیان بدەن لەسەر نوێژنەکردن لە تەمەنی دە ساڵیدا، وجێگاکانیان جیا بکەنەوە - 2 ملاحظة
52. هیچ شتێک وەکو ڕەوشت جوانی لە تەرازوودا قورس نییە لە ڕۆژی قیامەتدا، وخواى گەورە ڕقی لە کەسی جوێندەر ودەمشڕە - 2 ملاحظة
53. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ لامان، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، زانیمان چۆن سەلام لەسەر تۆ بدەین، ئایا چۆن سەڵاوات لەسەر تۆ بدەین؟ - 2 ملاحظة
54. هەرکەسێک لە نوێژدا (لە هەموو ڕکاتێکدا) سورەتی -الفاتحة- نەخوێنێت؛ ئەوا نوێژەکەى دروست نییە (قبوڵ ناکرێت) - 6 ملاحظة
56. زۆرترین نزای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بریتی بوو لە: «رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً، وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ
58. خۆتان لە ستەمکردن بپارێزن، چونکە ستەمکردن تاریکاییە لە ڕۆژی قیامەتدا، وخۆتان لە ڕەزیلی بپارێزن - 2 ملاحظة
59. چی کردەوەیەک لە ئیسلامدا باشترین وچاکترینە؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خواردن ببەخشیت، وسەلام بکەیت لە هەركەسێک بیناسیت یان نەیناسیت
62. ووتی: (الله ویستی لەسەر بێت وتۆ ویستت لەسەر بێت)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا منت کردە هاوتا وهاوبەشی خواى گەورە؟ بڵێ: (تەنها ویستی الله ی لەسەر بێت)
63. توندترین ئازاردان لەلای خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ؛ لەسەر ئەوانەیە کە خۆیان دەچوێنن بە الله لە خوڵقاندندا
64. {قُلْ هُوَ اللهُ أَحَدٌ} (سورەتی الإخلاص) وموعەویزەكان (سورەتەکانى الفلق والناس) سێ جار بخوێنە؛ کاتێک ئێوارە وبەیانیت بەسەردا دێت، بەسن بۆت وهۆکارن بۆ پاراستنت لە هەموو شتێک
65. بڵێ: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، اللهُ أَكْبَرُ كَبِيرًا، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ كَثِيرًا، سُبْحَانَ اللهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ، لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ) - 6 ملاحظة
66. هەر مسوڵمانێک کاتێک ساتی نوێژی فەرز دێت، بە جوانى وڕێکی: دەستنوێژ بگرێت وخشوعی هەبێت وڕکوع ببات، ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە تاوانەکانى
67. نمونەی ئەو ئیماندارەی کە قورئان دەخوێنێت وەکو نمونەی (ترنج-جۆرێکی میوەیە-) وایە بۆن وتامی خۆشە، ونمونەی ئەو ئیماندارەی کە قورئان ناخوێنێت وەکو نمونەی خورما وایە بۆنی نییە بەڵام تامی خۆشە - 8 ملاحظة
68. هەندێک زیکر هەیە هەرکەسێک بیانخوێنێت لە پاش هەموو نوێژێک؛ ئەوا بێبەش ودۆڕاو نابێت: (سبحان الله) سی وسێ جار، و(الحمد لله) سی وسێ جار، و(الله أکبر) سی وچوار جار
69. هەرکەسێک کاتێک گوێی لە بانگبێژ دەبێت، بڵێت: (أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ، رَضِيتُ بِاللهِ رَبًّا وَبِمُحَمَّدٍ رَسُولًا، وَبِالْإِسْلَامِ دِينًا)^، ئەوا خواى گەورە لە تاوانەکانى خۆش دەبێت
71. ئەوەى دژایەتی دۆستێكی (وەلیەكی) من بکات؛ ئەوا من جەنگی لە دژ ڕادەگەیەنم، وبەندەکەم بە هیچ شتێک لە من نزیک نابێتەوە کە خۆشەویست بێـت لە لام ؛ هێندەی نزیکبوونەوەى لێم بە ئەنجامدانى ئەو شتانەی لەسەری فەرزم كردووە - 2 ملاحظة
72. دایبکەنە تەنها لاوازتر دەکات، ئەگەر بمریت وئەمە لە دەستدا بێت؛ ئەوا هەرگیز سەرفراز نابیت - 1 ملاحظة
74. نوێژی کەسێک دروست نییە ئەگەر دەستنوێژی نەگرتبێت، ودەستنوێژی کەسێک دروست نییە ئەگەر ناوی خوداى نەهێنا بێت - 3 ملاحظة
75. پیاوێک دەستنوێژی گرت وبە هێندەی شوێنی نینۆکێک لە پێیەکانى نەشۆردبوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم پیاوەی بینی، وپێی فەرموو: «بگەڕێوە بە ڕێکی وجوانی دەستنوێژ بگرە
76. دوو کۆمەڵ لە ئەهلی دۆزەخن و نەم بینیون : کۆمەڵێک قامچیان پێیە وەکو کلکی مانگا وایە و لە خەڵکی دەدەن، وئافرەتانێک پۆشتەن بەڵام ڕووتن وخۆیان خراپەكارن وبانگخوازیشن بۆ شەڕ وخراپەكاری
77. پیاو نابێت سەیری شەرمگەی (عەورەتی) پیاوێکی تر بکات، وئافرەت نابێت سەیری شەرمگەى ئافرەتێکی تر بکات
78. ئەوانەى ئەم وێنانە دروستدەکەن سزا دەدرێن لە ڕۆژی قیامەتدا؛ پێیان دەووترێت: ئەوانەى دروستتانکرد زیندوویان بکەنەوە - 2 ملاحظة
80. دەستوورمان وابوو لە پاش پاکبوونەوە لە بێنوێژی: لێڵاو وزەرداومان بە هیچ دانەدەنا (گوێمان پێی نەدەدا)
82. خۆشۆردنی ڕۆژی جومعە واجبە لەسەر هەموو باڵغێکی نێر، وسیواک بکات، وبۆن لە خۆی بدات ئەگەر هەبوو - 4 ملاحظة
83. ئەوە مسوڵمانە کە مسوڵمانان لە زمان ودەستی پارێزراو بن، وکۆچکار (موهاجیر) ئەو کەسەیە کە کۆچ بکات (دوور بکەوێتەوە) لەو شتانەى کە خودا نەهی لێکردووە
85. لەوەیە ئێوە قورئان بخوێنن لە پشت ئیمامەکەتانەوە، ووتمان: بەڵێ، بەو شێوەیە ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمووی: قورئان مەخوێننەوە مەگەر (سورەتی الفاتحة) نەبێت؛ نوێژی هیچ کەسێک دروست نابێت ئەگەر نەیخوێنێت
86. سەدەهەم تەواو بکات بە ووتنی: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)^؛ ئەوا خواى گەورە لە گوناهەکانى خۆش دەبێت ئەگەر گوناهەکانى وەکو کەفی سەر دەریاش بن - 2 ملاحظة
87. هەرکەسێک (ئایەتی کورسی) بخوێنێت لە پاش هەموو نوێژێکی فەرز؛ ئەوا هیچ شتێک ڕێگر نابێت لەوەى بچێتە بەهەشتەوە جگە لە مردن نەبێت
88. ئەم ئاینە دەگاتە هەرشوێنێک کە شەو وڕۆژی پێبگات، وخواى گەورە ئەم ئاینە دەگەیەنێت بە هەموو شوێنێکی نیشتەجێبوو وهەموو شوێنێکی چۆڵ وبیابان
89. ئەگەر یەکێکتان گومانى لە نوێژەکەى هەبوو، نەزانێت چەند ڕکاتی ئەنجامداوە سێ یان چوار؟ با گومانەکەى دووربخاتەوە ونوێژەکەى لەسەر ئەوە دابمەزرێنێت کە لێی دڵنیایە، پاشان با دوو سوجدە ببات پێش ئەوەى سەلام بداتەوە
90. ھەر کەسێک گوێی لە بانگ بوو، و وەڵامی بانگی نەدایەوە (نەهات بۆ نوێژی جەماعەت)؛ ئەوا نوێژەکەی کامڵ نییە، مەگەر بیانویەکی شەرعی ھەبێت - 1 ملاحظة
91. خوێنی هیچ مسوڵمانێک حەڵاڵ نییە کە شاهێدی دابێت بە (ﻻ إله إﻻ الله ومحمد رسول الله)؛ مەگەر بەهۆی یەکێک لەم سیانە نەبێت
92. هەموو سەرخۆشکەرێک ئارەقە (خواردنەوەی مەستكەرە)، وهەموو سەرخۆشکەرێک حەرامە، وئەوەى ئارەق بخواتەوە لە دونیادا ؛ وبمرێت لەسەر هۆگربوون پێوەی وتەوبەی نەكردبێت، ئەوا لە ڕۆژی دواییدا نایخواتەوە - 6 ملاحظة
93. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ئارەق (ئەلکهول)، نەهی لێکرد لەوەى کە دروست وئامادەی بکات، ووتی: بۆ چارەسەر دروستی دەکەم، فەرمووی: ئەوە چارەسەر نییە بەڵکو ئەوە نەخۆشی ودەردە
94. ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا لەگەڵ كێ چاكەكار وئەمەكدار بم؟ فەرموودی: «دایکت، پاشان دایکت، پاشان دایکت، پاشان باوکت، پاشان خزمە نزیکەکانت لە نزیکترینەوە هەتا هەموویان